ڕژیمی ئاخوندی ئێران باس لە دژایەتی لەگەڵ ڕەگەز پەرەستی دەکات, کەچی خۆی هەموو کارێکی ڕەگەزپەرەستانەو دژە مرۆڤانە لەناوخۆی وڵاتەکەیدا ئەنجام دەدات.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران باس لە دژایەتی لەگەڵ ڕەگەز پەرەستی دەکات, کەچی خۆی هەموو کارێکی ڕەگەزپەرەستانەو دژە مرۆڤانە لەناوخۆی وڵاتەکەیدا ئەنجام دەدات.
سەفارەتی ئەفغانستان لە ئێران ڕایگەیاند که لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی گەندەڵی ئێران بۆسەر ماشینێک کە کۆچەرانی ئەفغانی تێدا بوو ۳ کەس گیانیان داوەو ۱۱ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مورتەزا خوڕەمی ڕاوێژکاری کونسوولگەری ئەفغانستان لە زاهێدان لە بەشی کۆچەران ووتی، یەکێک لەو کەسانە پاکستانی و ئەوانەی دیکە ئەفغانی بوون.
عەباس عەلی بێهدانی فەرد فەرماندەی (ناجا) لە پارێزگای یەزد ووتویەتی ئەو ماشینە کە مەترسی ئەوەی لەسەر بووە کە ماددەی هۆشبەر جێ بە جێ بکات، پێش ئەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە تەقەی لێبکرێ، فەرمانی ڕاگرتنی دراوە، ئەمە لە حاڵێکدایە که ئەو کەسانەی کە گیانیان ڕزگار بووە ئەم ووتەیان ڕەد کردوەتەو ووتویانە هیچ جۆرە ماددەیەکی هۆشبەریان پێ نەبووەو تەنیا به تاوانی پەنابەر بوونیان تەقەیان لێ کراوە.
شایانی باسە خامنەی بۆ کوشتنی جۆرج فلۆید لە ئامریکا فرمێسکی ڕیاکاری دەڕێژێت, بەڵام ئەو جینایەتانەی هێزەکانی خۆی لەگەڵ کۆچەرە ئەفغانەکان نابینێت.
خەڵکی ئەفغان نابێت لە بەرانبەر ئەو جینایەتە ڕەگەزپەرەستانانەی ڕژیمی ئێران بێدەنگ بن