بە داخەوە دوکتور مستەفا خورەم دڵ دیبوکری زانای بلیمەت و یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی کوردستان و نوسەری بە تواناو دڵسۆزی خەڵکی کوردستان و تەفسیری قورئان و نوسەری کتێبی ڕێنوسی زمانی کوردی-سۆرانی و نووسەری چەندین کتێب و نامیلکەی لە بواری فەلسەفە وکەلام کۆچی دوایی کرد.
بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور مستەفا خورەم دڵ سەرەخۆشی خۆم و هاوڕێبازانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە خانەوادەی بەڕێزی و خەڵکی نیشتمان خۆشەویشتی مەهاباد بە تایبەت و خەڵکی کوردستان و نوسەران و ڕوناکبیرانی کوردستان ڕادەگەێنم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
5ی جۆزەردانی 1399 کۆچی خۆری