پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئافـــرەتــــی کـورد

ئافـــرەتــــی کـورد

ڕامــیــار ڕەحـــمــان دوســـت

ڕامــیــار ڕەحـــمــان دوســـت
بەشی دووەم
هەڵویستە توندەکانی کەلتور وکۆمەلگە کەبەرامبەر ئافـرەت وبوونی ئافـرەت کراوە، وایکرد گومان وبیروباوەڕی ناشیرین وخراپ لەبەرامبەر ئافـرەت دوورستبکات،کە بەهەرجۆرێک لەجۆرەکان دژایەتی بوونی ئافـرەت کراوە، وەکو کەسێکی خاوەن بیروهزری ئازاد.
ئافرەت ، پێش سەدەی بیست وبیستویەک زۆر جیاوازتربوو لەڕووی بیرو هزرەوە،خاوەن ڕۆشنبیریەکی جیاوازبووە،بەبوونی هزری ئازادی وهێزوبازووی خۆیەوە توانیویەتی بەرپەرچی گشت دژایەتیەک بداتەوە،بەوپەڕی سەربەرزییەوە بلێت من ئـافـرەتـم.
کاتێ مافی ئافـرەت زەوتکراو توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت کرا، چەندین کرداریتری قێزەونی بەرامبەر کرا، وەکو کڕین وفڕۆشتن، شیربای،....هتد، هەموو ئەوانە بوونی ئافـرەتی لەنێو کۆمەلگەدا کردە عەیبەیەکی گەورە،بۆ وێنە گەر کەسێکی خاوەن دەستەڵات،یاخود ئاوغاودەرەبەگ منداڵێکی کچی هەبواییە ئەوە شەرم وشوورەی بوو بۆی،خۆی بەسەر شۆڕو شەرمەزاری کۆمەلگا دەزانی،ئەمەش وایکرد توندووتیژیەکان بەرامبەر ئافـرەت زۆرترببن.
بەڵام ئافـرەتـی کورد توانی وەڵامی ئەو کردارە قێزەونانەی کۆمەڵگەو کەلتور بداتەوە کە لەلایەن چەند هێزێکی خۆپەرست ونەزان بۆیان هەڵبەسترابوو.
ئافـرەت ، سەلماندوویەتی، کەوا گەر منی ئافـرەت نەبم لەژیان ئەوە تۆی پیاویش نابیت، ئافـرەت سەلماندوویەتی کەوا منی ئافـرەت تەنها بۆدوورستکردنی منداڵ وخزمەتکردن نیم،بەلکۆ دەتوانم ئەوکارەی پیاوان دەیکەن منی ئافـرەتـیـش بیکەم، لە بواری کشتوکاڵدا شان بەشانی پیاوان کارمکردووە بەبێ ئەوەی ماندووبم،لە بەخێوکردنی ئاژەڵ ومەڕوماڵات توانیومە شوانەتی بکەم، لەدرووست کردنی خان و وشوێنی مانەوە توانیومە قوڕ٠ بشێلم وخانوو درووستبکەم ومنداڵەکەشم لەباوەشدابێت وپەروەردەی بکەم،من کۆرپەکەم وکۆمەلگە قوتابخانەیی پیرۆزم ،سەرەڕای ئەمانەش توانیومە لەشەڕوجەنگەکان بەشداری بکەم شانبەشانی پیاوان چەک هەڵگرم بەبێ بوونی ترس ولەرز لەگیانم دا بۆداکۆکیکردن لەمافی ئازادی گەل ونیشتیمان، جەنگاوم دژی دوژمنانی خاک ونەتەوەم، لەکاری سیاسی وئابووریش شوێن وپێگەم هەیە،ئەو کارانەو زیاتریش منی ئافـرەت کردوومە،بوونی من وەکو ئافـرەت لەکۆمەلگەدا پێویستە، هەروەک چۆن ماسی بەبێ ئاو ناژیت،کۆمەلگەش بەبێ ئافـرەت بەڕێوەناچێت،نموونەی ئەو ئافـرەتانەی کە تای٠”ێستا مێژوو باسیان دەکات چەندیتریش کە ناوییان ونبووە تەنها کردارەکانییان ماون....
بەم شێوە ئافرەت بەکردەوەکانی خۆی توانیوییەتی،بوونی خۆی وەک خاوەن بیروهزری ئازاد،بەمەش کەلتورو کۆمەلگە بیروباوەری جیاوازتر ونوێتری بەرامبەر ئـافـرەت بۆدوورستبوو....


4 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئافـــرەتــــی کـورد

ئافـــرەتــــی کـورد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران