محەممد سەدیق کەبوودوەند لە نەخۆشخانە هێنرایەوە بۆ زیندان
مانگرتن لە خواردنی سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان پێی نایە ٢٩هەمین ڕۆژی خۆی. سەرلەبەیانی ١٦ی جۆزەردان، مەئموورانی ئەمنیەتی زیندانیی ئێڤین، محەممەد سەدیق کەبوودوەندیان لە نەخۆشخانە هێنایەوە بۆ زیندان.ئیزندان و گەڕانەوەیی کەبوودوەند لە سەر داوی پزیشکانی زیندان، سەبارەت بە بارودۆخی ناڵەباری جیسمانی ناوبراوە بووە.بیست و نۆهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خورادنی ئەو ڕۆژنامەوانە بە هۆی کەمبوونی "پتاسیم"ی خوێن بووە، بەڵام سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان ئەوەی دووپات کردوەتەوە، هەتا داواکارییەکانم جێبەجێ نەبێت، درێژە بە مانگرتنەکەم دەدەم.دوو ڕۆژ پێش، کەبوودوەندلە سەر پێشنیاری خزم و نزیکان و چالاکانی مەدەنی کوردستان، ڕەزامەندیی خۆی سەبارەت بە کەڵکوەڕگرتن لە دەوا و دەرمان دەربڕی.ماوەیەک پێش ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا لە ژێر ناو نیشانی "گیان ڕۆژنامەوانی بە هەڵە دەستبەسەر کراوی کورد لە ئێران بە تاڵە مویەکەوە گرێدراوە " و نیگەرانی خۆی بە نیسبەت دۆخی تەندروستی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبڕی و ڕاگەیاند: گیانی ئەو ڕۆژنامەوانە لە دەستی بەرپرسانی ئێران دایە.کەبوودوەند لە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە "اتهامات جدید" دەربڕی و هەروەها ڕەت کردنەوەیی ماددەی ١٣٤ی یاسایی سزا نوییەکان"تجمیع جرائم" سەبارەت بە ناوبراو دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.کەبوودوەند ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردوەتەوە و داواکاری ئازاد کردنی بێ ئەمڵاو ئەوڵا بە کارێک بووە.محەممەد سەدیق کەبوودوەند ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی جۆزەردان لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرپەرەستی دادوەر محەممەد موقیسیە بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی نیزام دادگایی کرا.
بانە: تەقە لێ کردن و بریندار کردنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد بەردەوامە
سەر لە بەیانی دوشەممە، ١٧ جۆزەردان، لە گوندی “قوڵئەستێری” سەر بە شاری بانە، بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامیەکان لە کاسبکارانی کورد، دوو کاسبکار بە توندی بریندار بوون. کاسبکارە پێکراوەکان دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراون.تەقە کردنی هیزەکانی ڕژیم لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد مژارێکی نوێ نیە، ڕۆژی دووشەممە 27ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو ترۆمبیلی سەمەند و ٤۰٥ کە باری قاچاقیان پیێ بووە، لە نزیک ئاوایی “سەرا”ی شاری سەقز لەلایان سەرۆکی پاسگای سەرا بە ناوی “سەید زاهید” کەوتوونەتە بەر دەست ڕێژ. بە هۆی دەست ڕێژی ئەو سەرۆک پاسگایە، دوو شۆفیری دوو ترۆمبیلەکە کوژڕاون و بەو هۆیەشەوە ترۆمبیلی وێڵ کە لە دەست شۆفیر دەرچوون و چەند ترۆمبیلی دیکەش خویان پێداداون.
جێگای ئاماژەیە میلیتاریزە کردنی سنوورەکانی کوردستان مەترسیەکی گەورەی بۆ سەر گیانی کاسبکارانی کورد دروست کردووە و مانگانە دەیان کاسبکار بە بیانووی جۆراوجۆر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێن و بریندار دەکرێن.
شایانی باسە کە هەوەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، نزیک بە دوو حەوتوو لەمەوبەر یەکێک لە کۆمیسیۆنەکانی پارێزگاریی کرماشان بڕیارنامەیەکی خستە بواری جێبەجی کردنەوە کە بەو پێیە کار و بژیویی ژیانی کۆڵبەران سنووردار و بەرەوڕووی تەقەی هێزە نیزامییەکان دەبنەوە. هەواڵدەریی ئیسنا وێڕای بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ژێر ناوی “هێنانی کەلوپەلی ژەهراوی لەلایەن کۆڵبەرانەوە، قەدەغە کرا”، بەستێنی داخستنی سنوورەکان و تەقە کردن لە کۆڵبەرانی پێک هێنایەوە.
تەقینەوەی مین لە پیرانشار قوربانیی لێکەوتەوە
پاش تێپەڕینی ٢٨ ساڵ بەسەر شەڕی ٨ ساڵەی ئێران_عێراق، ماوە ماوە هاووڵاتییانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوچە سنوورییەکان دەبنە قوربانیی مینە بەجێماوەکانی ئەو شەڕە.هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو ناوچەیە، لاقی لە قولەپاوە لەدەست داوە.شوناسی ئەو هاووڵاتییە قوربانییە بە "حوسێن مەولود خانی" کوڕی ئیبراهیم ڕاگەیەنراوە.ئەو مینە لە ناوچەی سنووریی "کانی خوا" چێنراوە و ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان تەقیوەتەوە.ئەو هاووڵاتییە کاسبکارە، هەنووکە لە نەخۆشخانەی "خومەینی" لە شاری پیرانشار لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.حەوتووی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردان، لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سەردەشت، سێ برا بوونە قوربانی.
ڕووداوی گوندی "ئاڵواتان" مردنی دوو کەس و بریندار بوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.
هاووڵاتییەک بە هۆی نەبوونی فەیسبووک بانگهێشت کراوە
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، هاوژینی چالاکێکی کرێکاریی لە شاری سەقز بە تۆمەتی "بێرێزی بە پیرۆزییەکان" تاوانبار کرد.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، لقی دووی دادگوستەریی شاری سەقز نەجیبە ساڵح زادە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرد.بانگهێشت کردنەکە لە لایەن پۆلیسی ئەماکنی گشتیی فەرماندەیی ئینتزامیی شاری سەقز بووە.دادوەری دادگوستەری، نەجیبە ساڵح زادەی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە فەیسبووک لەمەڕ پشتیوانی کردن لە کرێکاران و بەتایبەتی ڕەزا شەهابی بووە.هەر لەو پەیوەندییەدا، مەحموود ساڵحی هاوسەری نەجیبە ساڵح زادە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک لە فەیسبووکەکەی خۆیدا، نوسیوویەتی: " نەجیبە وێڕای بە درۆ خستنەوەی ئەو تۆمەتانە، ڕایدەگەیەنێت کە فەیسبووکی نیە و ئەو تۆمەتانشی قەبوول نیە."هەروەها دادوەری دۆسیەکە، چەند حاڵەتی دیکە وەک ڕۆشتن بۆ فەڕانسە لە سەر دەعوەتی یەکیەتییەکانی پیشەیی فەرانسە و "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران"، بریاری دەستبەسەر کردنی نەجیبە داوە.دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، نێردراوەتە لقی دووی دادگوستەریی شاری سەقز و نەجیبە بە دانانی بارمتەی ١٢ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.هاوسەری نەجیبە ڕادەگەیەنێ، لێپرسینەوە و سازکردنی پەروەندە بۆ ناوبراو، تەنیا بەو هۆکارەوەیە کە نەجیبە خێزانی کەسێکی کرێکارە و دادوەری دۆسیەکەش لە لێدوانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە.
خامنەیی: لە بابەتە کولتورییەکاندا هەست بە بەڕەڵڵایی دەکات
عەلی خامنەیی وەلی فەقیه رژیمى ئێران، لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی مەجلیسی دەیەمدا، ڕەخنەی توندی لە کارکردی دامودەزگا کولتوورییەکان و بەرهەمه کولتوورییەکانی ئێران گرت و گوتیØ› لەو بوارەدا هەست بە بە بێسەروبەرەیی و بەڕەڵڵایی دەکات.خامنەیی لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا لەگەڵ نوێنەرانی مەجلیسی دەیەمی ئێران، جەختی لەسەر قەیرانی ئابووری وەکوو سەرەکیترین کێشەی وڵاتی ئێران کردەوە و ڕایگەیەیەند کە بابەتە کولتوورییەکان لە درێژخایەندا لە ئابووریی وڵاتیش گرینگترن. هەربۆیەش بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتە کولتوورییەکان لەو وڵاتە، گوتوویە کە سەبارەت بە بەرهەم و بەرهەمهێنانی بەکەڵک یان پێشگرتن لە بەرهەمە کولتوورییە زیاندەرەکان، هەست بە بێسەروبەرەیی دەکات.زۆربەی چالاکییە کولتوورییەکانی ئێران لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، دەنگوڕەنگ و ڕێکخراوی پڕوپاگەندەی ئیسلامی (سازمان تبلیغات اسلامی) بەڕێوە دەبرێن. لەو نێوەدا وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە ژێر چاوەدێریی دەوڵەتدا کار دەکات، هەربۆیەش پێدەچێت ڕووی ڕەخنەی خامنەیی زیاتر لەو وەزارەتخانەیە بووبیت. ئەمە یەکەمجار نییە خامنەیی ڕەخنە لە سیاسەتی کولتووریی وڵات دەگرێت. بۆ نموونە پێشتریش سەبارەت بە فێرکاریی بەربڵاوی زمانی ئینگلیسی و پرۆگرامە کولتوورییەکانی نێو زانکۆکان ڕەخنەی گرتبوو.
ئیسرائیل: بنیامین نیتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیزن نادەین سووریە ببێتە بنکەی ڕێژیمی ئێران
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاناڵە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕایگەیاند، ئیزن نادەین سووریە ببێتە بنکەی سەرەکیی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە هەواڵنێری ئینتر فاکسی ڕووسی، لێدوانی داو وتی، هێشتا دیار نیە چارەنووسی سووریە بەرەو کوێ دەڕوا، بەڵام ناوبراو ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە وردی چاوەدێری باروودۆخی سووریەدا دەکا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێش لە سەفەر کردن بۆ وڵاتی ڕووسیە بە کاناڵی ئینتر فاکسی ڕووسیە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، ئیسرائیل بێجگە لە دوو گوزینە، لە کارووباری وڵاتی سووریەدا دەستێوەردانی نەکردووە.
نیتانیاهۆ ڕایگەیاند، لە بواری ئینسانی دا ئیسرائیل یارمەتی ئەو بریندارانەی شەڕی ناوخۆ دەکا و بە وردیش چاوەدێری بنکە مووشەکییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای لوبنان لە سوورییەدا دەکا.
سەفیری ئیسرائیلێش لە موسکۆ ڕایگەیاند، ئێمە دەزانین ڕووسیە و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لە گەڵ پێوەندییەکانیاندا بەرژەوەندی هاوبەشیان دا هەیە کە ئەمەش هیچ کاریگەری لە سەر ئیسرائیل نابی.
دژایەتى ڕێژیم سەبارەت بە ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان
دامودەزگاکانی ڕێژیمی ئاخوندى، بەردەوام و بەشێوەی جۆربەجۆر دژی سیاسەتی ڕێفراندۆم و مافی دیاریکردنی چارەنووسی کورد، هەڵوێست دەگرن و دەست دەدەنە چەواشەکاری و بێزاری دەربڕین. لە کاتێکدا کە لە ئاستی لێدوانی دیپلۆماتیکدا بەرپرسانی ڕێژیمی تاران و بەتایبەت بەرپرسانی دەزگای وەزارەتی دەرەوە، باس لە دۆستایەتییان بۆ کوردەکان لە دەرەوەی ئێران دەکەن -کە ئەم وتەیە کوردەکانی نێو سنووری ئێران ناگرێتەوە-، بەڵام لە کردەوەدا بە دژی ماف و ویست و داواکارییەکانی کورد لە هەموو شوێنێک دەوەستنەوە. لەم ماوەیەی ڕابردوودا کە لە ئاستی سیاسی لە کوردستانی باشووردا پرسی ڕێفراندۆم و مافی دیاریکردنی چارەنووس ورووژاوە و بۆتە بابەتی کۆبوونەوەی سیاسی و شیکاریی نێو ڕاگەیەنەکان، دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی بە توندی کەوتوونەتە دژایەتیی ئەو بابەتە و وێڕای ئەوەی بەرپرسانی ڕێژیم هەڕەشەی دژایەتیی توند دەکەن، لە ئاستی ڕاگەیەنەکانی ڕێژیمیشدا بە شێوەی بەردەوام دژی ئەو باسە، چەواشەکاری و پڕوپاگەندەی ژاراوی دەکرێت. ماڵپەڕی کوردپرێسی سەر بە دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە ناوی وەرگێڕانی بابەتێکەوە، چالاکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دابینکردنی مافی کورد لەو بەشەدا بە "نەزانانە" ناو دەبات. لەو بابەتەدا، بەناو وەرگێڕ، هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەندە سیاسییەکانی ئامریکا بە لابیگەری بۆ جیابوونەوە ناو دەبا و دەڵێ کەØ› لەو ماوەیەدا ئەوەندە پارەیان بۆ لابیگەری هەزینە کردووە کە پاکستان بۆ کڕینی فرۆکەی شەڕکەر لە ئامریکا ئەوەندە پارەی لابیگەریی نەدابوو. دەزگای پڕوپاگەندەی ئیتلاعات بەم وەرگێڕانە و هەڵبژاردنی ئەم وشە و دەستەواژانە لە ژێر ناوی کاری ڕاگەیەندنی و دڵسۆزی بۆ کورددا، ڕق و بێزارییە شاراوەکانی دەردەخا و بۆ سووک کردن و گەمژە نیشاندانی سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەڵکیان لێ وەردەگرێ و بەم شێوەیە خودی بابەتی مافی دیاریکردنی چارەنووس و ڕێفراندۆم ، دەباتە ژێر پرسیار. شیاوی ئاماژەیە کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی لێدوانی دیپلۆماتیکدا، بەردەوام بریتی بووە لە بزە و قسەی جوان، بەڵام لە کردەوەدا سیاستی دژایەتیی ئاشتی و بەتایبەت دژایەتیی مافی کورد لە هەموو شوێنێکیان پێڕەو کردووە.
بۆ رۆژووانان.. لەپێناو تەندروستیەکی گونجاو ئاگاداری جۆری خواردنەکەتان بن
لەمانگی ڕەمەزاندا پەنا بۆ زۆرترین جۆری خواردن دەبرێت، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی لەگەدەدا قورسن، بەڵام لەپێناو پاراستنی تەندروستیت و لەشێکی ساغ ئاگاداری ئەم خاڵانە بیت.پزیشکان ئامۆژگاری ڕۆژووگران دەکەن، هەوڵبدەن ئەو خۆراکانە بخۆن کە هەرس ئاسان دەکەن، بەتایبەتی لە پارشێواندا، وەک شۆڤان و نیسک و جۆ و میوە و زۆ پێکهاتەی تر.بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی ئێم بی سی، پێویستە ڕۆژووگران بڕێکی زۆر لەو خۆراکانە بخۆن کە پێکهاتەی ڕیشاڵیان تێدایە، وەک سەوزە و فاسۆلیا و بەزالیا و سپێناخ و میوەی وشککراو. لەکاتی نان خواردندا هەوڵ بدەن ئاو مەخۆن یان کەم ئاو بخۆن، چونکە گەدە هەڵدەئاوسێنێت، بەڵام دواتر یان پێش نان ئاساییە، لەگەل خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە تا لەشتان وشک نەبێتەوە.هەوڵبدەن بەدووربن لەزۆر خواردنی چەور و سورەوەکراو، چونکە هەرسی گەدە خاو دەکاتەوە و کێش زیاد دەکات.بڕی خوارنەوەی کافاینەکان وەک چا و قاوە کەم بکەنەوە، چونکە زیانی هەیە بەتایبەتی قاوە دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر و لەش وشک دەکاتەوە.