ماردین زاهدی
ماردین زاهدی
ئەوەی کە زۆر ڕوون و دیارە و لە زۆربەی مێژوودا باسی و پێداگری کراوە بەکارهێنانی ئازمونی کەسانی ڕابردوو بە بۆنەی دوبارە نەکردنی هەڵەکانی ئەوانە, ئازمونەکان هێندێک جار ئەبێت بە بەنرخترین سەرمایەی مرۆڤێک که بۆ ئەو داهاتە زۆری ئێش و سەختی کێشاوە.
یەکێک لەم تەجرەبیاتە کە زۆریش ئێشی تێکەڵ بووەو چل ساڵە ژیانی ملۆنها کەسی لەناو بردووە کۆمارێک بوو کە بە ڕژاندنی خۆێنی لاوانی ئێران و کوردستان بەدەست هات و لە لایەن ئاخوندە خوێنڕێژەکانەو داگیر کرا.
ئەو کاتەی کە لاوانی ئێران بڕیاری ڕووخانی ڕژیمی گەندەڵی پاڵەویان دا, زۆر بە چاکی دەیان زانی لەم ڕێگەیەدا هەم ئەکوژرن و هەم ئێش و سەختی زۆریش دێتە ڕێگایان تا بەوەی ئەیانەوێت بگان و هەروایش بوو کە لاوێکی زۆر لەم ڕێگەیەدا گیانی خۆیان پێشکەش کرد تاکوو ئازیزانیان لە زۆڵم و چەوسانەوە نەجاتیان بێت.
زۆر حاشا هەڵنەگرە کە مێحوەری ئاڵووگۆڕی کۆمەڵگا بە سۆکانی داینامیکی لاوان بەڕێەو ئەڕوات و لاوانن کە دەتوانن چارەنووسی دابین کەن, بەڵام لاوانی ئێمە لەدوای بە دەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی خۆمەینی بەجێگەی ڕێزگرتن و گەیاندیان بەو جێگاو پلەیە کە شایانی بوون توشی سەرکوت و چەوسانەوەێکی زۆر بوون کە لە ناوچە کوردیەکاندا بە کۆمەڵکوژ کردنی خەڵک و هەزاران جەنایەتی دیکە لەگەڵ بوو. لە ڕاستیدا ڕژیم چاک دەیزانی کە لاوان دڵی شۆڕش و ڕاپەڕینن و بە لەناو بردنی پێ پێ دەستی دا بە پەروەردە کردنی چینێکی پیر و پوکاو لە دەسەڵاتدارانێک کە خاوەنی بیرێکی قرون وستایی و مورتەجەعن کە هەتا ئایستەیش بەو شێوە لەپێش چاومان ماون, بویە کە دەبینین هیچ لاوێک لە دەسگای بەڕێوبەری حکومەتدا نییەو بەو مانایەسە کە خاوەنی دەوڵەتێکی گەندەڵەو بەجێگای بەکارهێنانیان بەشیوازێکی کاریگەر, هەوڵ ئەدات بۆ دروست کردنی فوبیا لە نێو ژیانی لاواندا.
لە ڕژیمی ئایستەی ئێران هیچ جێگاێک بۆ پەروەردەی بیر و باۆڕێک بە پێچەوانەی ئەوەی ڕژیم ئەیەوێت نییەو هەر شێوە بیر و باۆڕێکی جیاواز بە توندی لە لایەن رژیم سەرکوت ئەبێت. بەڵام هەستی ئازادیخوازی و خەبات قەد لە نێو ناچێت و هەمووکات کەسانێک هەن کە لە بەرانبەر زۆڵم بوێستن و گیان و سەر و ماڵیان پێشکەش بەو ئامانجەیان کەن.
لەم چل ساڵە زۆڵم و چەوسانەوە چەندین دەوڵەت لە ئێران بونەتە خاوەن دەسەڵات کە هەرکامیان بە شێوەێک دەستیان داوە بە لەناو بردنی ووڵات و هەر دەوڵەتی نوێک کە هاتووەتە سەر کار درێژەدەری ڕێگای دەوڵەتی پێشوو بەڵام بەشێوازێکی نوێ تر و سەدان جار خەراپتر کە لە یەک چاوکە دێن و یەک پۆرۆتۆکۆل ئەبەنە ڕێگەو دینە سەر کاری خۆیان. بەو مانایە کە ئەسڵی ڕژیم گەندەڵەو هیچ جۆرە گوڕانکاریک بە هەر ناوێک وەکوو ئێسڵاح تەڵەب یان ئۆسوولگەرا یا هەر نێوێکی دیکە درۆیەو هیچ کاریگەریکی نییە.
ئەم دەوڵەتانە لە سەرەتاوە بە سەرکوت و کوشتار هاتوونەتە سەر کار بەڵام بە هۆی گۆڕانی دۆخی ئەو سەردەمەو ئەوانیش گۆڕانکاریان بەسەر هاتووەو ئەم جارە بە سیاسەتێک نەرم تر دەستیان داوەتە خەڵەتاندنی خەڵک و کێشاویانەتە سەر دوڵەتی ئیدەئالیستی و تەنیا بە دانی قەول و وەعدەی درۆ و ڕووێکی خۆش بە شێوەێکی سەردەمانە دەستیان داوەتە سەلاخی کردنی خەڵک کە ئایستەیش هەر بەو ڕەواڵە لە پێش چاومانە.
لە دۆخی ئایستە ئێران کە تەحریم و ئێپیدمی کۆڕۆنا لەگەڵ جەنایاتی بێ بەزەئیانەی ڕژیم لە شەڕ درووست کردن و تێکدانی ناوچەکە بەبۆنەی مانەوەی ئەو ڕژیمە زۆری بەسەر ووڵات هێناوە, زۆربەی کاتەکان لاوان بەشێوەی خۆدجوش هاتوونەتە نێو مەیدان و لە یارمەتی دانی هەموو کەسێک لە کومەڵگا, هەم لە بواری پێشگرتن لە کۆڕۆنا و هەم لە یارمەتی دان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە کە سوپا لەقەسد کردویەتییەو دڵسۆزانە لە حاڵی شەر لەگەڵ ئافەتی ئاخوندیسمن. بەڵام ئەمە کۆتایی نییەو هیچ شێوە جەنایەتێک لەم خوێن ڕێژانە دوور نییەو هەر ڕۆژە زۆرتر بەدوای لەناو بردنی و ڕووخانی ووڵاتن.
لەم ڕۆژانەی کە بە کۆتایی هاتنی حکومەتی دەجالانەی ئاخوندی نەزدیک ئەبینەوە ئەبێت زۆر ئاگادار بین کە وەکوو جاری پێشوومان بەسەر نەێت و چارەڕەشی هەڵەێک نەبین کە قەد تۆڵە نەبێتەوە, ڵاوانی ئەمڕۆ زۆر بەڕوونی بینیویانه کە لاوانی دونێ چییان بەسەر هاتووەو دەزانن نابێت قەد هەڵەێکی دیکە دووپات بکرێتەوەو بە ئامانجێکی ڕوون و پۆلیتیکێکی تەواو ڕێئاڵ دەست بەن بە هەدایەتی ئەم ڕاپەڕینەو تاکوو خۆمان بە دەستی خۆمان چارەنووسی خۆمان بنوسین.