بە پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە مێدیا ناوخۆییەکانی ڕژیم،
بە پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە مێدیا ناوخۆییەکانی ڕژیم،
لەهەر پێنج منداڵ یەک منداڵ کێشەی فێربوونی هەیە. واتە بیست لەسەدی منداڵان لەقۆناغی سەرەتایی قوتابخانە توشی ئەم کێشەیەن.
چۆن بزانین منداڵێک کێشەی فێربوونی هەیە؟
ئەو منداڵانە هەر لەسەرەتاوە لە ڕێگا ڕۆیشتن و لەهەموو جۆرە جموجۆڵێک لەهاوتەمەنەکانی خۆیان دواترن، واتە درەنگتر پێ دەگرن ودرەنگتر فێری قسەکردن دەبن، ولە قۆناغی دواتریشدا لە قوتابخانە درەنگتر فێری خوێندن و نوسین دەبن.
لێرەدا ئاماژە بە یەک دوو هۆکاری دروستبوونی ئەوگرفتە لە منداڵاندا دەکەین:
۱.نەخۆشینی مێشک، کە دەکرێ ژێنێتیک بێ و لەوکاتەی منداڵ لە بەتنی دایکیەتی ڕووبدات، ئەمەش بەهۆی خوادرن و بەکارهێنانی ماددەی ئەلکحول و جگەرەکێشانی دایک لەوکاتەی کە دووگیانە و ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر منداڵ دەبێت و ئاستی وشیاری و فێربوونی منداڵ لاواز دەکات.
۲. پاش لەدایک بوونی منداڵ، شێوازی پەروەردەی منداڵ و دۆخی خانەوادەکانیان کاریگەری لەسەر گەشە و ئاستی فێربوونی منداڵ هەیە، ئەو منداڵانەی کە باوک یان دایکیان توشی مەوادی هۆشبەرە و ئەو منداڵانەی کە لێدان لەنێو خانەوادەکانیان دا ئاساییە، ئاستی وشیاریان ڕەنگە کەمتر بێت.
ئەگەر ئەم کێشەیە بناسین و زانیاریمان لەسەری بێ دەتوانین چارەسەری بکەین.
یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەی فێربوون لە منداڵان، ناسینی ئەو کێشەیەیە و سەرنج دان لە منداڵەکەمانە.
هەنگاوی دووهەم یارمەتی وەرگرتن لە پزیشکی تایبەت بەم بابەتە و دەرونناسی منداڵانە. هەروەها بە چارەسەری ئەم کێشەیە، منداڵانمان لە زۆربەی ئەوکێشانە کەلەوانەیە لەداهاتوو توشی ببن دەیانپارێزین.