حزبی هاووپەیمانی ئەفغانی دەڵێت: خامنەی دەبێت بەهۆی کوشتنی هەزاران ئێرانی و ئەفغانی بێتاوان، دادگای بکرێت.
حزبی هاووپەیمانی ئەفغانی دەڵێت: خامنەی دەبێت بەهۆی کوشتنی هەزاران ئێرانی و ئەفغانی بێتاوان، دادگای بکرێت.
بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە ڕۆژی یەکشەممە 25ی جۆزەردان، سیلی غەفار وتەبێژی حیزبی هاوپەیمانی ئەفغانستان لە کاردانەوە بە بانگهێشت کردنی سەفیری وڵاتەکەی لەتاران لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاند،کە دەبێ خامنەیی بەهۆی کوشت و بڕی هەزاران خەڵکی بێتاوانی ئێرانی و ئەفغانی بانگهێشت بکرێت و دادگایی بکرێت.
ناوبراو لەسەر دیواری فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: خامنەیی و هاوەڵە جەللادەکانی حاکم لە ئێران نەتەنیا بەهۆی زوڵم و زۆر بە کرێکارانی ئەفغانی بەڵکوو لەبەر کوشتن و بڕینی هەزاران ڕۆڵەی ئێرانی، دەبێ بانگهێشت و دادگایی بکرێن.
هەر لەو پێوەندەدا مریەم سەما ئەندامی پاڕلەمانی ئەفغانستان ڕۆژی شەممە 24ی جۆزەردان، لە توییتێکدا لەسەر بانگهێشت کردنی سەفیری ئەفغانستان لە ئێران لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی کاردانەوەی توندی پیشاندا.
هەروەها سەما نوسیویەتی کە خەڵکی ئێمەیان فڕێ داوەتە نێو ئاو و نوقمیان کردوون و سووتاندوویانن، ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی زۆر بەبێ شەرمانە سەفیری وڵاتەکەی ئێمەیان لەسەر خۆپیشاندانی خەڵکەکەمان بانهێشت کردووە....