جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستان!
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه له ئه‌نجامی ئاگر که‌وتنه‌وه‌ی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پوشپەڕ له ناوچه‌ی مه‌ڕه‌خێڵ و بۆزینی پاوه‌ی کوردستانی ئێران، سێ کەس له چالاکوان و ئه‌ندامی ڕێبه‌ری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌پارێزی پاوه به ناوه‌کانی "موختار خەندانی"، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیواری پاوە، "بیلال ئەمینی" و "یاسین کەریمی لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ناوچەی پاوە، مین پێیاندا ده‌ته‌قێته‌وه‌و شەهید دەبن و تێکه‌ڵاو به ڕێبوارانی وه‌فادار و دڵسۆزی گیانفیدای ڕێگه‌ی پارێزگاری له‌خاک و سروشتی جوانی کوردستان ده‌بن. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشی به که‌سوکاری ئه‌و سێ نیشتمانپه‌روه و ئه‌ندامان و هاوکارانیان له ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ژیواری پاوه ڕادەگەێنێ.
له‌کاتێک دا پرسی ژینگه‌پارێزی له جیهاندا بۆته یه‌کێک له هه‌ره پرسه گرنگه‌کانی جیهانی مرۆڤایه‌تی و ده‌وڵه‌تان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له‌ڕێگه و که‌ناڵی جیاوزه‌وه خزمه‌ت به ژینگه بکه‌ن و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن، که‌چی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی وه‌ک نیزام و سیستمێکی دیکتاتۆر، هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ سه‌ر هه‌موو سروشت و ئاسایشی جیهان، و به ئاشکرا له وێرانکردن و کاولکاری ژینگه به‌رده‌وامه‌و سه‌وازیی و سروشت ده‌شێوێنێ و دارستانه‌کان ئاگر تێبه‌رده‌دا و چالاکوانانی ژینگه‌پارێز به به‌هانه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر به‌رژه‌وندیه‌کانی ڕژیم ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کا. بێگومان ڕژیمی ئاخوندی به‌درێژایی تەمەنی ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پێندراوی، هه‌وڵی کاولکاری و وێرانکردنی کوردستانی داوه و هیچ کاتێک هه‌وڵی بۆ پارێزگاری له ژینگه‌ی کوردستان نه‌داوه‌و له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه و به به‌هانه و پلانی ئاشکرا، هه‌وڵی سوتان و لە ناوبردنی دارستان و لێڕه‌واره‌کانی کوردستان ده‌دا و ئامانجیه‌تی که کوردستانی ئێران و خه‌ڵکه‌که‌ی له نه‌هامه‌تی و ئازار و ژێرده‌سته‌یدا بهێڵێتەوە.
هه‌ر بۆیه به‌به‌رده‌وامی له کوردستانی ئێران‌دا ئەو دەسەڵاتەو سه‌رانی، خۆیان له کوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانەکان پاراستوەو ە پێچەوانەوە لە شێواندنی سروشت و ژینگه‌ی کوردستان دەوریان گێڕاوە و هیچ کات ئاماده نه‌بوون بە پێ پێویست که‌ل و په‌ل و پێداویستی ئاگرکوژێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی کوردستان دابین بکه‌ن. ڕژیم له دامه‌زرانی ناوه‌ندی ژینگه‌پارێزی له شار و گونده‌کانی کوردستان که له‌لایه‌ن چالاکوانانی گه‌نجی کورده‌وه پێک دێن توڕه‌یه و به نایاسایی و ئاژاوه‌گێڕیان ده‌زانێ و بوونی چالاکی و خه‌بات له پێناوی پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێ. ڕۆژانه چالاکوانی ژینگه‌پارێز له کوردستان که خۆبه‌خشانه هه‌وڵی پاراستنی ژینگەو کوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه ده‌ده‌ن که له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به‌ده‌ستی به‌کرێگیراوان و سپای تیرۆرستی پاسداران ده‌کرێنه‌وه ،ده‌یانخاته زیندانه ڕه‌ش و تاریکه‌کانیه‌وه و به‌هه‌ڕه‌شه و هێرش کردن هه‌وڵی له‌باربردن و تێکچوونی ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌دا.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای دەڕبڕینی سه‌ره‌خۆشی دووباره بۆ کەس و کاری شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی سه‌ر به رێکخراوی ژیواری پاوه، خۆی به شه‌ریکی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانێ و به‌ڵێنی سزادانی خیانه‌تکاران و تاوانبارانی ژینگه‌ی کوردستان و به‌رده‌وامی خه‌بات تا ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی به که‌س وکار ی شەهیدان بەگشتی و هۆگرانی ژینگه پارێزی کوردستان، بەتایبەتی ده‌داو بۆ هه‌میشه وه‌ک پشتیوان و داکۆکیکاری ژینگه‌پارێزان ده‌مێنێته‌وه.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی ناوه‌ندی.
۹‌ی پووشپەڕی ۱۳۹۹ کۆچی خۆری.