یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان 24ى جۆزەردانى 1395

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان 24ى جۆزەردانى 1395

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان 24ى جۆزەردانى 1395

مێژووی ناردن : Monday, June 13 @ 17:30:33 UTC

__ پێشێلکرانی مافی ڕەوای کەبوودوەند لە لایەن ڕۆژنامەوانانەوە مەحکووم کرا
__ ٥١٣ گوندی پارێزگای کرماشان لەگەڵ کێشەی کەمبوونی ئاو بەرەوڕوون
__ هەڵسوڕاوێکی کرێکاری شاری سنە بانگهێشتی ئیتلاعات دەکرێت
__ ڕووداوی کار لە شاری جوانڕۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
__ 60 هەزار رەوانشناسی بێکار لە ئێران
__ چوار گوندی دیکەی منبج کۆنترۆڵکرانەوە
__ سوودە بەنرخەکانی کەلەرم
__ دوزینەوەى گەنجترین سەیارە

پێشێلکرانی مافی ڕەوای کەبوودوەند لە لایەن ڕۆژنامەوانانەوە مەحکووم کرا

بە دەیان ڕۆژنامەنووس، لە کەمتەرخەمی دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی کەبوودوەند ڕەخنەیان گرت.بە پێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧٦ ڕۆژنامەوان لە ئێران بە پشت‌بەستن بە ماددەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، داوای ئازادکرانی محەممەدسدیق کەبوودوەند، بەرپرسی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە کوردستانیان کردووە.نیگەرانی و پەرۆشی ئەم ٧٦ ڕۆژنامەوانە، لە کاتێکدایە کە دەفتەرخانەی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە مورەخەسی بە زیندانیی سیاسی (کەبوودوەند) دوای ٣٤ڕۆژ مانگرتن لە خواردن دراوە
 
٥١٣ گوندی پارێزگای کرماشان لەگەڵ کێشەی کەمبوونی ئاو بەرەوڕوون

٥١٣گوندی پارێزگای کرماشان بە حەشیمەتی نزیک بە ٤٠  هەزار کەسەوە لەگەڵ کێشەی کەمبوونی ئاو بەرەوڕوون. بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ئیرەج شەهبازی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی گوندەکانی پارێزگای کرماشان لە کۆبوونەوەی شوورای پلاندانانی ئەو پارێزگایەدا وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کە بۆ باسکردن لە دۆخی ئاوی گوندەکان، ٣ حاڵەتی چالاک، نیوەچالاک و ناچالاک یان "بێبەش" دیاری کراون، ڕایگەیاند: " لە دۆخی چالاکدا پەرتووکاویی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاو ٣٠ % و لە دۆخی نیوە چالاکدا لە نێوان ٣٠ % تا ٧٠ %دایە و لە دۆخی ناچالاکدا ئەو پەرتووکاوییە زیاتر لە ٧٠ % دەبێت یان گوندەکان بە تەواوی لە هێڵی گواستنەوەی ئاو بێبەشن.بە پێی وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، لە٢٦٠ ٢ گوندی پارێزگای کرماشان، ٥١٣گوند لە حاڵەتی ناچالاکی یا "بێبەشی"دان و ٤٩٦ گوندیش نیوە چالاکن.بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی گوندەکانی پارێزگای کرماشان هەروەها باسی لە بوونی ٢٨٥٦ کیلۆمتر هێڵی گواستنەوە و ٤٩٦٦66 کیلۆمتر تۆڕی دابەشکردن لە بەشی ئاو و ئاوەڕۆی گوندەکانی ئەو پارێزگایەدا کرد.ناوبراو وێڕای ئاماژە بە تێچووی قورسی پاراستن و چاککردنەوەی هێڵەکانی ئاو، ڕایگەیاند: "ئەو تێچووە بۆ هەر گوندێک لە ساڵدا ٢٠ ٣ میلیۆن تمەن و بۆ هەر تاکێک لە ساڵدا ٩٣٠ ٠  تمەنە". بوونی کێشەی ئاو لە گوندەکانی ناوچەی پڕئاوی زاگرۆسدا و باسکردن لە تێچووی قورسی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی ئەو گوندانە لە حاڵێکدایە کە حکوومەتی ئێران هەموو ساڵێک بوودجەیەکی زۆر بۆ پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و لەوانەش پرۆژەکانی گواستنەوەی ئاو لە وڵاتانی وەک لوبنان، عێراق، سووریە و ... تەرخان دەکات.

هەڵسوڕاوێکی کرێکاری شاری سنە بانگهێشتی ئیتلاعات دەکرێت

زاهید مورادی، هەڵسوڕاوی شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت‌و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا. بەپێی هەواڵێکی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی رێکخراوە کرێکارییەکان رۆژی یەکشەممە 23ی جۆزەردان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە زاهید مورادی هەڵسوڕاوێکی کرێکاری ئەو شارە بانگهێشت کرد‌و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرد. کۆمیتەی هاوئاهەنگی سەرەڕای مەحکوم کردنی ئەم هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئیتلاعات لەگەڵ هەڵسوڕاوانی کرێکاریی، هەروەها خوازیاری ئازادی کرێکاران‌و هەڵسوڕاوانی کرێکاری‌و زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامییە.

ڕووداوی کار لە شاری جوانڕۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

چاڵ هەڵکەندنی یەکێک لە بیناکانی شاری جوانڕۆ بە شێوەیەکی ناستاندارد، سێ قوربانی لێکەوتەوە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، بە هۆی هەڵکەندنی ناستانداری بینایەک لە تەنیشت کوشتارگەی شاری جوانڕۆ و داتەپینی دیواری ئەو کوشتارگایە سێ کرێکار بوونە قوربانی.ئەو سێ کرێکارە کوردە، لە کاتی چاڵ هەڵکەندن، دەکەونە ژێر دار و پەردو و هەتا گەیشتنی هێزەکانی فەریاکەوتن خەڵکی بە هانایانەوە دەچن و دوو کەس لەو سێ کەسە ڕزگار دەکەن.یەکێک لە کرێکارەکان کە تەمەنی ٣٢ ساڵە و دوای ماوەیەک مانەوە لە ژێر دارو پەردو بە هاوکاری خەڵک و هێزەکانی فریاکەوتن ڕزگاری دەبێت.ئەو کرێکارە کوردە، بە هۆی جێگر نەبوونی باری تەندروستی، بە تایبەتی نەخۆشی دڵ، لە ڕێگای ئۆرژانسی هەوایەوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی شاری کرماشان دەکرێت.هەواڵدەریی مێهر لە زاری ئارتین کەماڵ بڵاوکردەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٦ ژن و ٥٩٤ پیاو لە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە بریندار بوون.شاری جوانڕۆ بە حەشیمەتی ٧٤ هەزار کەس لە ٨٦ کیلۆمێتری باکووری ڕۆژئاوای شاری کرماشان هەڵکەوتووە.

60 هەزار رەوانشناسی بێکار لە ئێران

بەرێوەبەرى ماڵى زانستى پەروەردەى رەوانناسی و راویژى مەشهەد لە پێوەند بە بێکارى ووتى: 60 هەزار کەس لە رەوانشناسانى وەڵات بێکتارن. عەباسی بێهزادى ووتى: بە گشتى یەک میلیۆن و 300 هەزار دەرچووى زانستگا کاریان نییە کە نزیک بە 60 هەزار کەسیان رەوانشناسن. 

چوار گوندی دیکەی منبج کۆنترۆڵکرانەوە

لە سێزدەیەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی منبج، چوار گوندی دیکەی منبج کۆنترۆڵکرایەوە و لە گوندی هودهود شەڕێکی دژوار لەنێوان چەکدارانی داعش و شەڕڤانان هەیە.ئۆپەراسیۆنی شەهیدی ئەبولەیلا، بەردەوامە و هێزەکانی سووریای دیموکرات4 گوندی منبجیان بەناوەکانی"تحنە کەبیرە، سەعیدیە، سفیرە، ئوم لسەتح" کۆنترۆڵکردەوە. لە گوندی هودهود، کە دەکەوێتە 1 کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی منبج، شەرێکی دژوار لەنێوان چەکدارانی داعش و شەڕڤانان بەردەوامە و 10 چەکداری داعش کوژراون.گوندەکانی "سفیرە، ئوم لسەتح" دەکەوێتە 7 کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی منبج. و گوندەکانی تحنە کەبیرە و سەعیدیە 6 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی منبجەوەن. گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، رایگەیاند رۆژی 11-6-2016 گوندی ئەلسولتانیەیان کۆنترۆڵکردووە، دەستیان بەسەر جبەخانەیەکی داعش داگرتووەو 17 چەکداری داعشیان کوشتوون.

داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ئۆجەلان دەکرێت

دوای ئەوەی دادگای دەستووریی تورکیا داواکارییەکی پارێزەرەکانی رەتکردەوە بۆ سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی، پارێزەرەکانی داواکارییەکەیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەرزکردەوە.پارێزەرەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کە سەر بە "نوسینگەی پارێزەرانی ئاسرن"ن لە چوارچێوەی پاکێجی دادوەریی 2013دا داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ئۆجەلانیان بۆ دادگای دەستوری تورکیا بەرزکردەوە بەڵام دادگاکە رەتیکردەوە.جەنگیز یورەکلی، پارێزەری ئۆجەلان رایگەیاند، لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ئۆجەلان.یورەکلی ئاماژەی بەوەکرد کە، ئۆجەلان زیاد لە پێویست دەستبەسەر کراوە و رێگە دەگیرێت لەوەی چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت و گوتی: " لە دادگای سەربازیدا کە بێلایەن و سەربەخۆ نییە دادگایی کراوە و بۆیە دەبێت سەرلەنوێ لە دادگایەکی بێلایەنی سەربەخۆدا دادگایی بکرێتەوە."پارێزەرەکانی ئۆجەلان لە 27-7-2011ەوە رێگەیان پێنەدراوە چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت. لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا دەیانجار داوای سازدانی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان کردووە بەڵام هەرجارێک "بە بیانویەکی جیاواز" داواکەیان رەتکراوەتەوە.دواینجار لە 5-4-2016دا داوایانکردبوو چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت بەڵام بە بیانوی "تێکچوونی بەلەمی گواستنەوە بۆ دورگەکە" داواکایەن رەتکراوە.کۆتایی مانگی رابردووش، پارێزەرەکانی ئۆجەلان داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی باڵای زیندانی ئیمراڵی کردبوو تا مۆڵەتیان دەبن لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئۆجەلانەوە بکەن، بەڵام بە بیانوی "بڕیاری بەرتەسککراوە"وە داواکایان رەتکرایەوە.

سوودە بەنرخەکانی کەلەرم

کەلەرم پێکهاتەیەکی خۆراکی زۆر بەسوودە و جگە لە خواردنی، دەتوانیت بۆ لابردنی ئازاری قاچ و قۆڵ و دەست و سنگ بەکاریبهێنیت.

ڕەنگە ئەم هەواڵەت بەلاوە سەیربێت، بەڵام ڕێگاچارەیەکی زۆر گونجاوە بۆ نەهێشنی ئازارەکان، بەتایبەتی لەکاتی هەڵئاوسانی پێیەکانت یان هەر بەشێکی تری جەستەت.بەگوێرەی هەواڵەکەی پێگەی " thaqafnafsak" سەرەتا کەلەرمەکە دەهێنین، وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو شوێنەی تووشی هەڵئاوسان و ئازار بووە، بە گەورەیی دەیخەینە سەری و بەچواردەوریدا بە پارچە قوماشێک دەیپێچین پێش ئەوەی بخەوین، بۆ ڕۆژی دوایی سەرلەبەیانی لایدەبەین و ئەنجامێکی باشمان دەستدەکەوێت.جگە لەو سوودە باشەی، خواردنی کەلەرم دەبێتەهۆی دابەزینی کێش و توانەوەی چەوری لەش و بەهێزکردنی ئاستی بینینی چاوەکان و پاراستنت لە جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە.

دوزینەوەى گەنجترین سەیارە
 

ئەستێرەناسان ماوەێ: لەمەوبەر یەکێک لە گەنجترین سەیارەکانیان لە ئاسمانە نەک زۆر دوور لە زەوى دۆزیوەتەوە. قەبارەى ئەو سەیارەیە 11 بەزانبەرى سەیارەى موشتەرییە. لەگەڵ زەوى لەچاو باقى سەیارەکان تەنیا 450 ساڵى نوورى مەوداى هەیە. ئەو سەیارەیە ئەوەندە گەنجە کە هێشتا تۆز و گازەکانى دەوربەرى کۆتاییان پێنەهاتووە. ئەو سەیارەیە هەر 9 رۆژ جارێک بە دەورى خۆرى لاوى خوى کە تەنیا 2 میلیۆن سال لە تەمەنى تێدەپەرێ دەسوورێتەوە. 


8 ساڵ و 5 مانگ و 10 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان 24ى جۆزەردانى 1395

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران و جیهان 24ى جۆزەردانى 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران