ڕژیمی ئاخوندی و سوپای تێروریستی پاسداران بە مەبەستی پرۆژەی تونێلسازی سەربازی, لێدانی بنکەو بارەگای نهێنی و لەناو بردنی دارستانەکان وەک شوێنی حەوانەوەی هێزی پێش
ڕژیمی ئاخوندی و سوپای تێروریستی پاسداران بە مەبەستی پرۆژەی تونێلسازی سەربازی, لێدانی بنکەو بارەگای نهێنی و لەناو بردنی دارستانەکان وەک شوێنی حەوانەوەی هێزی پێشمەرگەو خەباتکارانی کوردستان, دەستی داوە بە بڕینەوەی دارستانەکان و بیناسازی و بەنداوسازی و ...هتد لە لایەن سوپای تێروریستی پاسدارانەوە کە بەشێکن لە پرۆژەی ئێکۆئەمنیەتییە بۆ دارستانەکانی زاگرۆس و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڵوڕستانیشەوە هەتا خوزستان و ئەهواز بە گشتی.
کوردستانی ئێران دەیان ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی تایبەت بە پاراستنی ژینگەو دارستانی هەیە کە ئەوە وەرزی هاوبەشی کاری هەموو ئەو پارێزگایانەی دیکەیشە کە لێوارەکانی زاگرۆس دەیانگرێتەوە.
شایانی باسە کە هەر بنێکی داری بەڕوو پاش ۴۰ساڵ میوە دەدات و دوای کێڵانی پاش µ ساڵ تەنیا · سانت بەرز دەبێت; ساڵی ۹۴ بایەخی هەر دار بەڕوویەک ۱۶۹ ملیۆن تمەن لەبەرچاو گیراوە و لە هێندێک لە وڵاتان تا ۲۰۰ هەزار دۆلار لەبەرچاو گیراوە، و ئەمە لەناو چووونێکی زۆر گەورەیە بۆ ژینگەی کوردستان.
سوپای پاسداران دارستانەکان دەسوتێنێت و لەناویان دەبات, قەرارگای خاتەمولئەنبیا دارستانەکان لەناو دەبات و پڕۆژەی بەنداو سازی دەباتە پێش, بەسیج دارستانەکان لە ناو دەبات و بە هاوکاری لە گەڵ ئێتڵاعاتی سوپا دەست ئەدەن بە داگیرکردنی زەوییەکان, جێگەی سەرنجە کە فەرماندەی یەکینەی سەرچاوە سروشتیەکان خۆی دانی پێدا ناوەو باسی لەوە کردووە کە زیاتر لە ۹۰%ی ئاگرتێبەربوونەکان لەلایەن مرۆڤەوە و بە ئەنقەستە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاوا تودەی، ئاگر تێبەردانەکانی ئەم دواییە لە دارستانەکانی زاگرۆس لە پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەتا دەگاتە گەچساران و دارستانەکانی سیاکێو لە بوشێهر, بە هۆی تەقەکردنی سوپای تێروریست و هێزە ئەمنیەکانە و لە هێندێک شوێنی دیکەیش وەکوو دارستانەکانی چیتگەری تارانیش دەستی کردووە بە ئاگر تێبەردان بە بۆنەی بەلارێدا بردنی بیری خەڵک و وا نیشان بدات کە ئەم ئاگرتێبردانانە تایبەت بە زاگرۆس نییەو دەستی سوپای تێدا نییە.