بەپێی هەواڵی سایتی کەلیمە، نێرگس محەممەدی، چالاکوانی ناسراوی مافی مرۆڤ لە زیندانی زەنجان توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، نێرگس محەممەدی، چالاکوانی ناسراوی مافی مرۆڤ لە زیندانی زەنجان توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.
جێی باسە کە نێرگس محەممەدی لەگەڵ 11بەندکراوی دیکە، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 22ی پووشپەڕ کەرەنتینە کراون، ناوبراو کە لە زیندانی ئەوین ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێ، مانگی ڕەشەممەی ڕابردوودا بەزۆرەملێ و لێدان لەلایەن بەرپرسی زیندانەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی زەنجان، و هۆکاری گواستنەوەکەی مانگرتنی ناوبراو و چەند زیندانیەکی دیکەی سیاسی بووە. ئەم چالاکوانە لە بەندی مافی مرۆڤ لە مانگی گوڵانی ساڵی 94 بۆ بەسەربردنی حوکمی 16ساڵەکەی خۆی لە زینداندایە.
شەش ساڵی ئەم حوکمە بە تاوانی تەبلیغ دژ بە نیزام و 10ساڵەکەی دیکە لە پەیوەند بە چالاکیەکانی ناوبراو لە کەمپەینی (هەنگاو بەهەنگاو هەتا هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان)، جێ بەجێ کراوە.
پێشتریش ڕاگەیەندرابوو کە چەند زیندانی سیاسی دیکە و لەوانە سۆهەیلا حیجاب و زێنەب جەلالیان، بەندکراو لە بەندیخانەی قەرچەک وەرامینیش تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون.