ئامادەکردن و نووسینی: ڕێزان شەهیدی پەنا
ئامادەکردن و نووسینی: ڕێزان شەهیدی پەنا
ووڵاتی ئێران، ماوەی چل ساڵە لەگەڵ گەورەترین قەیران و کارەسات و نەهامەتیەکانی سەردەم بەرەوڕووە، کە هۆی ئەم دۆخە بێگومان دەسەڵات و سیستمی گەندەڵ و دواکەوتووی ئاخوندانە.
کوردستان بەهۆی خەبات وخۆراگریەوە، چەند بەرابەر کارەسات و قەیران و دیاردەی جەرگ بڕ بەسەریدا سەپێندراوە وتوش کراوە.
لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندانی زاڵ بەسەر ئێران دا، کوردستان نوقمی چەندەها قەیران و کارەسات بۆتەوە و بە بەردەوامی تراژیدیا و قەیرانەکان لەم هەرێمە ڕوو لە هەڵکشانن.
هێندێک لەو قەیران و کارەساتانەی ڕوویان لە کوردستانە بریتین لە:
1_ قەیرانی هەژاری:
هەژاری بە یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکانی ڕۆژانە دا ئەنرێ کە بەرۆکی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستانی گرتووە، ڕۆژانە شاهێدی خۆکوژی خەڵک، جیابونەوەی هاوسەرەکان، بەجێهێشتنی مەدرەسەو زانکۆکان دەبین.......
2_ کۆرۆنا: ڕێژەی توشبووان بە کۆڕۆنا لە سەر ئاستی جیهان زۆر زیادی کردووە و ووڵاتی ئێران و کوردستانیش، ئاستێکی بەرزی لە تووشبوون و مردن بەخۆیەوە بینیوە و ڕۆژانە هەواڵ لە پێوەند بە ڕێژەی بەرزی مردن و تووشبوون لە زۆربەی شارەکان دەبیستین. هاوکات ڕژیم هیچ ئامارێکی ڕاست لەو پێوەندەدا بڵاو ناکاتەوە و بەردەوامە لە شاردنەوەی ڕاستیەکان!
3_ کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی کورد:
ڕژیمی ئاخوندی بۆ بەردەوامیدان بە دەسەڵاتی نگریسی خۆی لە کوشتی خەڵکانی بێ تاوان بەمەبەستی بێدەنگ کردنی کۆمەڵگا و پەردە پۆشکردن و شاردنەوەی جینایەت و گەندەڵیەکانی سیستم و دەسەڵاتەکەی دەست ڕاناگرێ، و لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژانە و بە بەردەوامی شاهێدی کوشتنی خەڵک دەبین. لەماوەی حەوتووی ڕابردودا (ئاسیە پەناهی)کە لە گەڕەکێکی هەژارنشینی کرماشان نیشتەجێ بوو، شارەوانی ماڵە بچوکەکەی ڕوخاند و بەهۆی خەم وخەفەت، گیانی سپارد، گوشاری تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بووە هۆی ئەوەی کە ڕژیم دان بەکوشتنەکەیدا بنێت.
هەروەها کوشتنی گوماناوی دوو گەنجی دیکە لە پادگانەکانی ڕژیم و بەدەیان و سەدانی دیکە.
4_ دیاردەی کوشتنی کۆڵبەران:
ڕۆژانە دەبیستین کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ترۆریستانی سپای پاسداران، کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کە بۆ پەیداکردنی پارویەک نان پەنا دەبەنە بەر دیاردەی تاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری کە زۆربەی هەرە زۆری کاتەکان مردن دەبێتە چارەنوسیان.
5_ بەتاڵان بردنی سەرمایەی کوردستان: ڕژیمی ئاخوندی بەردەوام خەریکی بەتاڵان بردنی خاک وسەرمایی کوردستانە.
کوردستان ئەگەر داهاتوو سەرمایەکەی بۆخۆی بێت ناکەوێتە هیچ قەیرانێکەوە و چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی هەر دۆخێکی قەیراناوی ئاسانتر و زووتردەبێ، بەڵام ڕژیمی خۆسەپێنی ئاخوندی هەمووی زەووت کردووە.
بەپێی زانیاریەکان، ڕژیم بەتاڵان بردنی سەرمایەی کوردستانی چڕتر کردۆتەوە و لە شاری سنە لە شەقامی فیردەوسی دەستیان بە دەرهێنانی گەنجینەیەک کردووە.
ڕژیم هیچ جۆرە خزمەتێکی بەخەڵکی کوردستان نەکردووە و ناشی کات، لە هەمان کاتیش دا کە خەریکی بە تاڵان بردنی کانگا ژێر زەویەکانی کوردستانە بۆ ئەوەی خەڵک بێدەنگ بکات بەناوی چاک سازی، پایەگاکانی ئەو شوێنانە ژێرو ڕودەکات، بۆنمونە شارەکانی وەک کرماشان، تیکاب، سنە وەک پردی مەردۆخ، پارکی ئەمیریە، حەمامی خان،کە هەموو میرات و مۆرکی کوردستانە بەتاڵان بردووە.
6_ سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان: لەم ماوەیەدا دەبینین کە دارستانەکانی کوردستان چۆن دەسوتێن، بە سەدان جۆر ئاژەڵی ئەو دارستانانە لەناو ئاگردا سووتان،خەسارەتی بەرووبوومی جوتیاران کە هیچ ئاوردانەوەیەکیان بۆناکریت.
7_ کێشەی بێ ئاوی و پیسبوونی ئاو: ئەم دیاردەیە زۆربەی شارەکانی کوردستانی گرتۆتەوە، لەم ماوە دا کێشەی ئاو لە شارو گوندەکانی کوردستان تەنگی بە خەڵک هەڵچنیووە و کاربەدەستانی ڕژیم هیچ هەوڵ و هەنگاوێک نانێن بۆ چارەسەری ئەو کێشانە کە زەرەرو زیانێکی زۆری بە باغوباغاتی خەڵکیش گەیاندووە.
8_ قەیرانی ئاوەڕۆ و جادەو بانی شارەکانی کوردستان:
دانشتوان باس لەوە دەکەن کێشەی رێگەوبان بە تایبەت کوچەو کۆڵانەکانیان هەیە و هیچ کەسێک وەڵامێک یان هیچ هەنگاوێک بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان هەڵناگرێت، کێشەیەکی دیکە بۆنی ئاوەڕۆ و فازڵاوە، وێڕای ئەوەی کە هاوەڵاتیان داوای چارەسەریان کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
خۆلاسەی کەینەوە، کوردستان نوقمی قەیران و کێشە بووە، قەیران سەرتاپای شارەکانی تەنیووە و هیچ کەسێک وەڵامدەر نیە.
هاووڵاتیان هۆکاری سەرەکیی چارەسەرنەکردنی کێشەکان بۆ شارەداریی و کاربەدەستانی ئەو بنکانەی ڕێژیم دەگەڕێننەوە کە هیچ خزمەتێک بە خەڵک ناکەن و تەنیا بەچاو و ڕوانگەی ئەمنی لەم خاکە دەڕوانن.