لە ڕۆژی ٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٥ ی کۆچی خۆریدا دەستەیەکی ٧ کەسی لە کادرو پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لەگەڵ چەند خێزان لە کوردستانی ئێرانەوە دەگەڕانەوە بنکەکانی سازمان لە کوردستانی عێراق، لە نزیک سنووری کوردستانی ئێران لە حەسانەوەدا دەبن، کتوپڕ دەستەیەک لە بەرگ بەڵەکی سەربازی عێراق دا دەوریان دەدەن و بە عەرەبی دەدوێن. پێشمەرگاکانی سازمانی خەبات بە باوەڕ بەوە کە سەربازی عێراقن و پێشمەرگەی کوردستانی ئێران شەڕێکی لەگەڵیان نیە، خۆ ناکەون بۆ دیفاع لە خۆیان. ئەو دەستە بەرگ مەغاویریە تەواو گەمارۆیان دەدەن و داوای دانانی چەکەکانیان لێدەکەن، پێشمەرگەکان کە بە دژمنیان نازانن چەکەکانیان دادەنێن، پاشان پێشمەرگەکان بە دەست بەستراوی و ئەو خێزانانە بەرخۆ دەدەن بەرەو کوردستانی ئێران و دەیاندەنە دەست جەللادەکانی ڕژیمی ئاخوندی. دوای ماوەیەک ڕاگرتن، ژن و منداڵەکان ئازاد دەکەن، بەڵام حەوت پێشمەرگەی قارەمانی سازمانی خەبات، دەخرێنە زێندان و ژێر شکەنجەو پرسیار و دادگایی کردن. لە دوای ماوەیەک زیندان و ئازار، دوانیان لەبەر ئەوەی پێشمەرگەی تازەن، ئازاد دەکرێن. بەڵام پێنج پێشمەرگەی قارەمان و کار لێهاتوو خاوەنی شانازی زۆر لە گۆڕەپانی شۆڕش و گیانبازی دا، بە سەختی دەخرێنە ژێر شکەنجەو ئازار و لێکۆڵینەوەو مەحکەمەی بێدادیەوە. قارەمانانی سازمانی خەبات کە شانازیان دەکرد بە کردەوەی پێشمەرگانە و زەربەتدان لە دژمن لە مەیدانەکانی جەنگداو چاویان لە هیچ نەدەترسا، لە زیندان و لە ناو دەستبەند و پێوەندیش دا چاویان نەترسا، بە سور بوون لەسەر باوەڕی خەبات و شانازی کردن بە پێشمەرگەیی و بە زەربەتدان لە دژمن و بە دروشمی (بژی سازمانی خەبات و زندە باد پێشمەرگەو بژی کورد و ئازادبێ کوردستان)، کورەی شۆڕشیان لە زیندان دا گەرم دادەهێناو لە بەرامبەر لێکۆڵەر و دادستان و دام و دەزگای خوێن مژدا، درێژەیان بە موبارەزە دەداو نەرمیان نەبوو، سەخت و ڕەق دەدوان و گاڵتەیان بە مەحکەمەکە دەکرد و پێکەنینیان بە دادستان و شکەنجە و مەرگ دەهات. دوایی بە ناڕەوا حوکمی ئیعدامیان دەرکرا بەڵام، لای ئەو خاوەن باوەڕە قارەمانانە مەرگی ناو زیندان بە دەستی دژمن شانازیە وەک مەرگی بەرەکانی جەنگ لەگەڵ دژمندا. بابزانین کێ بوون ئەو بەرگ بەڵەکانە کە پێشمەرگەکان پێیان وابوو سەربازی عێراقین و دەستیان لێ نەکردنەوە ئاوا کەوتنە داوی دژمنی خوێن مژی ڕژیمی ئاخوندان؟ بەڵێ دوایی دەرکەوت بۆیان کە ئەوانە دەستەیەک نامەرد بوون، تێکەڵ بوون لە ئەفرادی حیزبی دەعوەی شیعەی عێراقی دژ بە ڕژیمی عێراق و لە ئەفرادی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانی عێراق بە دەستوری کۆماری ئاخوندی ئەو تاوانەیان ئەنجام دا. ئەو ڕۆژە کە گەلی کورد ڕاپەڕیوە بۆ خەبات و گیان بەختکردن بۆ ڕزگاری خۆی و نیشتمانی و داگیرکەر پێملی حەق نەبوەو جەنگی بەسەردا سەپاندوە، ئەو ڕۆژە، چاوەڕوانی کوژران و بریندار بوون و بە دیلگیران بوەو هەموو ڕوداو و کارەساتی ڕێبازی شۆڕشی لە لا هاسان بوەو بە شانازیەوە ژێری چوە. بەڵام کارەساتی پێنجی پووشپەڕی ١٣٦٥بەرامبەری ٢٦/ ژوئنی ١٩٨٦ برینی لە دڵی شۆڕشگێڕان و خاوەن دەرونان دا قوڵ و بەرینەو بە ناسۆر کەوتوەو تاوە نا تاوێک چڵ دەدا، تیراوێیەو ساڕێژ نابێتەوە. چونکە دەستەیەک کە بە قسە خاوەن مەبدەئی ئیسلامین و بە قسە خەباتگێڕن بۆ زیندووکردنەوەی عەدڵی ئیسلامی و بە قسە دژ بە خوڕافات و دژ بە بیدعەت و گۆڕ پەرستین و بە قسە دژمن بە داگیرکەر و خوێن مژن، ئەوانە بەو ناو و نیشانەوە بچن هاوبەش بن لەگەڵ حیزبی دەعوە دژ بە ئامانجیان بۆ بەجێهێنانی پیلانی ڕژیمی ئاخوندی دژ بە سازمانی خەباتی کوردستان ، بۆ ڕزگاری میللەتی کورد، دژ بەو سازمانەی کە کوردە و ڕێی کوردایەتی و ئازادی گرتوەو لە موبارەزەی ڕەوای دا، بچن هاوکاربن لەگەڵ حیزبی دەعوە بۆ بەجێ هێنانی پیلانی ڕژیمی خوڕافی کە میللەتی ئێران و تەنانەت زۆربەی ئاخوندەکانیش لێی بێزارن. ئەوانە خەیانەتیان بە کورد و بە سوننەت و بە مەبادئی خۆیان کردوە، لە ڕاستیدا ئەو کەسانەی سەر بە بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانی عێراقن، کە لەو پیلانەدا بەشداریان کردوەو بونە هۆی مەرگی ژمارەیەک پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە بەرامبەر بارکە اللە و دارایی دنیادا، دەبێ بە گەورەترین جینایەتکار بناسرێن و نەفرین بکرێن. داخی ئەو تاوانە گەورە کە دەستی ئەفرادی بزوتنەوەی ئیسلامی تێدا بوو، بەڵگەی شەرمەزاریە لەسەریان و نا موخلیسیان لە ئیدیعاکانیان دا دەردەخاو هەتا هەتایە لە دڵی کەسانی سازمانی خەبات و گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دا دەمێنێ. ئەو قارەمانانە کە بریتین لە: عەبدوڵا هەمزە خەڵکی شاری بانە خەلیل جەعفەری ناسراو بە (خەلیل ڕەشاش) خەڵکی شاری سەقز تاهیر قادری خەڵکی (یاکوباوایی) سەربە شاری بانە غەفور ئەحمەدی خەڵکی(شیوەڵە) ی سەر بە شاری بانە حەسەن سەلیمی، خەڵکی شاری سەقز،دوای نزیک بە سێ ساڵ زیندانی کردن لە گەلاوێژی ١٣٦· بەرامبەر بە ژویەی ١٩٨٨ دا لە زیندانە مەرگاویەکانی ڕژیم دا وێڕای ژمارەیەکی زۆر لە ئازادیخوازانی ککوردستانی و ئێرانی بە پلەی شەهادەت گەیشتن. هەزاران سڵاو لە گیانی ئەوان و شەهیدانی تر مردن و سەرشۆڕی بۆ خائینان و خۆفرۆشان.