فەرماندەى سپاى قەزوین لە سالى 1388 وتبووى کە لەگەڵ ئاژاوەێکى گەورەتر لە ئاژاوەى ساڵى 1388 لە ساڵى 1396 رووبەروو دەبین. گەرانەوەى براى حەسەنى روحانى بە مەبەستى وریایی دان بە روحانى بۆ جێهێشتنى پۆستە پێدراوەکەى و دارشتنى سەرەتا بۆ گەرانەوەى ئەحمەدى نەژاد بۆ سەرۆک کۆمارى و یان خود ئامادە کردنى بیروراى گشتى بۆ سەرۆک کۆمارى قاسمى سولەیمانى هاوکات لەگەڵ هەواڵى جۆراوجۆر لە ژوورى هەواڵى سپا و ئوسولگەراکان لەسەر بابەتى یەکەمین ئەزموونى مێژووى حکومەت لە سەرۆک کۆماری یەک دەورەیی (حەسەنى رۆحانى ) گومانەکانى لەسەر کودتاى قورس و دژوارى سپا و خامنەیی لەدژى هاشمى و روحانى زیاتر لە راستى نزیک کردۆتەوە. ئەگەر بێدەنگى ناوخۆیی و جیهانى درێزەى هەبێ، بێگومان ئوە خامنەیی و سپا هاوبەشەە پێشووەکانى خۆیان بەرو شوینى قوربانى کردن پەلکێش دەکەن و ئەوە لە دوورە دیمەنى نزیک واتە کۆتایی کۆمارى ئیسلامى دایە و هەر بەو پێیەش بی بی سی کەوتۆتە جم و جۆڵ تا ساڵى 1396 بتوانێ پێش بەو عەملیاتە بگرێت.
هەواڵى تایبەتى به رنامه ى 60 دەقیقەى شەوى 12ى جۆرزەردانى تەلەویزیۆنى بی بی سی یەکجار سەرسوورهێنەر بوو. لەکاتێکدا کە لە کاتى دروست بوونى شۆڕشى خەڵکى ئێران لە دژى نیزامى پاشایەتى ، بی بی سی بە بەردەوامى داکۆکیکارى شۆڕش بە جێگەى رێفۆرم و کردنى خومەینى بە ئیمام وخومینى چیەکان بە تەنیا جێگرەوەى حکومەت لە ئێران بووە، بە بەردەوامى خۆى لە ئاشکرا کردنى نەهێنى و جینایەتى پێوەندیدار بە دەسەڵاتدارانى رژیمى ئاخوندى پاراستوە، تا ئەو جێگەیەى کە ناسناوى ئایه تووڵلا بی بی سی بوو بە بنیشتە خوشەى سەر زاران . چەند رۆژ پێش سالیادى مردنى خومەینى ، بی بی سی بەڵگەى رێکخراوى سیا لەمەڕ پێوەندیی خومەینى لەگەڵ دوو سەرۆک کۆمارى ئەو کاتى ئەمریکا واتە جان ئیف کێنێدى و کارتێر ئاشکرا دەکات و هەڵگرانەوەێک دەبینین کە لە ماوەى 37 ساڵى رابردوو لەو میدیایە بێ پێشوونە بووە. بەڵام بۆ چى لە ئێستادا مەگهر ئەو بەڵگە و رووداوانە لە لایەن ئەوانەوە وەدى نەهاتوون؟ ئینگلیسەکان کارى خویان بە باشی دەزانن، ئێستا کە کارکردى رژیم لە دروست کردنى ترس و خوف لە ناو دڵى عەرەب و فرۆشتنى بە کۆمەڵى چەک و چۆڵ پێیان و خەمى هێزى شیعە و سوننى لە ناوچەکە بە هۆى گەمژەیی رەوتى دەسەڵاتدارى ئێران ئیتر جێبەجێ نابێت کەوتوونەتە بیر گۆرینى رژیم ئەویش لە جۆرى دڵخوازی خۆیان و کاتێک کە وەڵاتانى ناوچەکە وەک ئیسرائیل، تورکیە ، پاکستان و ئەفغانستان و تەواوى عەرەبی سوننى و ته نانەت شیعەکانى عێراق بەو ئاکامە گەیشتوون کە پاڵپشتى 37 ساڵەى ئینگلیس و ئەمریکا لە رژ٠Šمیکى وەک رژیمى تاران جێگەى قبووڵ نییە و جێگەى بەخشین نییە و ئیسرائیل و عەرەبستانى وا لە یەک نزیک کردۆتەوە کە دەلێى کۆتایی دونیا گەیشتووە و گورگ و مەرش بە یەکەوە هاتوونەتە سەر ئاخورێک، هاوبەشە رۆژئاواییەکانى رژیم بە ناچارى دەیانهەوێ چارەیێک بۆ ئەو منداڵە پڕ لە کێشەیە٠Šان بدۆزنەوە. لەبەرئەوەیە کە بە کۆتایی هاتنى وادەى رێکەوتننامەى یەکسەد ساڵەى سایکس بیکۆ دەبی٠‹ ئێرانیش ئالوگۆرى پێویستى بەسەر دابێ و گۆرانکارییەکانى ناوچەکە قبووڵ بکات.
ئینگلیس دەزانى کە بەردەوامى رەوتى نەگۆرى رژیم بە شەرێکى ماڵویرانکەر بۆ رژیمێک کۆتایی دێ کە ماوەى 37 ساڵە ئاگاى لێبووە و بە تایبەتیش کە ئەگەر هاتنە سەر کارى ترامپ تا دێ بە هێز تر دەبێ و ئەوەش بە واتاى زەرورى بوونى دەستاودەست کردنى هێز بۆ ئیسلاح تەلەبەکان ( روحانى و هاوبەشەکانى ) دێ. هەر لەبەر ئەوەیە کە خستنە ژێر پرسیارى خومەینى و وێرانکردنى ژێر بیناکانى رژیم دەست پێدەکات و ئەویش بە شێوەى بە درۆزن ناساندن و بەکرێگیراو بوونى خومەینى. ئەگەر ئەو جۆرە جوڵانەى بی بی سی لە مانگەکانى داهاتوو دووبارە بێتەوە بە ماناى ئەوە دێت کە بەستێن بۆ رووخاندنى بناغەى ویلایەتى فەقیە لەبار کراوە و بەرەو ئەوە دەچێ کە بە بشێوی لە شار و شەقامەکان بە هۆى هەژارى و بێکارى و هەڵاوسان و ریکود و کردنەوەى برینە کۆنەکان و دروست کردنى بەرنامەى تایبەت سەبارت بە کوردستان و خاوەران و رووداوى تەبەس و فیڵى ساڵى 1388 زیاتر لە رابردوو بەرەو ئەو ئاڵوگۆرە هەنگاو بنێن و لەم رێگەیەوە هێز بسپێرن بە نوکه رانى داهاتوویان ( ئیسلاح تەلەبان) کە ئەگەر ئەوەش دڵخوازیان بێ رەنگە زۆر درەنگ بووبێ کە بە ئامانجەکانیان بگەن.