ڕژیمی خومەینی لە ١٢ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ کۆچی خۆری، له ڕاگهیاندراوێک دا که لهلایهن فهرمانداری ئهوکاتهی مههاباد حهمیدرهزا جهلایی پووری خیانهتکارهوه ڕاگهیهندرا،59 لاوی کورد یان لە شاری مەهاباد ئیعدام کردوه. زۆربهی ئهو لاوه تێکۆشهرانه له دوو مانگی ئهوهڵی ساڵی ١٣٦٢ ی کۆچی خۆریدا واته خاکهلێوه و بانەمەڕ زیندانی کرابوون. چهند کهسیان تهمهنیان ژێر ١٨ ساڵ بوو و له خوێندنگای سهرهتایی دهیانخوێند. ئیعدامی ئەو لاوانە لەدرێژەی جینایەتکاری و ستەمگەریەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی لە بەرانبەر خەڵکی کوردستان بە تایبەت، و تێکڕای نەتەوەکان و خەڵکی ئێران بوو. هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی خومەینی، ئەو دەسەڵاتە هەوڵیدا بە جینایەت و کوشتوبڕ وهڵامی ماف و ئازادیهکانی دانیشتوانی کوردستان و جوڵانەوەی مافخوازنەی گەلی کوردو بڕیاڕی جەماوەری کوردستان بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی و رزگاریهکانی بداتهوه.
جینایەت و ستەمی بێ بەزییانەی ئەو دەسەڵاتە لە تێکڕای شارو ناوچەکانی کوردستان دەستی پێکرد کە لە ماوەی ٤١ ساڵدا بەردەوامە. تاوان و جینایەتی بەردەوامی دەسەڵاتی ئاخوندی لە بەرانبەر خەڵکی کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێران، ئەو ڕاستیەمان بیردەهێنێتهوه، کە ڕژیمی ئاخوندەکان گۆڕانکاری بە قازانجی خەڵک لێ ڕەچاوناکرێ و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دانوستان و ووت وێژ لە گەڵ ئەو دسەڵاتە دڕندەو دیکتاتۆرە، بە زیانی جەماوەری وەزاڵەهاتوو، بە زیانی ڕێبازی شەهیدانی سوورخەلاتی کوردستان و تێکڕای شەهیدانی شۆڕشی ڕەوادایەو تەنیا حکومەتی ستەمگەری ئێران بۆ مانەوەو درێژ بوونەوەی دەسەڵاتەکەی کەڵکی ڵی وەرگرتوە.
ئیعدامی ٥٩ لاوی بێ تاوانی کورد لە شاری مەهاباد جینایەتێکی لە بیر نەکراوەیە لە لای خەڵکی کوردستان بە تێکڕاو تێکۆشەرانی ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە تایبەت.
لە ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو تێکۆشەرانە سڵاو درود دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزیان و بەڵێن دەدەین تا سەرکەوتنی یەکجاری و هاتنە دیی ئامانجی پیرۆزی شەهیدان لە خەبات و تێکۆشانی شێلگیرانە لە بەرانبەر ڕژیمی ناڕەوای ئاخوندانی دژی خەڵکی بەردەوام بین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتهی ناوهندی
12 ی جۆزەردانی 1399 کۆچی خۆری 06.01.2020 زایینی