یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، دەڵێتØ› ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین و گەورەترین پشتیوانی ترۆریزمە لەجیهاندا و شۆرای ئەمنیەت نابێ‌ بهێڵێت گەمارۆ

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، دەڵێتØ› ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین و گەورەترین پشتیوانی ترۆریزمە لەجیهاندا و شۆرای ئەمنیەت نابێ‌ بهێڵێت گەمارۆی سەر چەکو چۆڵەکانی ڕاگیرێت.
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 9ی پوشپەڕ، لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی نێوان برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ڕژیم، لەگەڵ عادل الجوبێر وەزیری عەرەبستانی سعودی بۆ کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە، برایان هۆک ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت گەرەنتی ئەوە بدەن کە ڕژیمی ئاخوندی لەگەڵ کێشەی زۆرتر ڕوبەڕوو ببێتەوە بەهۆی دروستکردنی زیاتری چەکی کوشندە، و پێویستە کە گەمارۆی سەر چەک و چۆڵەکانی لانەبرێت، چونکە کۆتایی هێنان بەم گەمارۆیانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕژیم زیاتر بەردەوام بێت لە پێشێلکاریەکانی لەناوچەکەدا، ئەمەش دەرئەنجامێک نیە کە شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانێ‌ قەبوڵی بکات.
چونکە ڕژیمی ئاخوندی لەم ڕێگەیەوە مووشەک،پێهباد وهەندێک مووشەکی مەترسیداری دیکە دەداتە حوسیەکانی یەمەن و پشتیوانیان دەکات بۆ تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکە، هەروەها ئەم ڕژیمە خوازیاری شەڕی بێ کۆتاییە.
لەلایەکی ترەوە عادل الجوبێر، ووتی: ڕژیمی ئاخوندی شەڕی نێوان گروپە توندڕەوەکانی پەرە پێداوە، پشتیوانی لە ترۆریزم کردووە، دەست تێوەردانی لەکاروباری وڵاتانی دیکە کردووە، چەکو چۆڵی بۆ گروپە توندڕەوەکانی وەک حوسیەکان و حزب اللە، دابین کردووە.
لەگەڵ مافیاکانی مەوادی موخەددیر لە ئامریکای باشور و ناوەندی هاووکاری کردووە.
ڕژیمی ئاخوندی بەرپرسە لە ترۆرکردنی زیاتر لە 360 مەدەنی لە جیهاندا.
ناوبراو لەدرێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە تەنانەت ڕۆژێک پیشتر کەشتیەک کە هەوڵی ئەدا چەک و چۆڵی ئێرانی بگوازێتەوە بۆ حوسیەکان، ڕاگیراوە.


4 ساڵ و 2 مانگ و 29 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا

برایان هۆک: ڕژیمی ئاخوندی ئێران چالاکترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران