یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان (21ى جۆزەردانى 1395)

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان (21ى جۆزەردانى 1395)

دوو کۆڵبەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران

دوو کۆڵبەری کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان کوژران، ئەوەش بەوتەی چەند سەرچاوەیەک بەهۆی تەقەی هێزە ئەمینەکانی ئێرانەوە بووە.ئەو دوو کۆڵبەرە، خەڵکی شارەکانی سەردەشت‌و پیرانشار-ن لەپارێزگای ورمێ لەرۆژهەڵاتی کوردستان، روداوەکەش لەدوو رۆژ‌و شوێنی جیادا بووە.سەرچاوەیەک لەشاری سەردەشتەوە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بەخەندانی وت "سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆڵبەرێکی تەمەن 23 ساڵ کە خەڵکی سەردەشت بوو بەناوی رەسووڵ دەروێشانی، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا".بەپێی سەرچاوەکە، فیشەکە بەر سەری ئەو کۆڵبەرە کەوتووە کە بەرەسوڵ زمزیرانی ناسراوە، لەکاتێکدا ئەو بەهۆی دەستکورتی‌و هەژارییەوە ناچار بووە کاری کۆڵبەری بکات.دوێنێ‌ چوارشەممەش، لەسنووری کونەڕێ (نێوان چۆمان و پیرانشار)، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی نەجمەدین قادرپوور لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە‌و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لەدەستداوە.کەسێکی نزیک لەو کۆڵبەرە کوردە بەخەندانی وت "نەجمەدین تەمەنی 25 ساڵ بووە‌و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".لەچەند رۆژی رابردووشدا، دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە بەسەختی بریندار کرابوون.

کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی خوڕەمشار بریندار کرا

لاوانی کورد لە نەبوونی کار لە کوردستانی ئێراندا بە توندی ناڕازی و تووڕەن و بەرپرسانی حکوومەتیش هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە ناگرنە بەر.بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئینتزامییەکانی خوڕەمشار لە پارێزگای خوزستان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ لە ماشێنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕوانسەر، بە توندی ناوبراویان بریندار کرد.ئەو ڕووداوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ۆی جۆزەردان لە وروودی شاری خوڕەمشار ڕووی داوە.هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو هاووڵاتییە "مۆحسین شاهمورادی" کوڕی "خەلیل" خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاندووە.ناوبراو لە بەشی "کەمەر و سینگەوە" گولـلەی بەر کەوتووە و بارودۆخی تەندروستیی خراپە.ئەو لاوە تەمەن ٢٧ ساڵەیە بە هۆی نەبوونی کار دەستی داوەتە ڕاگواستنی کەل‌وپەلی هاوردە لە سنوورەکان بۆ شارەکانی باشووری ئێران.پارێزگای کرماشان لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا وەک بێکارترین پاریزگای ئێران ناسێندراوە.

قوتابییەکی تەمەن ١٧ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچە قوتابییەکی دواناوەندی، تەمەن ١٧ ساڵە، لە شاری دیواندەرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە بە ناوی (پ. نەسیری) بە هۆی کێشە لەگەڵ بنەماڵەکەی هەوڵی خۆکوژی دا.پ. نەسیری، پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە درنگانێکی شەودا و دوور لە چاوی بنەماڵەکەی، بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.هەر لەو پەیوەندییەدا، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵە، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، بە خۆ هەڵدانە خوارەوە لە سەر بینایەک لە شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.ئەو ڕووداوە لە شارەکی بەهارانی شاری سنە ڕوویداوە و شوناسی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵە هەتا ئێستا نەزانراوە.خوکوژی لە نێو کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵە لە ئێران، بە یەکێک لە نوێترین کێشە کۆمەڵایەتییەکان هەژمار دەکرێت.

دادوەرەکان هۆکاری مایە پووچی بانکەکانی ئێرانن

ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی حکوومەتی ئێران لە ڕاپۆرتیکدا باس لە قەیراناوای بوونی نیزامی بانکەکانی ئێران دەکات و سەبارەت بە "مەترسیی مایەپووچ بوونی بانکەکان هوشداری داوە. ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی جۆزەردان، ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی حکوومەتی ئێران لە ڕاپۆرتیکدا بڵاوی کردۆتەوە کە لە حەوت هەزار و ٣٣٣دامەزراوەی ماڵی لە ئێران، تەنیا هەزار دامەزراوە مۆڵەتییان هەیە و هۆکاری درێژەدان بە چالاکیی ئەو دامەزراوە ماڵییە ڕێگە پێ نەدراوانەی بە "بەستراوەبوون"یان بە هێندێک لە ناوەندە جۆراوجۆرەکان و وەڵام نەدانەوەیان بە بانکی ناوەندی داناوە.ئەو ناوەندە لەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، بە نیسبەت سەرەتای دەستپێکی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی، قەرزەکانی بەخشی دەوڵەتی بە نیزامی بانکی، ٤.٨بەرانبەر و قەرزی بەخشی نادەوڵەتی بە نیزامی بانکی، ٣.١ بەرانبەر بووە.بەپێی دوایین ئاماری بڵاوکراوەی بانکی ناوەندی، دەوڵەت هەتا کۆتایی ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ١١٧ میلیارد تمەن بە بانکەکان و نزیکەی ٢٥ هەزار میلیارد تمەن بە بانکی ناوەندی قەرزدارە.هەر لەو پەیوەندییەدا، بەرپرسانی بانکەکان باس لە نزیکی ١٣٠  هەزار میلیارد تمەن پارەی دواکەوتووی بانکەکان دەکەن. ڕۆژنامەی ئێعتماد پێش لەم ڕاپۆرتە ئاماژەی بە ئاماری بانکی ناوەندی کردبوو و نوسیبووی کە قەرزی دەوڵەت بە بانکەکان لە سێ میلیارد تمەن لە سەرەتای دەوڵەتی ئەحمەدی نێژاد بۆ ٧٢ میلیارد تمەن، بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیووە.لەو پەیوەندییەدا هێندێک لە دامەزراوەکانی وەک "میزان" و "پامن الحجج" زۆر جار بوونەتە سەرتیتری هەواڵەکان و ئەسپاردە دانەران(سپردە گژاران) چەند جار لە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت کۆببوونەتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە ڕقی بەرپرسانی ئێرانی لە بەهاییەکان دەربڕی

 هەواڵنێرانی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤدا، نیگەرانیی خۆیان بەرانبەر بە "لێدوانە ڕقاوییەکان"ی بەرپرسانی حکوومەتی ئێران دژ بە بەهاییەکانی ئەو وڵاتە و بڵاوکردنەوەی "ڕق و قین" لە هەمبەر ئەو کەمینە ئایینییە دەربڕی.لە بەیاننامەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە گێڕانەوە لە ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا کە ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ بڵاو کرایەوە، باس لە "گوشاری ئامانجدار و بەردەوام" بۆ سەر بەهاییەکان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە کراوە کە لەگەڵ بەرپرسیارێتییە نێونەتەوەییەکانی تاران لە دژایەتیدایە.هاینێر بیلفێڵد، چاوەدێری پلەبەرزی ئەو ڕێکخراوە بۆ کاروباری ئازادیی ئایینزاکان و بیرۆکەکان ڕایگەیاند: "هەڕەشە زارەکییەکان، کۆمەڵگای بەهاییەکانی ئێرانیان خستۆتە سەر لێواری هەڵدێرێکی زۆر مەترسیدار کە دەتوانێ مانەوەی ئەو کۆمەڵگایە لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو بکات".کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاربەدەستانی ئایینی، سیاسی و دادوەریی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە "هێرشە زارەکییەکان"ی ئەوان کە دەرخەری "بێتاقەت بوونیان"بەرانبەر بە بەهاییەکانە، "دەتوانێ ببێتە هۆی هاندانی زیاتر بۆ هەڵاواردن و هێرش و توندوتیژی لە هەمبەر ئەو پێکهاتەیە".هێرشە زارەکییەکانی ئەم دواییانە دژ بە باوەڕمەندانی ئایینی بەهایی دوابەدوای دیداری فائیزە ڕەفسەنجانی لەگەڵ یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵگای بەهاییەکان پەرەی سەندووە. هەر لەو پێوەندییەدا دۆزگەری گشتیی کۆماری ئیسلامی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ بەهاییەکان پێوەندی دەگرن، ئاگادار کردۆتەوە کە: "دەبێ چاوەڕێی دەرئەنجامە یاساییەکانی ئەو کردەوەیەی خۆیان بن".بە پێی وتەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەنووکە لانیکەم ٧٢ بەهایی لە گرتووخانەکانی ئێراندان. کۆمیسیۆنی ئەمریکایی چاوەدێر بە سەر ئازادیی ئایینزاکانیشدا دەڵێ بەپێی ئامارەکان، ٣٠ ٠  هەزار بەهایی لە ئێراندا دەژین کە گەورەترین کەمینەی ناموسڵمانی ئێران پێک دەهێنن و لە دە ساڵی ڕابردوودا "نزیک بە ٨٥٠  کەس لە باوەڕمەندانی ئەو ئایینە دەستبەسەر کراون".

حەبیب موحێبیان گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێران کۆچی دوایی کرد

حەبیب موحێبیان گۆرانیبێژ، ئاوازدانەرو میوزیک ژەنی بەناوبانگی ئێرانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەتەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ماڵپەڕی حکومیی مێهر لەراپۆرتێکیدا رایگەیاند کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ حەبیب موحێبیان لەگوندی نیاستە سەر بە شاری رامسەری پارێزگای مازندەران کە لەباکووری ئێران هەڵکەوتووە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە، موحێبیان 63 ساڵ بەر لەئێستا هەر لەو گوندە لەدایک بووە.حەیبیب موحێبیان یەکێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی ئێران بوو، ساڵی 1979 بەهۆی قەدەغەکرانی کارەکانی چووە ئەمریکاو 6 ساڵ بەرلەئێستاو دوای سێ دەیە دوریی گەڕایەوە بۆ ئێران.

ئەو گۆرانیبێژە ئێرانییە دوو ساڵ بەرلەئێستا کاتێک لە باکووری ئێران دەیویست ڤیدیۆ کلیپێک ئامادە بکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراو پاش 24 کاتژمێر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.حەبیب دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران نەتوانی ئەلبوومێک بڵاوبکاتەوەو نە کۆنسێرتێک سازبکات، پایزی رابردوو کاتێک لەتاران خەڵاتی (مۆسیقای ئێمە)ی وەرگرت، وتی"من بەبێ گیتارەکەم ئیفلیجم(کەمئەندامم)‌و هەتائێستا بەبێ گیتار نەهاتوومەتە سەر سەکۆ".

ئەو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران یەکەم ئەلبوومی خۆی بەناوی (پیاوی تەنیای شەو) بڵاوکردەوەو دوای ئەوەی چووە ئەمریکا 12 ئەلبوومی دیکەی بڵاوکردەوە، (شەهلای من دایک) لەبەناوبانگترین بەرهەمەکانیەتی.

مامۆستایەکی ئێرانی-کانادایی بە دەستی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتیی سپاوە قۆڵبەست کرا

مامۆستایەکی ئێرانی-کانادایی بە ناوی" هۆما هوودفەر" مامۆستای ڕشتەی "خەڵک ناسی"(مردم شناسی)، لە زانکۆی "کنکوردیا مۆنتراڵیکانادا، کە به مەبەستی "سەیرانێکی لێکۆلینەوەیی"(سفر تحقیقاتی) سەردانی ئێرانی کردبوو لە لایەن کاربەدەستانی ئیتلاعاتی سپاوە قۆڵبەست کراو.بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "هۆما هوودفەر" تەمەن ٦٥ ساڵان لە ڕاگەیەندراوێک کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن بنەماڵەی ناوبراو بڵاوبووەتەوە ڕایەنگەیاندووە، لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ هەتاویدا و لە دوو ڕۆژ پێش هاتنەدەری لە ئێران، هێزەکانی پاراستن و ئەمنییەتی سەر بە سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران، ‌هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە گشتی هەموو کەلوپەلەکانی وەک لەپ‌تاب، بەڵگەی ناسنامە، مۆبایل، پاسپۆرت و هتد دەستییان بەسەر داگرتووە و هەروەهالە چوونەدەرەوی لە ئێران قەدەغە کراوە.بە گوتەی بنەماڵەی ناوبراو، هۆما هوودفەر دووای ماوەیەک بە دانانی بەڵگە و بەڵێننامەئازاد کراوە ، بەڵام ڵێکۆڵینەوە لە هۆما هوودفەر بەردەوام بووە تاکوو لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان بە دووای بانگهێشتی بۆ دادسەرای ئەمنییەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، دیسان قۆڵبەست کراوەتەوە.پارێزەر و بنەماڵەکەی هوودفەر، ئیزنی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ هۆما نەبووە و لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراویش ئاگادار نەبوونە.دەستبەسەرکرانی هۆما هوودفەر لە کاتێکدایە کە ناوبراو توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار (نەخۆشینیی دەمار- ماسوولکەیی) بە ناوی میاستنیگراویسه (واتە لاوازیی ماسوولکەیی) و ئیزنی پێ نەدراوە کە لە دەرمانەکانی کەڵک وەر بگرێت.گیران و قۆڵبەستکردنی خەڵکی وڵاتانی بیانی لە ئێران پێشینەیەکی دێرینی هەیە و لەو پێوەندییەدا "زەهرا کازمی" یەکێک لەونموونانەیە کە بە دووای سەفەری بۆ ئێران زیندانی کرابوو و لە زیندانی حکوومەتی ئێراندا گیانی لە دەست دا.

چارەسەری ئازار و ترشانی گەدە

زۆرجار تووشی سووتانه‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵئاوسانی گه‌‌‌ده‌‌‌ ده‌‌‌بین و ئازارمان پێده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت، بەپێی هەواڵێکی پزیشکی "rotana"ده‌‌‌توانیت له‌‌‌ ماڵه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌م چاره‌‌‌سه‌‌‌رانه‌‌‌ به‌‌‌کاربهێنیت.جوینی بنێشتی بێ شه‌‌‌کر ئازاره‌‌‌که‌‌‌ت که‌‌‌م ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ سووتانه‌‌‌وه‌‌‌ ناهێڵێت.خواردنی که‌‌‌وچکێک سرکه‌‌‌ی سێو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئاودا.نانی وشک یارمه‌‌‌تی مژینی ترشی گه‌‌‌ده‌‌‌ ده‌‌‌دات.خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ی شیر.خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ی چای زه‌‌‌نجەبیل، یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌ باشترین چاره‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌کان یاخود چه‌‌‌ند پارچه‌‌‌یه‌‌‌ک زه‌‌‌نجه‌‌‌بیل بخەره‌‌‌ ئاوی گه‌‌‌رم و بیخۆره‌‌‌وه.‌بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی تووشی ئه‌‌‌م حاڵه‌‌‌ته‌‌‌ نه‌‌‌بیت ده‌‌‌کرێت خۆت بپارێزیت، له‌‌‌ سوتانه‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵئاوسان و غازاتی گه‌‌‌ده‌‌‌ و ئازاره‌‌‌کانی به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه:‌
هه‌‌‌وڵبده‌‌‌ ڕۆژانه‌‌‌ مۆز بخۆ، خواردنی رازیانه‌‌‌ ئازاری سک که‌‌‌م ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و دور ده‌‌‌خاته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کۆڵۆن و غازات و هه‌‌‌ڵئاوسانی گه‌‌‌ده‌‌‌ و کرژبون و سوتانه‌‌‌وه‌‌‌ی.زه‌‌‌نجه‌‌‌بیل یارمه‌‌‌تی کرداری هه‌‌‌رسکردن ده‌‌‌دات و خێرای ده‌‌‌کات، خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاوی زۆر کاتێک هه‌‌‌ست به‌‌‌ سوتانه‌‌‌وه‌‌‌ی گه‌‌‌ده‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌یت، له‌‌‌ کاتێکدا توشی ئازار ده‌‌‌بێت هه‌‌‌وڵبده‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ده‌‌‌ستتکه‌‌‌وت ئایس کرێمی ڤانێلا یان شیری سارد بخۆ. نابێت پێش خه‌‌‌وتن خواردن بخۆیت، به‌‌‌تایبه‌‌‌تی خواردنه‌‌‌ چه‌‌‌وره‌‌‌کان، به‌‌‌یانیان قاوه‌‌‌ نه‌‌‌خۆیته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ گه‌‌‌ده‌‌‌ی به‌‌‌تاڵ.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ڕۆژووبوونێکی تەندروست

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، خێزانەکان پەنا بۆ کڕین و ئامادەکردنی زۆر جۆری خواردن دەبەن، بۆ ژەمی ئێوارە و پارشێو، چونکە لە رەمەزاندا ڕۆژووگران زیاتر ئارەزووی خواردن دەکەن.سەرەڕای هەموو ئەمانە پێویستە ڕۆژووگران زۆر ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و بەخێرایی و لەسەریەک هەموو جۆرە خواردنێک نەکەنە گەدەیانەوە، هەر وەک لە ماڵپەڕی "hayatouki" هاتووە پێویستە بەم شێوەیە شێوازی خواردنەکانت ڕێکبخەیت:پێش هەموو شتێک هەوڵبدە ئێواران دوای شکاندنی ڕۆژوو، بڕێکی باش خواردنەوەی شل بخۆیت وەک شۆربا، ئاو، شەربەتی میوە سروشتیەکان، چونکە لەشت ڕێکدەخاتەوە یارمەتی کردنە دەرەوەی ژەهری لەشت دەدات.هەوڵبدە دووربکەوەرەوە لە خواردنی سوێر، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، ئاوی لەشت هەڵدەمژێت.تا دەتوانیت هەوڵبدە بڕێکی کەم خواردنەوە کافاینەکان بخۆرەوە، وەک چا و قاوە خواردنەوە گازیەکان، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی لەشت هەیە، ئاوی گیانت هەڵدەمژێت و خێرا خێرا میزت پێدەکات.تا دەتوانیت سەوزە و میوە بخۆ، بەشێوازی شەربەت یان هەر شێوەیەکی تر، چونکە یارمەتی چوونەدەرەوەی ژەهری لەشت دەدات و ئاوێکی زۆر دەدات بە لەشت.دووربکەوەرەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە غازیەکان، چونکە زیانی تەندروستی هەیە، ئاستی شەکری خوێنت تێکدەدات و ئاوی گیانت هەڵدەمژێت.هەوڵبدە خورما و شیر زۆر بخۆیت، سوودی زۆر هەیە بۆ لەش و لە ژەهراویبوون دەتپارێزێت و دژە ئۆکسانە.

روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌: زیاتر له‌‌‌ 130 چه‌‌‌کداری‌ داعش له‌‌‌شه‌‌‌ڕی‌ مه‌‌‌نبه‌‌‌ج کوژراون

روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌‌‌کانی‌ مرۆڤ بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای‌ ده‌‌‌ستپێکردنی‌ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تی‌ ئازادکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ مه‌‌‌نبه‌‌‌ج له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی‌ سوریای‌ دیموکرات، زیاتر له‌‌‌ 130 چه‌‌‌کداری‌ داعش کوژراون.روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌ ئه‌‌‌مڕۆ پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ رۆژی‌ 31ی‌ ئایاری‌ رابردوو که‌‌‌ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تی‌ ئازادکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ مه‌‌‌نبه‌‌‌ج ده‌‌‌ستپێکرد تا به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی‌ ئه‌‌‌مڕۆ 9ی‌ حوزه‌‌‌یران، لانی‌ که‌‌‌م 132 چه‌‌‌کداری‌ داعش که‌‌‌ زۆربه‌‌‌یان به‌‌‌ره‌‌‌گه‌‌‌ز سوریین به‌‌‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆکه‌‌‌کانی‌ هاوپه‌‌‌یمانان و شه‌‌‌ڕکردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌کانی‌ سوریای‌ دیموکرات (یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی‌ پاراستنی‌ گه‌‌‌ل هێزی‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌ تیایدا) کوژراون.روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌ که‌‌‌ باره‌‌‌گاکه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ له‌‌‌نده‌‌‌ن-ی‌ پایته‌‌‌ختی‌ به‌‌‌ریتانیایه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌شکردووه‌‌‌، له‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌ 9 رۆژی‌ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تی‌ ئازادکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ مه‌‌‌نبه‌‌‌ج 21 ئه‌‌‌ندامی‌ هێزه‌‌‌کانی‌ سوریای‌ دیموکرات شه‌‌‌هید بوون که‌‌‌ له‌‌‌نێویاندا فه‌‌‌یسه‌‌‌ڵ عه‌‌‌بدی‌ سه‌‌‌عدون ناسراو به‌‌‌ (ئه‌‌‌بوله‌‌‌یلا) یه‌‌‌کێک له‌‌‌فه‌‌‌رمانده‌‌‌کانی‌ یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی‌ پاراستنی‌ گه‌‌‌ل هه‌‌‌یه‌‌‌.به‌‌‌گوێره‌‌‌ی‌ ئاماره‌‌‌که‌‌‌ی‌ روانگه‌‌‌ی‌ سوری‌ بێت له‌‌‌و ماوه‌‌‌یه‌‌‌دا 37  هاوڵاتی‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نی‌ کوژراون که‌‌‌ له‌‌‌نێویاندا 14 منداڵ هه‌‌‌ن، سێ له‌‌‌و منداڵانه‌‌‌ برابوون و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دایک و کچ و کوڕێکیدا له‌‌‌ئاکامی‌ بۆردومانکردنی‌ گوندی‌ "خه‌‌‌ربه‌‌‌ روس" له‌‌‌لایه‌‌‌ن داعشه‌‌‌وه‌‌‌ کوژراون.له‌‌‌لایه‌‌‌کی‌ تره‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌بو ئه‌‌‌مجه‌‌‌د، فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی گشتی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی سه‌‌‌ربازی مه‌‌‌نبه‌‌‌ج ئه‌‌‌مڕۆ رایگه‌‌‌یاند" شاری مه‌‌‌نبه‌‌‌ج له‌‌‌سێ لاوه‌‌‌ (رۆژهه‌‌‌ڵات‌- باکورو باشور) گه‌‌‌مارۆ دراوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام له‌‌‌پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان به‌‌‌هۆشیارییه‌‌‌وه‌‌‌ هێرشه‌‌‌کانیان بۆ سه‌‌‌ر داعش ئه‌‌‌نجامده‌‌‌ده‌‌‌ن. "سه‌‌‌ره‌‌‌تای‌ ساڵی‌ 2014 چه‌‌‌کدارانی‌ رێکخراوی‌ داعش ده‌‌‌ستیانگرت به‌‌‌سه‌‌‌ر شاری‌ مه‌‌‌نبه‌‌‌ج له‌‌‌ سوریا ، ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ هاوشان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شاره‌‌‌کانی‌ " باب و جه‌‌‌رابلس"ی‌ سنووری‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیا به‌‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌‌ناوچه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌کانی‌ داعش له‌‌‌ ریفه‌‌‌کانی‌ حه‌‌‌له‌‌‌ب ئه‌‌‌ژمار ده‌‌‌کرێت، جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش له‌‌‌رووی‌ ستراتیژییه‌‌‌وه‌‌‌گرنگییه‌‌‌کی‌ زۆری‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ داعش به‌‌‌هۆی‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ که‌‌‌وتۆته‌‌‌ نێوان شاری‌ ره‌‌‌ققه‌‌‌ ( پێگه‌‌‌ی‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کی‌ داعش) و سنووری‌ تورکیا.

سوپای عێراق هێزی‌ زیاتر ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌ ده‌‌‌کات 

عێراق هێزی‌ زیاتر ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌ ده‌‌‌کات، هێزه‌‌‌کانی‌ دژه‌‌‌تیرۆر به‌‌‌ره‌‌‌و سه‌‌‌نته‌‌‌ری‌ شاره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ پێشڕه‌‌‌ویدان‌و فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی‌ ئۆپه‌‌‌راسیۆنه‌‌‌کانیش ده‌‌‌ڵێت: داعش له‌‌‌ ناو فه‌‌‌لوجه‌‌‌ توانای‌ به‌‌‌رگریکردنی‌ نه‌‌‌ماوه‌‌‌.فه‌‌‌ریق عه‌‌‌بدولوه‌‌‌هاب ساعدی‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی‌ ئۆپه‌‌‌راسیۆنی‌ رزگارکردنی‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند، سوپای‌ عێراق لیوایه‌‌‌کی‌ زرێپۆشی‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ خۆرهه‌‌‌ڵاتی‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌ کردوه‌‌‌، به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی‌ پشتیوانی‌ له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی‌ به‌‌‌شدار له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی‌ کۆنترۆڵکردنی‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌.وتیشی‌: هێزه‌‌‌که‌‌‌ی‌ سوپای‌ عێراق، له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ پشتیوانی‌ له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌‌و دژه‌‌‌تیرۆر ده‌‌‌کات، که‌‌‌ له‌‌‌ ناو شاری‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌ شه‌‌‌ڕی‌ کۆڵان به‌‌‌کۆڵان ده‌‌‌که‌‌‌ن.له‌‌‌لایه‌‌‌کی‌ دیکه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌حیا ره‌‌‌سوڵ وته‌‌‌بێژی‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی‌ ئۆپه‌‌‌راسیۆنه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌کانی‌ عێراق ئاشکرای‌ کرد، تیرۆریستانی‌ داعش له‌‌‌ ناو فه‌‌‌لوجه‌‌‌ به‌‌‌ته‌‌‌واوی‌ وره‌‌‌یان روخاوه‌‌‌‌و به‌‌‌ره‌‌‌و قوڵایی‌ شاره‌‌‌که‌‌‌ پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. وتیشی‌: تیرۆریستانی‌ داعش توانای‌ به‌‌‌رگریکردنیان نه‌‌‌ماوه‌‌‌‌و له‌‌‌ شکان به‌‌‌رده‌‌‌وامن.عه‌‌‌مید حه‌‌‌یده‌‌‌ر فازڵ فه‌‌‌رمانده‌‌‌ له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی‌ دژه‌‌‌تیرۆری‌ عێراق باسی‌ له‌‌‌وه‌‌‌ کرد، ته‌‌‌نها هێزی‌ دژه‌‌‌تیرۆر‌و پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ له‌‌‌ ناو شاری‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌دا شه‌‌‌ڕ ده‌‌‌که‌‌‌ن.جه‌‌‌ختی‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش کرده‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌رده‌‌‌وامن له‌‌‌ پێشڕه‌‌‌ویکردن به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی‌ کۆنترۆڵکردنی‌ ته‌‌‌واوه‌‌‌تیی‌ فه‌‌‌لوجه‌‌‌ له‌‌‌ چنگی‌ تیرۆریستانی‌ داعش.

بیڵ گیتس 100 هه‌‌‌زار مریشک بۆ هه‌‌‌ژارانی‌ ئه‌‌‌فریقا دابین ده‌‌‌کات     

بیڵ گیتس، دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری‌ کۆمپانیای‌ مایکرۆسۆفت، پرۆگرامێکی‌ ده‌‌‌ستپێکردوه‌‌‌ بۆ به‌‌‌خشینی‌ 100 هه‌‌‌زار مریشکی‌ زیندوو به‌‌‌ هه‌‌‌ژارانی‌ ئه‌‌‌فریقا.به‌‌‌پێی‌ هه‌‌‌واڵێکی‌ ئاژانسی‌ ڕۆیته‌‌‌رز، گیتس 100 هه‌‌‌زار مریشک که‌‌‌ له‌‌‌ دژی‌ نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌ بڵاوه‌‌‌کانی‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ کوتراون، بۆ هه‌‌‌ژرانی‌ ئه‌‌‌فریقا دابین ده‌‌‌کات له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی به‌‌‌رنامه‌‌‌یه‌‌‌کدا بۆ زیادکرنی‌ داهاتی‌ ئه‌‌‌و خێزانانه‌‌‌.ده‌‌‌رباره‌‌‌ی‌ پرۆژه‌‌‌که‌‌‌ی‌، گیتس ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌: پرۆژه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ باشه‌‌‌و هاوکار ده‌‌‌بێت له‌‌‌ دابینکردنی‌ خۆراکی‌ منداڵاندا.بیڵ گیتس له‌‌‌ تویتێکیدا له‌‌‌ تۆڕی‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیی‌ تویته‌‌‌ر، وتی‌: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر  ئه‌‌‌و له‌‌‌ دۆخێکی‌ هه‌‌‌ژاری‌ ناهه‌‌‌مواردا بوایه‌‌‌، ئه‌‌‌وا ئاره‌‌‌زوی‌ به‌‌‌خێوکردنی‌ مریشکی‌ ده‌‌‌کرد.ڕاشیگه‌‌‌یاند: هه‌‌‌ر جوتیارێک پێنج مریشک به‌‌‌خێوبکات، ده‌‌‌توانێت ساڵانه‌‌‌ هه‌‌‌زار دۆلار به‌‌‌ده‌‌‌ستبهێنێت.لای خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌، میلیندا گیتس، هاوسه‌‌‌ری‌ گیتس و هاوسه‌‌‌رۆکی‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی‌ خێرخوازی‌ گیتس رایگه‌‌‌یاند: به‌‌‌خێوکردنی‌ مریشک ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی‌ باشترکردنی‌ بارودۆخی‌ ژنان‌و ده‌‌‌بێته‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ داهات بۆیان. له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ریشدا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ ره‌‌‌خنه‌‌‌گران ڕایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن: پرۆگرامه‌‌‌که‌‌‌ی‌ گیتس ریکلامه‌‌‌و چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ کێشه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌ژاریی‌ ناکات له‌‌‌ ئه‌‌‌فریقا.


8 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان (21ى جۆزەردانى 1395)

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان (21ى جۆزەردانى 1395)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران