رۆژی یەکشەممە 23ی جۆزەردانی 1395 بەرامبەر بە 12ی یونی 2016 لە شاری رۆدەی پارێزگای ئۆستفۆڵدی وەڵاتی نۆروێژ کۆڕیادێک بەبۆنەی 7ی پووشپەڕ یادی 29 ساڵەی شیمیایی بارانی شاری سەردەشت لەلایەن رژێمی جینایەتکاری بەعس کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەو شارە، کە ئامارەکانی ئەو کاتە باس لە شەهید بوونی 110 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 8025 کەس دەکەن.
ئەو کۆڕیادە کە لەلایەن لەلایەن کۆمیتەی حدک لەو وەلاتە بەرێوەچوو، نوێنەری کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتیش ئامادەی کۆڕەکە بوو، کە لە کۆڕەکەدا چەندین باس و لێکدانەوەو شێعر و مەقام لەلایەن بەشدارانەوە پێشکەش کرا.
نوێنەرانی سازمانی خەبات لەو یادەدا بریتی بوون لە بەرێزان عەلی بەهرامی ئەندامى رێبەرایەتى پێشووى سازمانى خەبات وخاتوو ئارەزوو بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی نۆروێژ و هەر بەو بۆنەوە دەست خۆشی و سپاس و پێزانینیان بۆ بەرێوەبەرانی کۆڕەکە دەربڕی.
شایانی باسە بریندارانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە لەلایەن دام و دەزگاکانی رژێمەوە پشتگوێ خراون و لە ماوەی ئەو 29 ساڵەدا وەک مەزەندە دەکرێ 30 کەسی دەیکە لە برینداران چوونەتە ریزی شەهیدانی ئەو شارە سەربەرزەوە. وە تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ کەیسی شیمیایی بارانی سەردەشت نەنراوە.