ژەنەڕاڵ مەکەنزیØ› فەرماندەی ستادی ناوەندی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە 24ی پووشپەڕ، ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران لەپێوەند بە باجی هەر تاوانێکی قێزەونی خۆی کە دەیکات لە ناو
ژەنەڕاڵ مەکەنزیØ› فەرماندەی ستادی ناوەندی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە 24ی پووشپەڕ، ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران لەپێوەند بە باجی هەر تاوانێکی قێزەونی خۆی کە دەیکات لە ناوچەکە دا، ئاگادارە، ئێمە کۆمەڵێک هێڵی سورمان بۆ ڕژیم دیاری کردووە کە لە هەموو کاتێک زیاتر ڕون و ئاشکران.
ناوبراو لەبەردەوامی قسەکانیدا بە ئاماژە بەو هەوڵانەی کە ڕژیم بۆ زاڵ بوون بەسەر ناوچەکە دا داویەتی ،ووتی: هاوکاریەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ ڕوو بەڕوو بوونەوەی چالاکیەکانی ڕژیم، ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە و واشنگتۆن لەڕێگەی بڕیارنامەی نوێکردنەوەی گەمارۆ بەرفراوانەکانی چەک و چۆڵ دژ بە ڕژیمی ئاخوندی، لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامی بە فشاری زیاتر بۆ دەدات.