دووشه‌مه‌‌ 

28 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە ئێران لەماوەی ۳۳چرکە دا کەسێک توشی کۆڕۆنا دەبێت.

لە ئێران لەماوەی ۳۳چرکە دا کەسێک توشی کۆڕۆنا دەبێت.

سیما لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 7ی پوشپەڕ، لەهەواڵێکدا ووتی: ڕێژەی فەرمی قوربانیانی کۆڕۆنا دە هەزار و ۳٦٤کەسە و ژمارەی توشبوان ۲۲

 سیما لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 7ی پوشپەڕ، لەهەواڵێکدا ووتی: ڕێژەی فەرمی قوربانیانی کۆڕۆنا دە هەزار و ۳٦٤کەسە و ژمارەی توشبوان ۲۲۰هەزارو ۱٨۰کەسە.
هەروەها ووتی توشبووانی نوێی ئەو پەتایە لەم ماوەیە دا ۲٤٥٦کەسە کە ۱۱۳۹کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
لە ماوەی ۲٤ساعەتی ڕابردوودا ۱۲٥کەس لەئێران گیانیان سپاردووە.
بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ۲۹۲٨کەس لە توشبووانی کۆڕۆنا دۆخی تەندروستیان خراپە و لەژێر چاوەدێریدان.
ناوبراو هەروەها ووتی، پارێزگاکانی خوزستان،کرماشان،کوردستان ،هورمزگان،ئازەربایجانی خۆرئاوا و خوراسانی ناوەندی زۆرترین ئاماری توشبونیان تۆمارکردووە و لەدۆخی سووردان، ولە ماوەی ۳۳چرکەدا کەسێک توش دەبێ وە لەماوەی ۱۳خولەک دا کەسێک بەهۆی ئەم نەخۆشیە گیان دەسپێرێ. ‌هەر توشبوێکی کۆڕۆنا دەتوانێ ٤۰٦کەسی دیکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ توش بکات.
پێویستە دەمامک و دەستەوانە بەکاربهێندرێ و لەشوێنە گشتیەکان دووری نێوانیان ڕەچاو بکەن.

ئەم ڕێژەیە لەکاتێکدا بڵاو دەبێتەوە،کە گومان لێکراوان و لانیکەم ڕێژەی گیان لەدستدان بەهۆی کۆڕۆنا زۆرترە لەوەی کە لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەێیندراوە.
بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ماوەی چەندین مانگە ڕێژەی توشبونن و گیان لەدەستدان لە پارێزگاکان بڵاو ناکەنەوە وهەرئەمە بوەتە هۆی پەڕەپێدانی بێ متمانەیی و گومان لەڕێژەکان.


3 ساڵ و 11 مانگ و 19 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ئێران لەماوەی ۳۳چرکە دا کەسێک توشی کۆڕۆنا دەبێت.

لە ئێران لەماوەی ۳۳چرکە دا کەسێک توشی کۆڕۆنا دەبێت.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران