پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

به‌‌ڕێوه‌چوونی کۆبونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی بۆ به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی ئوروپای سازمانی خه‌بات

به‌‌ڕێوه‌چوونی کۆبونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی بۆ به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی ئوروپای سازمانی خه‌بات
رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشی راگەیاندن

خه‌‌‌باتمیدیا: رۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌‌ ته‌‌‌شکیلاتیه‌‌‌کان رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی ئینته‌‌‌رنێتی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی دیار و دڵسۆزی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی سوییس، ئوتریش، ئینگلیس، سپانیا، بلژیک، رۆمانی، هەنگار و یونان ڕێکخست. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەت شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات و لە سەروویانەوە رێبەری دڵسۆز و فیداکاری نەتەوەکەمان مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی دەستی پێ کرد.

کاک ئازادی حوسێنزادە بەرپرسی کۆمیتەی سوییسی سازمان کۆبوونەوەکەی کردەوە و بەرنامەی کۆبوونەوەی بە بەشداربووان راگەیاند. دوا بەدوای کاک ئازاد، عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات باسێکی سیاسی لەسەر دۆخی ئێران، کوردستان و سازمانی خەبات پێشکەش کرد. لە باسەکەی دا کاک عەلی ئیشارەی بە دۆخی کۆمەڵگەی ئێران لە باری هەژاری، دۆخی نوێی کرۆناو بێ بەرنامەیی رژیم و بەهانا نەچوونی قوربانیانی ئەو نەخۆشیە مەترسیدارەی کرد و راگەیاند کە رژیمی ئێران لە کرۆنا لەلایەک بۆ بێ دەنگ کردنی نارەزایەتیەکانی ناوخۆ کەڵکی وەرگرتووەو لەلایەکی دیکە لەبەر باری گرانی ئابووری بەبێ گوێدانە مەترسیەکانی کرۆنا لەسەر خەڵکی ئێران بازاری شارەکانی کردەوە و دۆخی ئاسایی راگەیاند. لە پاڵ ئەوەدا کەوتە پروپاگەندە و راگەیاندنی ئامار و ژمارەی نادروست لەو بارەوە. ئەوە لە کاتێکدابوو کە رژیم ئامادەنەبوو هیچ جۆرە بەرنامە و پلانێک بۆ بەرەورووبوونەوەی کرۆنا جێبەجێ بکات.

 لە درێژەی باسەکەیدا بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمان ئیشارەی بە کێشە ناوخۆییەکانی رژیم کرد و وتی: بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی ساڵانێکی زۆرە لەسەر دزینی داهات و سەرمایەی خەڵکی ئێران و بەدەستهێنانی ئیمتیازی زۆرتر بۆ خۆیان شەر و کێشەیان هەیە و لە ئێستاشدا کە دۆخی ئێران و ژیانی خەڵک زۆر حەستەمە دەبینین شەڕی باڵەکانی ئەو دەسەڵاتە تا دێ زیاتر پەرەدەستێنێ. شەری باڵەکانی رژیم و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و دزی دەسەڵاتداران تا دێ زیاتر دەرفەت و بەستێنی نارەزایەتی و راپەرینە جەماوەریەکان زیاتر دەکات. ناوبراو لە باسەکەیدا هەروەها ئیشارەی بە دۆخی رژیم لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد و وتی: وێڕای نارەزایەتیە جەماوەریەکان و بڵێسەی راپەرین لە ناوخۆی ئێران و کوردستان و بێزراوبوونی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە، لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییشدا رژیم تووشی قەیرانی جیددی سیاسی و دیپلۆماسی بووەو لە ئێستادا رووبەرووی قورسترین فشارەکان لە مێژووی خۆی بووەتەوەو بە خوێندنەوە بۆ ئەو دۆخەی رژیم، ئەو نەتیجە وەدەست دێنین کە دەسەڵاتی ئاخوندان لە ئێراندا هیچ داهاتوویەکی نیە و روخانی ئەو رژیمە لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر مومکینە. بەرێزیان لە درێژەی باسەکەیدا شیکردنەوەیەکی لەسەر سیاسەت و بەرنامەکانی سازمانی خەبات کرد و ئیشارەی بە ئەرکی ئەندامانی سازمان لەم دۆخەدا کرد.

 کاک عەلی لەو بارەوە وتی: ئێمە ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پێویستە لە هەر وەلاتێک دەژین نوێنەرێکی چالاک و ئاکتیوی سازمانی خەبات و نەتەوەکەمان بین، پێویستە لێبڕاوانە کار بۆ ناساندنی بەرنامە و سیاسەتە دروست و نەتەوەییەکانی سازمان و دۆخی خەڵکی کوردستان و سیاسەتە داگیرکاریەکانی رژیم و دەرد و ئازارەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستان ئێران لە دامودەزگای وەڵاتان و رێکخراوە ناحکومیەکانی ئەو وەڵاتانە بکەین. لە سەرمانە وەک نوێنەرێکی سازمان و نەتەوەکەمان لە وەڵاتانی ئوروپایی هەنگاو هەڵگرین و کاریگەری دروست بکەین. لە دوای قسەکانی کاک عەلی بەشدارانی بەرێزی کۆبوونەوە بە رەخنە و تێبینی و پێشنیار کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. لە کۆتایی کۆبوونەوە تەشکیلاتیەکەدا بریار لەسەر درێژەدان بەم جۆرە کۆبوونەوانە و کاری جیددیتر لەسەر ئەندامانی سازمانی خەبات لە دەرەوەی وەڵات درا.

رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشی راگەیاندن


4 ساڵ و 5 مانگ و 7 ڕۆژ و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌‌ڕێوه‌چوونی کۆبونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی بۆ به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی ئوروپای سازمانی خه‌بات

به‌‌ڕێوه‌چوونی کۆبونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی بۆ به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی ئوروپای سازمانی خه‌بات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران