کۆڵبەرێکی گەنج لەکاتی کۆڵبەری دا لە سنورەکانی نەوسود بۆئەوەی خۆی لەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم ڕزگار بکات، خۆی دەخاتە ڕوباری سیروان و دەخنکێت.
کۆڵبەرێکی گەنج لەکاتی کۆڵبەری دا لە سنورەکانی نەوسود بۆئەوەی خۆی لەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم ڕزگار بکات، خۆی دەخاتە ڕوباری سیروان و دەخنکێت.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 16ی پووشپەڕی 1399، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لەمەرزی نەوسود دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی و بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی هێزەکانی ڕژیم، ژمارەیەک لەو کۆڵبەرانە خۆیان دەخەنە نێو ڕوباری سیروان و بەو هۆیەوە یەک لەو کۆڵبەرانە گیان دەسپێرێ.
ئەو کۆڵبەرە ناوی ئایەت یوسفی و تەمەنی 20ساڵ بووە وخەڵکی گوندی زمکانی سەربە سەلاسی باوەجانی بووە.
یەکێک لە کۆڵبەرە شایەتحاڵەکان بەم جۆرە باسی بابەتەکە دەکات و دەڵێ: هێزەکانی سەر بە ڕژیم لەنزیک پردی زەڵتە بۆسەیان دانابوو لەدوای ئەوە بەرەوڕووی کۆڵبەران ڕۆیشتن، چەند کۆڵبەر بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی ئەو هێزانە خۆیان خستە نێو ڕوباری سیروان.