پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رژیمی ئاخوندی ئێران دەیهەوێ ئاوا تاکەی بەردەوام بێت؟!

رژیمی ئاخوندی ئێران دەیهەوێ ئاوا تاکەی بەردەوام بێت؟!

ڕێزان شەهیدی پەنا

ڕێزان شەهیدی پەنا
رژیمی ئاخوندی‌ ئێران به‌‌‌رده‌‌‌وام خەریکی ئاژاوه‌‌‌ نانه‌‌‌وه‌‌‌ و پیلان داڕشتنه‌‌‌ دژ به‌‌‌ خه‌‌‌ڵک و ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی ناوچه‌‌‌که‌‌‌، و هەر رۆژه‌‌‌ بەڕەنگ و شانۆیه‌‌‌ک خۆی نیشانی خه‌‌‌ڵک دەدات ته‌‌‌نها له‌‌‌به‌‌‌ر به‌‌‌رده‌‌‌وامی و مانه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆی، خه‌‌‌ڵکیش هه‌‌‌موو ڕووی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌یان بۆ ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ و هه‌‌‌ست به‌‌‌و بارودۆخه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن، به‌‌‌ڵام خۆیان وا نیشان ده‌‌‌ده‌‌‌ن که‌‌‌ بێ ئاگان و چاوبه‌‌‌ستی لێ ده‌‌‌که‌‌‌ن بۆچی؟
ڕژیمی ئاخوندی به‌‌‌درێژایی ۴۰ساڵ له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی داسه‌‌‌پێندراوی خۆی بەسەر خەڵکی ئێران، ئێستاش بە زۆر ده‌‌‌یهه‌‌‌وێت خۆی بەسەر خەڵکی ئەو وڵاتە دا بسه‌‌‌پێنێت.
بۆ ئه‌‌‌مه‌‌‌ش دایم خه‌‌‌ریکی دروستکردنی پلانگێڕی و ئاشوب نانه‌‌‌وه‌‌‌ و درۆکردن و له‌‌‌ناوبردنی خه‌‌‌ڵکی بێ تاوانه‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌ی جۆراو جۆر.
لە تەواوی ئێران ئاگاداری نارەزایەتیەکانین کە خەڵک بە هه‌‌‌‌موو جۆرێک رژیمی ئاخوندی و دارو دەستەکانی ڕەد دەکەنەوە، بەهیچ شێوەیەک ئەو حاکمیەتەیان قەبوڵ نیە.
خه‌‌‌ڵک زۆر باش ده‌‌‌زانن که‌‌‌ ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ و دارو ده‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ی هه‌‌‌ر خه‌‌‌ریکی فریودان و دزیکردن و سه‌‌‌رگه‌‌‌رمکردنی خه‌‌‌ڵکن، هه‌‌‌ر که‌‌‌سیش که‌‌‌ ووشه‌‌‌یه‌‌‌ک بڵێت به‌‌‌ تاوانی جۆراوجۆر زیندانی ده‌‌‌کرێ و له‌‌‌ناوده‌‌‌برێ. له‌‌‌لایه‌‌‌کی تره‌‌‌وه‌‌‌ ڕژیم وایکردووه‌‌‌ که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران برسی و هه‌‌‌ژار بن و فه‌‌‌قیری و نه‌‌‌داری له‌‌‌ هه‌‌‌موو ئێران دا بڵاوکردۆته‌‌‌وه‌‌‌، و مه‌‌‌به‌‌‌ستی له‌‌‌م کاره‌‌‌ش ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ خه‌‌‌لک چاو له‌‌‌ده‌‌‌ستی خۆی بن و له‌‌‌کاری سیاسی و ناڕەزایەتی دەربڕین دورکه‌‌‌ونه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌دوای په‌‌‌یداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان دا بن.
ڕژیم له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی مادده‌‌‌ی هۆشبه‌‌‌ر و زۆر کاری قێزەونی دیکه‌‌‌ هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دا ئه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ بێ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات و چاو له‌‌‌ده‌‌‌ست بکات.
ژیانی ئاسایی خەڵک بەجۆرێک ئەستەم بۆتەوە ڕۆژنیە کەسێک خۆی نەکوژیت ئەم کارە ساتەش بۆ کۆمەڵگایەکی بێ بەرنامەو بێ مافی دەگەرێتەوە، ژیانی بێکارو کاسبکار و دەست فرۆشەکان و باقی ئەوکەسانی لەشوێنه گشتیەکاندا کاردەکه‌‌‌ن هەمووی وەک یەکی لێ هاتووە.
رژیم خەریکە بە دزی کردن و فێڵ لەگەڵ خەڵک مافی کارو ماندوبونی خۆیان لێ دەستێنێتەوە، بەبیانوی پڕوپاگه‌‌‌ندە سەرگەرمیان دەکات، کە نارەزایی کرێکارو پەرستاران ،مامۆستایان و... لێ کەوتۆتەوە.
هەزاران گەنج هەن خوێندنیان تەواو کردووە یا لەزانکۆکانن بەڵام چون دەزانێت ئەو کەسانە بە بیرکردنەوەیەکی کراوەوە دێنەوە ناو کۆمەڵگاو ناتوانن بێده‌‌‌‌نگ بن لەبەرانبەر زوڵم و ستەمەکانی ئەو دەسەڵاتە، هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دا له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی شه‌‌‌به‌‌‌که‌‌‌ی جیاوازە‌وه‌‌‌ زوو تووشی مادده‌‌‌ی هۆشبه‌‌‌ریان بکا بۆ له‌‌‌ناوبردنیان.
ڕژیم بەردەوام چالاکانی بوواری جۆراوجۆر، ژینگە پاڕێز،چالاکە مەدەنیەکان، مامۆستایان،چالاکانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکان ،چون ئاگادارو شاهێدی حاڵی خه‌‌‌ڵکن بێدەنگ و سەرکوتیان دەکات و ڕەوانەی زیندانیان دەکات.
ڕژیمی ئاخوندی ته‌‌‌نانه‌‌‌ت ڕوحم به‌‌‌ که‌‌‌سانی خۆشی ناکا، زۆرێک له‌‌‌و‌‌ بەکرێگیراوانه‌‌‌ی یان کاربەدەستانه‌‌‌ی رژیمی ئاخوندی دوای ئەوە‌ی که‌‌‌ ده‌‌‌زانێ سودیان نه‌‌‌ماوه‌‌‌ له‌‌‌‌ناویان ده‌‌‌بات.
ترسی چیەتی ڕژیم کە ناهێڵێت ئەو کەسانە بمێنن؟ کەواتە ئەوە مانای ئەوە دەدات ئەوندە پەروندەی ڕەشی ڕژیم زۆرە تەنانەت باوەڕی بە هاودەستەکانی خۆشی نیە، و مه‌‌‌جبور دەبێت بۆشاردنەوەی کارە نارەواکانی ئەو کەسانە لەناو ببات.
بۆچی ڕژیم هیچ گرینگیەکی نەداوە بە پەتای کۆڕۆنا؟ رۆژانە ئاگاداری قوربانیانی کۆڕۆنا دەبین لە هه‌‌‌موو جیهان بەڵام لە ئیران رژیمی ئاخوندی لەجێی پێشگیری کردن پێشوازی لێ کردووە بۆئه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌تاکه‌‌‌ به‌‌‌یه‌‌‌کجاری بڵاو ببێته‌‌‌وه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکی زۆر توش بن، له‌‌‌‌ هه‌‌‌موو هه‌‌‌وڵێکی ڕێگری گرتن خۆی دور خستۆته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌رده‌‌‌وامی په‌‌‌تایی کۆڕۆنایی به‌‌‌لاوه‌‌‌ زۆر ئاساییه‌‌‌، چونکه‌‌‌ هه‌‌‌ده‌‌‌فی ڕژیم ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ زۆرترین خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ناو بچێت.
هەرلە بناغەوە ئەو حاکمیەتە ناڕەواو درۆزن و پیلان گێر بووە دژی خه‌‌‌ڵکەکەی، کە ئێستاش بەترسەوە دەیهەوێت بەردەوام بێت.
خه‌‌‌ڵک چاوه‌‌‌ڕێی هه‌‌‌لێکی له‌‌‌بارن بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ بڕوخێنن، ئه‌‌‌رکی ئێمه‌‌‌ش وه‌‌‌ک شۆڕشگێڕ و خه‌‌‌باتکار ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ به ‌‌هه‌‌‌موو توانایی خۆمانه‌‌‌وه‌‌‌ دژی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ ڕاوه‌‌‌ستین و هه‌‌‌وڵی ڕوخانی بده‌‌‌ین. ده‌‌‌بێ ئێمه‌‌‌‌ به‌‌‌هه‌‌‌موو توانای خۆمانه‌‌‌وه‌‌‌ پلان و شکستی ڕژیم ئاشکرا که‌‌‌ین و پشگیری له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی خۆمان بکه‌‌‌ین.


4 ساڵ و 4 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی ئاخوندی ئێران دەیهەوێ ئاوا تاکەی بەردەوام بێت؟!

رژیمی ئاخوندی ئێران دەیهەوێ ئاوا تاکەی بەردەوام بێت؟!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران