پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئه‌رکی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژینگه‌ و ڕێگری له‌ تێکدانی ژینگه‌ی کوردستان

ئه‌رکی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژینگه‌ و ڕێگری له‌ تێکدانی ژینگه‌ی کوردستان
جه‌لال خۆشکه‌لام

جه‌‌‌لال خۆشکه‌‌‌لام 

گرنگی دان به‌‌‌ ژینگه‌‌‌ وپاراستنی ژینگه‌‌‌ رۆژ له‌‌‌ دوای رۆژ له‌‌‌ گه‌‌‌شه‌‌‌سه‌‌‌ندنی به‌‌‌رده‌‌‌وامدایه‌‌‌. ژینگه‌‌‌پارێزی بۆته‌‌‌ پرسێکی گرنگ و کاریگه‌‌‌ر له‌‌‌ جیهاندا، به‌‌‌چه‌‌‌شنێ جیاواز له‌‌‌ هه‌‌‌وڵ و تێکۆشانی چالاکوانانی ژینگه‌‌‌پارێزی، زۆرینه‌‌‌ی وڵاتانی جیهانیش یاسای تایبه‌‌‌تیان داڕشتووه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چاککردن و پاراستنی ژینگه‌‌‌ و حکومه‌‌‌ته‌‌‌کانیش له‌‌‌ چه‌‌‌شنی وه‌‌‌زاره‌‌‌تێکی تایبه‌‌‌ت دا، بایه‌‌‌خ به‌‌‌ ماف و ئه‌‌‌رک و چۆنیه‌‌‌تی پاراستنی ژینگه و ‌ داڕشتنی یاسای چاککردن ژینگه‌‌‌ ده‌‌‌ده‌‌‌ن. پاراستنی ژینگه‌‌‌ له‌‌‌ سۆنگه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ربردنی ژیان له‌‌‌ ژینگه‌‌‌یه‌‌‌کی پاک و بێگه‌‌‌رد مافێکی بنه‌‌‌ڕه‌‌‌تی  هه‌‌‌ر یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئێمه‌‌‌یه‌‌‌ و مرۆڤه‌‌‌کان به‌‌‌گشتی و ده‌‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداران و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تان به‌‌‌تایبه‌‌‌تی به‌‌‌رپرسن له‌‌‌ پاراستن و رێزگرتنی ئه‌‌‌و مافه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر ئه‌‌‌م پرسه‌‌‌دا به‌‌‌وشیاریه‌‌‌وه‌‌‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ بکه‌‌‌ین و ڕێگری له‌‌‌هه‌‌‌ر کارێک بکه‌‌‌ین که‌‌‌ زیانی بۆ سه‌‌‌ر ژینگه‌‌‌که‌‌‌مان هه‌‌‌یه‌‌‌.

له‌‌‌پرسی گلوبالیزم دا ژینگه‌‌‌ چه‌‌‌مکێکی هاوبه‌‌‌شی جیهانی به‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ و پرسکه‌‌‌ بۆته‌‌‌ پرسێکی جیهانی گرنگ و له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ی قه‌‌‌ومی و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی هاتۆته‌‌‌ ده‌‌‌رێ. واته‌‌‌ شێواندنی ژینگه‌‌‌ و پێشێلکردن و ئه‌‌‌همیه‌‌‌ت نه‌‌‌دان به‌‌‌ پرسی ژینگه‌‌‌، له‌‌‌لایه‌‌‌ن هه‌‌‌ر که‌‌‌س و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تێکه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌نجامبدرێ، مه‌‌‌حکوم ده‌‌‌کرێ و له‌‌‌قاو ده‌‌‌درێ و قبوڵکراو نابێ.  بێگومان چه‌‌‌مک و لێکدانه‌‌‌وه‌‌‌ی ژینگه‌‌‌  فره‌‌‌ڕه‌‌‌هه‌‌‌ند و فراوانه‌‌‌ و ده‌‌‌کرێ له‌‌‌زۆر بواره‌‌‌وه‌‌‌ پێناسه‌‌‌ بکرێ. 

‌ساده‌‌‌ترین پێناسه‌‌‌ بۆ تاکی کورد ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ژینگه‌‌‌ بریتیه‌‌‌ له‌‌‌و سروشته‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ده‌‌‌وروبه‌‌‌رمان دا هه‌‌‌یه‌‌‌ و هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و ماده‌‌‌ زینده‌‌‌وه‌‌‌ر و نازینده‌‌‌وه‌‌‌رانه‌‌‌ ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری خۆماندا هه‌‌‌ستی پێ ده‌‌‌که‌‌‌ین و راسته‌‌‌وخۆ و ناڕاسته‌‌‌وخۆ په‌‌‌یوه‌‌‌سته‌‌‌ به‌‌‌ ژیانی ئێمه‌‌‌وه و کاریگه‌‌‌ری هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌رمان. 

تاکی کورد له‌‌‌ پارێزگاریکردن له‌‌‌ژینگه‌‌‌ی خۆی نابێ که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌م بێ و ده‌‌‌بێ هه‌‌‌روه‌‌‌ک چۆن بۆ ڕزگاری گه‌‌‌ل و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و خاکی خه‌‌‌بات ده‌‌‌کا و تێده‌‌‌کۆشێ، به‌‌‌ هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ش له‌‌‌ پێناوی پاراستنی ئاو وهه‌‌‌وا و دارستان و زینده‌‌‌وه‌‌‌ر و گیانداره‌‌‌کانی ناو خاکی قه‌‌‌ڵه‌‌‌مڕه‌‌‌وی کوردستان دڵسۆزانه‌‌‌ تێبکۆشێ و ڕێگه‌‌‌ له‌‌‌پلانی زۆرداران و ناحه‌‌‌زانی کورد بگرێ و نیشتمان و ژینگه‌‌‌ به‌‌‌پاکی و ئاوه‌‌‌دانی بمێنێته‌‌‌وه‌‌‌.   

له‌‌‌سه‌‌‌ر تاکی کورد و له‌‌‌ناو جه‌‌‌رگه‌‌‌ی سروشت و خاکی کوردستان دا پێویسته‌‌‌ که‌‌‌ خۆیان  له‌‌‌ناو شار و گونده‌‌‌کان به‌‌‌هاوکاری چالاکوانانی ژینگه‌‌‌ پارێزی نوێنه‌‌‌ر و چاودێر دیاری بکه‌‌‌ن و سزای ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ بده‌‌‌ن که‌‌‌ ده‌‌‌بنه‌‌‌ هۆکاری شێواندن و پیسبوونی ژینگه‌‌‌ و سروشتی کوردستان. به‌‌‌هامان شێوه‌‌‌ش ڕێگه‌‌‌ نه‌‌‌درێ که‌‌‌ ماڵ و باخچه‌‌‌ و کۆڵان و پارکه‌‌‌کانی نێو گه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌کان، له‌‌‌ناو گوند و شاره‌‌‌کان پیسبکرێ. ده‌‌‌کرێ ناوه‌‌‌ ناوه‌‌‌ کاری هه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌زی و به‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵ رابگه‌‌‌ینرێ بۆ به‌‌‌شداریکردنی زۆربه‌‌‌ی تاکه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ بۆ پاککردنه‌‌‌وه‌‌‌ی شوێن و سه‌‌‌یرانگا و پارکه‌‌‌کان. 

یه‌‌‌کێکی تر له‌‌‌و ئه‌‌‌رکانه‌‌‌ی که‌‌‌ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ سه‌‌‌ر شانی تاکی کورد ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌  خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ چاندنی دار و رووه‌‌‌ک به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر له‌‌‌ ناو شار و لادێکان درێغی نه‌‌‌که‌‌‌ن و ساڵانه‌‌‌ بیکه‌‌‌نه‌‌‌ نه‌‌‌ریت که‌‌‌ له‌‌‌ چالاکی جۆر به‌‌‌جۆردا هه‌‌‌وڵی به‌‌‌کۆمه‌‌‌ڵ بده‌‌‌ن بۆ چاندنی دار و سه‌‌‌وزایی زیاتر له‌‌‌ناو کوردستان دا.
گۆڕانکاری نازانستیانه‌‌‌ له‌‌‌ناو ژینگه‌‌‌ و تێکدانی هاوسه‌‌‌نگی به‌‌‌هۆی چالاکی ڕۆژانه‌‌‌ی مرۆڤه‌‌‌وه‌‌‌، گه‌‌‌وره‌‌‌ترین فاکته‌‌‌ری له‌‌‌ناوبردن و زیانگه‌‌‌یاندن و هۆکاری پیسبوونی ژینگه‌‌‌ن. هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ گرنگه‌‌‌ هه‌‌‌ر گۆڕانکاریه‌‌‌ک که‌‌‌ له‌‌‌ژینگه‌‌‌دا ده‌‌‌کرێ به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی زانستیانه‌‌‌ بێ و نه‌‌‌هێڵدرێ که‌‌‌ ئه‌‌‌و گۆڕانکاریانه‌‌‌ کار بکه‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر تێکدانی ژینگه‌‌‌ و سروشتی ده‌‌‌وروبه‌‌‌رمان. له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ هوشیاری ژینگه‌‌‌پارێزی و گرنگی پاک ڕاگرتنی ژینگه‌‌‌ به‌‌‌ناو کۆمه‌‌‌ڵگاکه‌‌‌ماندا به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی فراوانتر بڵاو بکرێته‌‌‌وه‌‌‌. پێویسته‌‌‌ له‌‌‌فڕێدانی پاشماوه‌‌‌کانمان وریابین و گرنگی بده‌‌‌ین به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌چۆن ده‌‌‌توانین به‌‌‌باشترین شێوه‌‌‌ ببینه‌‌‌ هۆکاری پاکڕاتنی شوێنه‌‌‌کان و هێشتنه‌‌‌وه‌‌‌ی سروشت وه‌‌‌کو خۆی. بێگومان پاک ڕاگرتنی ژینگه‌‌‌ سودی ده‌‌‌بێ بۆ ژیانێکی ته‌‌‌ندروست و که‌‌‌ش و هه‌‌‌وایه‌‌‌کی پاک و بێ گه‌‌‌رد له‌‌‌ده‌‌‌وروبه‌‌‌رمان.  

خه‌‌‌ڵکی کورد، به‌‌‌هۆکاری هه‌‌‌ژاری و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و داگیرکردنی خاک و نیشتمانه‌‌‌‌که‌‌‌ی نه‌‌‌یتوانیوه‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌ی پێویست کار له‌‌‌سه‌‌‌ر ژینگه‌‌‌ پارێزی بکا و به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ وشیاری ژینگه‌‌‌ پارێزی له‌‌‌کوردستان دا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرفت و ڕێگری زۆر به‌‌‌ره‌‌‌و ڕوه‌‌‌.‌ نه‌‌‌بوونی زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ژینگه و پاراستنی بۆته‌‌‌ هۆکارێک که‌‌‌ ژینگه‌‌‌ی کوردستان به‌‌‌ شێوازی جۆراو جۆر پیس ده‌‌‌کرێ، به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش له‌‌‌سه‌‌‌یرانگا و شوێنه‌‌‌ گشتیه‌‌‌کان. 

له‌‌‌ناو هه‌‌‌رێمی کوردستان دا ئه‌‌‌رکی حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم ده‌‌‌بێ چڕتر بکرێته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ کوردستانی ئێرانیش پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌ر هێزو لایه‌‌‌نێکی سیاسی مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات و تێکۆشان، شانبه‌‌‌شانی چالاکوانانی ژینگه‌‌‌ پارێز له‌‌‌ کوردستان دا، هه‌‌‌وڵی جدی بده‌‌‌ن هه‌‌‌م بۆ پاراستنی ژینگه‌‌‌که‌‌‌مان و هه‌‌‌میش بۆ وشیارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌زیان و مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کانی ژینگه‌‌‌یه‌‌‌کی ناله‌‌‌بار و ناته‌‌‌ندروست له‌‌‌ کوردستان دا هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ن.   

دوژمنانی کورد به‌‌‌درێژایی مێژوو، بێ گوێدانه‌‌‌ هیچ به‌‌‌هاو گرنگیه‌‌‌ک  به‌‌‌ هۆکار و به‌‌‌هانه‌‌‌ی جیاوازه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌وڵی به‌‌‌تاڵان بردن و شێواندن و تێکدانی ژینگه‌‌‌ی کوردستانیان داوه‌‌‌. له‌‌‌هه‌‌‌ر به‌‌‌شێکی کوردستان ده‌‌‌بینین به‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌وامی دوژمنه‌‌‌کانمان هێرش ده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر ژینگه‌‌‌ی ئێمه‌‌‌و خاپوری ده‌‌‌که‌‌‌ن. سوتان و تۆپبارانکردنی دارستانه‌‌‌کانی کوردستان له‌‌‌هه‌‌‌موو به‌‌‌شه‌‌‌کانی کوردستان به‌‌‌ناوی بوونی هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها پرسگه‌‌‌لێکی تره‌‌‌وه‌‌‌ ڕۆژانه‌‌‌ ده‌‌‌سوتێندرێ. سوپای جنایه‌‌‌تکاری پاسدارانی ڕژیم تاکو ئێستا له‌‌‌هیچ شوێنێکی کوردستانی ئێران ده‌‌‌ستی نه‌‌‌پاراستوه‌‌‌. سوتانی دارستانه‌‌‌کانی مه‌‌‌ریوان و سه‌‌‌قز و بانه‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین نموونه‌‌‌ن له‌‌‌م باره‌‌‌وه‌‌‌.   

به‌‌‌تاڵانبردنی سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانی سروشتی و دزینی ژێرخانی ئابووری شانبه‌‌‌شانی سیاسه‌‌‌تی پاکتاوی نژادی له‌‌‌لایه‌‌‌ن دوژمنانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کوردستان دا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و ڕۆژانه‌‌‌ شاهیدی چه‌‌‌ندان هه‌‌‌وڵ و هێرشی له‌‌‌و جۆره‌‌‌ ده‌‌‌بین و پێویسته‌‌‌ گه‌‌‌لی ئێمه‌‌‌ به‌‌‌وشیاریه‌‌‌وه‌‌‌ ڕووبه‌‌‌ڕووی ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ نه‌‌‌گریس و چه‌‌‌په‌‌‌ڵه‌‌‌ ببێته‌‌‌وه‌‌‌. 

سوتانی دارستان و لێڕه‌‌‌واره‌‌‌کانی کوردستانی ئێران، به‌‌‌ به‌‌‌هانه‌‌‌ی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌‌‌و هه‌‌‌روه‌‌‌ها چه‌‌‌واشه‌‌‌کاری وه‌‌‌ک ڕه‌‌‌‌واندنه‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌رکردنی جنۆکه‌‌‌ له‌‌‌ناو دارستانه‌‌‌کان دا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. تاکو ئێستا خه‌‌‌ڵک و چالاکوانه‌‌‌ ژینگه‌‌‌پارێزه‌‌‌کانی کوردستان خۆیان به‌‌‌رپه‌‌‌رچی ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌ده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و ڕژیم خۆی لێ به‌‌‌ئاگا ده‌‌‌کا. زۆرێک له‌‌‌ گیانداره‌‌‌ ده‌‌‌گمه‌‌‌نه‌‌‌کانی کوردستان تووشی زیان و له‌‌‌ناوچوون بوون. 

کاولکاری و له‌‌‌ناوبردنی شوێنه‌‌‌واره‌‌‌ کلتوریه‌‌‌کانی کوردستان  به‌‌‌ناوی دروسکردنی به‌‌‌ندا و هه‌‌‌روه‌‌‌ها دروسکردنی ڕێگاوبان و زۆر به‌‌‌هانه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ به‌‌‌شێکی دیکه‌‌‌ی سیاسه‌‌‌تی ڕژیمه‌‌‌. 

به‌‌‌نداوی دا‌ریان  له‌‌‌سه‌‌‌ر رووباری سیروان و له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی هه‌‌‌ورامانی کوردستانی ئێران و نزیک له‌‌‌ سنووری هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌ یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌و نموونه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیدارانه‌‌‌ی که‌‌‌ڕژیم بێ گوێدانه‌‌‌ به‌‌‌ها کلتوری و شوێنه‌‌‌واریه‌‌‌کان به‌‌‌ئه‌‌‌نجامی گه‌‌‌یاند. ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێک دا که‌‌‌ جالاکوانانی ژینگه‌‌‌ پارێزی له‌‌‌هه‌‌‌ردوو به‌‌‌شه‌‌‌که‌‌‌ی کوردستان  ڕایان گه‌‌‌یاند که‌‌‌ ڕژیم به‌‌‌بیانوى دروستکردنى به‌‌‌نداو و گلدانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئاو، هه‌‌‌وڵى کاولکارى ژینگه‌‌‌ و له‌‌‌ناوبردنی شوێنه‌‌‌واری کۆنى هه‌‌‌ورامان ده‌‌‌داو ئه‌‌‌و به‌‌‌نداوه‌‌‌ غه‌‌‌یری مه‌‌‌ترسی و زیانگه‌‌‌یاندن هیچ قازانجێکی بۆ سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ نیه‌‌‌. 

ڕێژیمی ئاخوندی به‌‌‌ئیقراری خودی عیسا که‌‌‌لانته‌‌‌ری ڕه‌‌‌ئیسی ڕێکخراوی ژینگه‌‌‌پارێزی ڕژیم ڕایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ ئێران له‌‌‌ بواری له‌‌‌ناوبردنی ژینگه‌‌‌دا پله‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می له‌‌‌ جیهاندا هه‌‌‌یه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌مان بۆ ده‌‌‌رده‌‌‌خا، که‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌ ئێران، هیچ کاتێک پرسی ژینگه‌‌‌یان بۆ گرنگ نه‌‌‌بوه‌‌‌ و به‌‌‌ڵکو تێکدانی ژینگه‌‌‌یان وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ میکانیزمه‌‌‌کانی مانه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆیان و سه‌‌‌پاندنی زیاتری ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی خۆیان به‌‌‌کار هێناوه‌‌‌. 

خه‌‌‌ڵکی کوردستان و تێکۆشه‌‌‌ران و هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان و چالاکوانانی بواری ژینگه‌‌‌ ده‌‌‌بێ به‌‌‌توندی ڕوبه‌‌‌ڕوی سیاسه‌‌‌تی نه‌‌‌زانانه‌‌‌ و دوژمنکارانه‌‌‌ی ڕژیمی ئاخوندی بوه‌‌‌ستنه‌‌‌وه‌‌‌ و خه‌‌‌باتمان له‌‌‌پێناوی پاراستنی ژینگه‌‌‌و سروشتی جوان و سازگاری کوردستان چڕترکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ و ڕێگه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ هه‌‌‌وڵێکی نه‌‌‌زۆک و ترسنۆکانه‌‌‌ی ڕژیم بگرین. پێویسته‌‌‌ په‌‌‌یامی ژینگه‌‌‌ی سوتاو زامداری کوردستان بگه‌‌‌یه‌‌‌ننه‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌ جیهانیه‌‌‌کان و پێیان رابگه‌‌‌یه‌‌‌نین که‌‌‌ دارستانه‌‌‌کانی ئێمه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌سوتێن جگه‌‌‌ری هه‌‌‌موو مرۆڤایه‌‌‌تین و ده‌‌‌بێ ڕێگری لێ بکرێ و تاوانه‌‌‌کانی ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌سه‌‌‌ر ژینگه‌‌‌ی کوردستان، له‌‌‌ناو کۆڕو ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی جیهاندا باسبکرێ و مه‌‌‌حکوم بکرێ.  


4 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئه‌رکی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژینگه‌ و ڕێگری له‌ تێکدانی ژینگه‌ی کوردستان

ئه‌رکی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژینگه‌ و ڕێگری له‌ تێکدانی ژینگه‌ی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران