دوکتور بیژەن زولفەقارنەسەب یاریزانی فوتباڵ و ڕاهێنەری بەناوبانگی کورد, وەک بەرپرسی باشگای ڕێکخراوی پەروەردە, زانستی و کلتوری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانى (یون
دوکتور بیژەن زولفەقارنەسەب یاریزانی فوتباڵ و ڕاهێنەری بەناوبانگی کورد, وەک بەرپرسی باشگای ڕێکخراوی پەروەردە, زانستی و کلتوری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانى (یونسکؤ) دیاری کرا.
بیژەن زولفەقار نەسەب، لەدایکبووی 16ی پووشپەڕی 1328و خەڵکی شاری سنەیە، ناوبراو یاریزانی پێشۆ و ڕاهێنەری فووتباڵی ئێرانە، و بەشداری لە ئۆلەمپیکی هاوینی 1976 کردووە و پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیای بۆ ساڵی 1976 هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی سایتە هەواڵدەریەکان, ڕێکخراوی فێرکاری, زانستی و کلتوری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) کە ڕێکخراوەیەکی پسپۆری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە، بە ئامانجی هاوکاری گەیاندن بۆ《دروستکردنی ئاشتی, بنەبڕکردنی نەداری، پێکتر ئاشناکردنی فەرهەنگ و کلتوری نەتەوەکان لە ڕێگای فێرکاری, زانست, کلتور, پەیوەندی و زانیاری》دروست کراوە.