ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆمەڵگەی جاجرومی سەر بە کۆمپانیای ئاڵۆمینای ئێران لە باکووری پارێزگای خۆراسان، دامەزراوەیەکی شاراوەی تایبەت لەژێر چاودێری سپای پاسداران بۆ درو
ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆمەڵگەی جاجرومی سەر بە کۆمپانیای ئاڵۆمینای ئێران لە باکووری پارێزگای خۆراسان، دامەزراوەیەکی شاراوەی تایبەت لەژێر چاودێری سپای پاسداران بۆ دروست کردنی پودری ئاڵمنیۆم دامەزراند.
ئەم پوودرە بۆ دروست کردنی سووتەمەنی تایبەت بە مووشەک بەکار دەهێندرێت.
بەپێی هەواڵی ڕادیۆ فەڕانسە، هەواڵنێری ڕۆیتێرز لەزاری یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی پێشووی ڕژیمی ئاخوندی و ئەو بەڵگانەی کە لەدەستی ناوبراودا بووە، دەنووسێت: ڕژیمی ئێران پێنج ساڵ پێش ئێستا پوودری ئاڵمنیۆمی بۆ بەکارهێنانی کاری نیزامی لەم دامەزراوەیە دەست پێ کردووە، ئەو بەرپرسە کە ناوی ئەمیر موقەدەمە، هەروەها دەڵێتØ› دووجار سەردانی ئەو دامەزراوە شاراوەی کردووە و لەساڵی 2018ئێرانی جێ هێشتووە، ڕژیم بەردەوام بووە لە دروست کردنی ئەم ماددەیە.