بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ورمێ، دوای تێپەڕینی یەک مانگ لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد بۆ شوێنێکی نادیار، بە خانەوادەکەیا
بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ورمێ، دوای تێپەڕینی یەک مانگ لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد بۆ شوێنێکی نادیار، بە خانەوادەکەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لە سێدارە دراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، خانەوادەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی پارێزگای ورمێیان کردووە و لەوێ پێیان ڕاگەیاندوون کە کوڕەکەتان ٢٠ ڕۆژ لەوە پێش لە سێدارە دراوە، و ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنانەت پارێزەرەکەشی ئاگادار نەبووە.
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی ٤٧ی دادگای بەرزی وڵاتەوە پەسەند و ئەو حوکمە بە فەرمی بە پارێزەرەکەی و خانەوادەکەی ڕاگەیەندراوە.