رۆژی شەممە رێکەوتی 11/06/2016 بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەڕەوەندی کوردی و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان ، لەشاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ ، مەراسیمی ماتەمینی بۆ شەهیدی فەرماندە " ئەبوو لەیلا " بەرێوە چوو لەمەراسیمەکە کە بەرێز خاتوو " شنۆ شەریعەت پەناە " بەرپرسی پەیوەندییەکانی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئامادە بوو، هەڤال سەربەست بەناوی کۆمیتەی نۆروێژی " پە یە دە " بەخێر هاتنی ئامادەبووانی کرد و پاشان باسی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی شههیدی فهرمانده فهیسهڵ سهعدون ناسراو به ئهبو لهیلا کرد . دواتر فیلمێکی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە خەباتی شەهید ئەبوو لەیلا پێشکەشکرا .هەر لەو مەراسیمە بەرێز خاتوو " شنۆ شەریعەت پەناە " پرسەنامەی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی گەیاندە کۆمیتەی نۆروێژی پە یە دە .