بەرپرسێکی کاناڵی تلگرامی کوردی سوننی مەزهەب و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەرپرسى کاناڵێکی تلگرامی کوردی سوننی مەزهەب و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ۱٨ی جۆزەردان، جەعفەر ئەوسافی، چالاکی دونیای مەجازی و بەرپرسی کاناڵێکی تلگرامی سوننی مەزهەب، لەلایەن کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە دەڵێت: هێزە ئەمنیەتیەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو و بەتاوانی ئەوەی کە (ئەوسافی)کەناڵێکی تلگرامی "پرسیار و وەڵامی شەرعی سوننی مەزهەب و جەماعەت" بەڕێوە دەبات، دەستبەسەر کراوە.
دوابەدوای گرتنی ناوبراو، خانەوادەکەی هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی هەواڵێکی لێ دەست بخەن، بەڵام بێ ئاکام بووە.