سێ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی مەرەخێلی پاوە گیانیان سپارد.
سێ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی مەرەخێلی پاوە گیانیان سپارد.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی پووشپەری ٢٧٢٠ ، سێ چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری پاوە بەناوەکانی موختار خەندانی خەڵکی نەوسود، بیلال ئەمینی خەڵکی ناوچەی ئێناخی و دانیشتوی پاوە، و سۆران مەحموودی خەڵکی گوندی دەرەبەیان، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری کوێستانەکانی پاوە گیانیان سپارد.
موختار خەندانی، ووتەبێژ و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری و ئەندامی کۆمیتەی ئۆپەراسیۆنی ژینگەپارێزی “ژیوای”ی شاری پاوە بوو.
ئەو سێ کەسە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە پارێزراوەکانی بوزین و مەرەخێڵ فەوتیان کردووە.