بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی پوشپەڕ، محەممەد جەواد زەریف لە مەجلیسی ئێران بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەپێوەند بە بابەتەکانی سیاسەتی دەرە
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی پوشپەڕ، محەممەد جەواد زەریف لە مەجلیسی ئێران بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەپێوەند بە بابەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران ئامادە بوو، بەڵام لەلایەن هەندێک لەنوێنەران بە " درۆزن بانگ کرا و یەکێک لەنوێنەرانی مەجلیس دروشمی مەرگ بۆ درۆزن" ی ووتهوه. محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی له ئێران، لەوەڵامی ئەم دروشمانە وتی :ئەم وتانە بوختانە و هەروەها خامنەیی ڕێبەری ڕژیم منی پێ کەسێکی ڕاستبێژ و ئازایە. ناوبراو هەروەها لەبارەی بڕیارنامەی ئێران و چین وتی: لەچاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری چین و خامنەیی لەساڵی ۱۳۹٤ لەبارەی ئەم بڕیارنامە وتووێژ کراوە و یەکێک لەخاڵەکانی ئەم بڕیارنامە گەڕاندنەوەی ئێران بۆ پڕۆژەی ڕێگەی ئاورێشمە. زەریف لەدرێژەی قسەکانی خۆی لە مەجلیسی ڕژیم وتی: سیاسەتی دەرکی ئێمە سیاسەتی لایەن و گروپ و ئیسلاح تەڵەب و ئینقلابی و غەیری ئینقلابی و لیبڕاڵ نیە. زهریفی داردهستی ئاخوند خامنهیی له درێژهی قسهکانی دا ئهو ڕاستیهیی سهلماند که سیاسەتی دەرەکی ڕژیم بهتهواوی لەدەستی ئاخوند خامنەیی" دایە. هەروەها زەریف وتی :من هەموو حەفتهیهک لەگەڵ قاسم سلێمانی ڕاوێژو وتووێژمان کردوه و دانی بەوەدانا کە هەموو کردەوەکانی وەزاتی دەرەوەی بە ڕاوێژی ترۆریست قاسمی سلێمانی ئهنجام داوه. بە پێی وتەی زەریف دەوڵەتی چین وڵامی پێش نووسی دەوڵەتی ئێرانی داوەتهوه، هەرکات ڕێک کەوێت ،ڕایدەگەینین. هەیئەتی دەوڵەتی ڕژیمی ئێران ،لەیەکەمی پوشپەڕ پێش نوسی بەرنامەی ۲٥ساڵەی هاوکاری گشتی ئێران و چینی تەیید کرد و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ ئەنجام دانی وتووێژی کۆتایی و واژۆ کردنی ئەم بەرنامەیە لەگەڵ چین دیاری کرد . لەم پێوەندیەدا "لن خۆدۆرکۆفسکی"ڕاوێژکاری پێوەندیە گشتیەکانی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی پوشپەڕ لەبارەی شانۆگەری جەواد زەریف دا وتی: زەریف بە دان پێنان بە درۆکردن لە پڕۆسەی بەرجام ،ڕیاکاری خۆیانی لە پڕۆسەی بەرجامی دەرخست و هەروەها بەئاماژە بەکەڵک وەرگرتنی زەریف لە ڕاوێژکاری خۆی لەگەڵ ترۆریست قاسم سلێمانی و حەسەن نە سرۆڵا و ترۆریستانی دیکە بۆ بەهێزکردنی وتەکانی خۆی ،جارێکی دیکە سەلماندی ڕژیمی ئێران سەرەکی ترین ترۆریستی جیهانە