ئیسراییل، چەپ و ڕاست و بەبێ دەنگی خەریکی بەردەوامی دانە بە هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، و ڕژیمیش لە بەرانبەردا بێ دەنگیەکی سەرشۆڕ
ئیسراییل، چەپ و ڕاست و بەبێ دەنگی خەریکی بەردەوامی دانە بە هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، و ڕژیمیش لە بەرانبەردا بێ دەنگیەکی سەرشۆڕانەی هەڵبژاردووە.
بە پێی ڕاپۆرتە تایبەتەکان, شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو ناوەندی ئۆرانیومی ڕەزایی نژادی مەیبەد لە پارێزگای یەزد کەوتە بەر ئامانجی هێرش. هەتا ئێستا چەند تەقینەوەیەک رویداوە لە یەکێک لە ناوەندە سەرەکیەکانی کەیکی زەردی ئێران، بەڵام ڕوون نەبۆتەوەو ڕژیم هیچ هەڵوێستێکی نیشان نەداوە.
پاش هێرشەکانی سەر ناوەندی ناوکەیی نەتەنز و لەناوچونی شارۆچکەی ژێرزەوینی خەجیر لە تاران, ئەم هێرشە بە گرنگترین زەربەی ئیسراییل ناو دەبرێت.