رۆژى چوارشەممە 19ى جوزەردانى 1395، له پارکی شانهدهری ههولێر کۆبوونهوهیهک بۆ پشتیوانی له محهممهد سدیق کهبودوهند، سهرۆکی بهندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که نیزیک به مانگێکه مانی له خواردن گرتوه، بهڕێوهچوو. ئەو کۆبوونەوەیە کە لە لایەن رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى رێکخرابوو تێیدا چەندین پەیام و ووتە پێش کەش کرا و بەشداربووان داواى پێراگەیشتنى بە پەلە بە دۆخى نالەبارى بەرێز کەبودوەندیان دەکرد و سیاسەتەکانى رژیمى ئاخوندیان لەو پێوەندییە بە توندى مەحکووم کرد.
جێگەى باسە رێکخراوى لاوانى خەبات ى کوردستانى ئێران یەکێک لە بەشداربووانى ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە تێیدا پەیامى خۆیان لە رێگەى بەرێز کاک سارۆ حوسێنى ئەندامى دەستەى بەرێوەبەرى رێکخراو پێش کەش کرد.
نزیک بە مانگیەکە بەرێز محەممەد سدیقى کەبودوەند سەرۆکى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان و تێکۆشەرى چاونەترسی بوارەکانى مافى مرۆڤ لە ئاکامى فشار و ناعەدالەتیەکانى سیستەمى دەسەڵاتداریەتى لە ئێران لەخواردن مانى گرتووە و لە ئێستا دا لە دۆخێکى یەکجار ناجێگیر و دژوارهو ژیانى لە مەترسیدایە.