بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئیسراییل ڕۆژی ۲·ی پوشپەڕ،نوێترین هێرشی سایبری کراوەتە سەر دو شوێنی دیاریکراو لە دامەزراوەی جوتیاری ئیسراییل.
بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئیسراییل ڕۆژی ۲·ی پوشپەڕ،نوێترین هێرشی سایبری کراوەتە سەر دو شوێنی دیاریکراو لە دامەزراوەی جوتیاری ئیسراییل.
سێ مانگ پاش هێرشی سایبری کە لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە سەر کاناڵی ئاوی ئیسراییل، مێدیاکانی ئیسراییل ئەم ڕاپۆرتەیان بڵاوکردەوە.
هاوکات ماڵپەڕێکی هەواڵدەری ئەمریکایی وتویەتی: کە ئیسراییل لە بواری ئەگەری نەمانی دۆناڵد ترامپ لە پلەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دەیهەوێ لە ڕێگای بەردەوامی دان بە هێرشەکان بۆسەر شوێنی نیزامی ئێران "بەرپرسانی ئێرانی ناچاربکات کە تاپێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێرشی نیزامی لە دژی ئیسراییل ئەنجام بدات.
وێستگەێیک لە دامەزراوەی جوتیاری هاوبەش لە ناوچەی جەلیلەی"گەورە لە باکوری ئیسراییل و هەروەها پێکهاتەی کاناڵی ئاو لە ناوچەی یەهودا"لە باشوری ئورشەلیم "ئامانجی نوێی هاککەرەکان بووە.
بەرپرسانی ئیسراییلی ڕایانگەیاندووە کە کێشەکان چارەسەربون و کارەکان دوبارە دەسپێکراونەوە، هەروەها بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە هاکی ئەم سیستمانە وەکو هێرشەکانی پێشتر لەڕێگەی سێرڤێرگەلێک لە ڕۆژئاوا جێبەجێ کراوە.
بەشێوەی فەرمی ناوی ئێران یان هیچ وڵاتێکی دیکە نەبراوە بەڵام وتویانە کە ئەمە دوهەمین هێرشی سایبریە لە ناوەندی وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە دژی دامەزراوەی کاناڵی ئاوی ئیسراییل.
بەرپرسانی ئیسراییلی وتویانە کە بەهۆی ئەم کردەوەوە هەندێک مەوادی کۆلێر و مەوادی کیمیایی لەشەش بەشی ئەم وڵاتە و لەکاتی کەرەنتینەی کۆڕۆنا خەڵکانێکی زۆری توشی نەخۆشی کردووە.
هەروەها ئیگاڵ یۆنا، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئیسراییل بەبێ ئەوەی ناوی ئێران بێنێت ووتی: ئەگەر هاکی دامەزراوە غەیرە نیزامیەکانی ئیسراییل زوو کەشف نەبوایە، توشی کارەساتێکی گەورە دەبوین.
بەپێی وتەی ناوبراو ئەمە دەسپێکی قۆناغێکی نوێیە لە شەڕی شاراوە و هاتنی زستانی سایبریە، و لەوانەیە ئەم هێرشانە کاری کەسانی دیکە وەک حیزبوڵڵا و حەماس بێ کە پێشتریش لەم چەشنە هێرشانەیان کردووە.
دەوڵەتی بنیامین نەتەنیاهو لەکۆتایی مانگی گوڵان بە بەڕێوەبردنی کۆبونەوەێیک داوای کرد سوپای ئیسراییل وەڵامی ڕوداوەکانی وەرزی بەهار بداتەوە.
مێدیاکانی ئیسراییل پاش تێپەڕبونی چەند ڕۆژێک لە کۆبونەوەی دەوڵەتی، هێرشی سایبری بۆسەر بەندەری ڕەجایی"یان بەتۆڵەی سایبری سوپای ئیسراییل ناوبرد و هەروەها وتیان ئەم هێرشە بەماوەی چەندین ڕۆژ بوەتە هۆی دروست بوونی کێشە لە کاروباری ئەم بەندەرە، و ڕێکخراوی سوپای ئیسراییل بە یەکەی سایبری نیزامی کە ئەم هێرشەی ئەنجام داوە، نیشانەی شانازی داوەتێ.
ئێران لەبارەی هێرشی سایبری بۆسەر ئیسراییل لە وەرزی بەهار بێ دەنگ بووە، بەڵام باسی لە بەندەری ڕەجایی "کردووە.
لەلاێیکی دیکەوە هەندێک لە مێدیاکانی ئێران وتویانە: گروپی نەناسراوی تۆڵە سەندنەوەی سایبری، هێرشی گەورەی سایبری لەسەر بنەڕەتی کارەبای شازدە شاری ئیسراییل وەک تێل ئاڤیڤ"و حەیفا"لەئەستۆ گرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دژایەتی نێوان ئێران و ئیسراییل بە دوای هێرشی سایبری لەسایتی نەتەنز"لە پارێزگای ئیسفەهان ڕۆژی ۱۲ی پوشپەڕ زیاتر بووە.
ئێران لەم یەک مانگەدا زنجیرەێیک ڕووداوی زیانباری لە پێکهاتە، دامەزراوەی ئاو، کارەبا، نەوت و ئەگەری سایتێکی پەڕەپێدانی موشەکی هەبووە.
عەباسی موسەوی"وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی ۲۳ی پوشپەڕ، ووتی: ئەگەر دڵنیابین ڕووداوی نەتەنز کاری ئیسراییل بووە بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی جددیی دەگرین.