لەپارێزگای کوردستان بەهۆی زۆربوونی دیاردەی هاوسەرگیری پێش وادەی خۆ ی، ڕێژەی تەڵاقیش زیادی کردووە.
لەپارێزگای کوردستان بەهۆی زۆربوونی دیاردەی هاوسەرگیری پێش وادەی خۆ ی، ڕێژەی تەڵاقیش زیادی کردووە.
بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری کوردستان دەڵێت: یەکێک لە نیگەرانیەکانی ئەو پارێزگایە، زۆربوونی ڕێژەی جیابونەوەیە بەهۆی کێشەی هاوسەرگیری پێشوەختەی ئەو کچانەی کە لە خوێندن دوا دەکەون و ناتوانن تەواوی بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشەیە، لە هەموو تواکان کەڵک وەرگیرێ.
زیانە جەستەیی و دەرونیەکان بەهۆی بەهاوسەرگرتنی منداڵان زەربەیەکی قەرەبوو نەکراوەی لە ژیانی کچان داوە.
دووگیانبوونی کچانی ژێر 18 ساڵ، مردنی دایکان، خەمۆکی، ئەمانە هەموو لەپاڵ هەریەکە لە کارەساتەکانی وەک تەڵاق، دواکەوتن لە تەواوکردنی خوێندن و بەردەوامی فەقر و هەژاری فەرهەنگی و ئابوری، خۆکوژیشی لێدەکەوێتەوە.