شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالەدین حوسەینی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالەدین حوسەینی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی  دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی  مامۆستا سەید جەلالەدین حوسەینی، ڕێبەری نەتەوەیی و دامەزینەری سازمانی خەبات.



دڵسۆزان و تێکوشەرانی خەباتی رەوای گەلی کورد!

 هاو نیشتمانیانی خۆشەویست،!

 ئەندام وپێشمەرگە و لایەنگرانی بە وەفای سازمانی خەبات!

٣٠  پوشپەڕ لە مێژووی بزاڤی ڕەوای نەتەوەکەمان دا بە گشتی و،لە مێژووی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا بەتایبەتی، بیرەوەری رۆژێکی لە بیر نەچوەوە و ساڵڕۆژی کۆچی دوایی  کەسایەتێکی نیشتمان پەروەر، مامۆستایکی ئایینی و نەتەوایەتی، رێبەرێکی جێگای متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،پشت و پەنای ئازادیخوازان و دادپەروەرانی راستەقینە و، نەیاری بە بڕوا و شێلگیری دژمنانی مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی رژیم ئاخوندی و دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە و دیکتاتۆرانی زاڵ بە سەر نیشتمان و چارەنووسی کورد و کوردستانەوە ، مامۆستا سەید جەلالە دینی حوسەینیە، کە یادکردنەوەی ئەم رۆژە وەک وەفایک بۆ مرۆڤە تێکۆشەر و رێبەرە دیار و دڵسۆزەکانی نەتەوە و نیستمانمان، ئەرکی سەرشانی هەمووانە. مامۆستای رێبەر و دڵسۆزی نەتەوەو نیشتمان،خاوەن بڕیار و   بیرو باوەڕی  نە گۆڕ و  جێی متمانەی نەتەوەکەی بوو، بیرو باوەڕێک کە هەڵقوڵاوی خواست و ئاوات و ئامانجی کۆمەڵانی مافخواراوی کوردستان و تێکڕای ئازادیخوازانی بە دوور لەبیرو باوەڕی بێگانە بوو.هەر بۆیە دەبێ بلێن کە هه‌‌‌وڵ و تێکۆشان و فیداکاری و دڵسۆزی تا دواکاته‌‌‌کانی ژیانی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزانه‌‌‌ی پڕ له‌‌‌ ره‌‌‌نج و ماندوبون و کوێره‌‌‌وه‌‌‌ی، به‌‌‌ڵام لێوڕێژ له‌‌‌ شه‌‌‌ره‌‌‌ف و شانازی و سەروەری،له‌‌‌ڕاست ده‌‌‌ربڕینی ڕاستی و دادپه‌‌‌روه‌‌‌ری کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و رزگاری و ئازادی مرۆڤ و ئاوه‌‌‌دانی و پێشکه‌‌‌وتن، به‌‌‌بێ دوو دڵی و بەو پەڕی هومید بە گەیشتن بە ئامانج،له‌‌‌ تێکڕایی  ژیانی خه‌‌‌باتگێری ومافخوازی دا، کارێکی گه‌‌‌لێک گرانه‌‌‌وه‌‌‌ و ره‌‌‌نگه‌‌‌ به‌‌‌هه‌‌‌موو که‌‌‌س نه‌‌‌کرێ . زۆر دەگمەن و دانستەن ئه‌‌‌و مرۆڤ و پیاوه‌‌‌ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتوانه‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان که‌‌‌ هه‌‌‌م زانا و به‌‌‌توانا و هه‌‌‌م خه‌‌‌باتگێڕو ڕێبه‌‌‌ر، هه‌‌‌م کەسایەتی سیاسی و خاوه‌‌‌ن ته‌‌‌گبیر و رێنوێن و، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دۆست نه‌‌‌رم و نیان و له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دژمن و نه‌‌‌یارانی گه‌‌‌ل و نیشتمان دا سه‌‌‌ر سه‌‌‌خت و خۆراگرو به‌‌‌ بڕیاربن. سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی به‌‌‌توانا و رێبه‌‌‌ری  لێهاتوو و زان و ئه‌‌‌دیب وشاره‌‌‌زا و خۆشەویست و خۆنەویستمان، له‌‌‌و مرۆڤه‌‌‌ ده‌‌‌گمه‌‌‌ن و هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتوانه‌‌‌بوو، که‌‌‌ تا دوا ساته‌‌‌کانی ژیانی له‌‌‌پێناو رزگاری و سه‌‌‌رفرازی گه‌‌‌‌ل و نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی دا خه‌‌‌باتی کرد . بەو پەڕی متمانە بە خۆ بوون چ لە بواری سیاسی و چ لە بواری هونەری رێبەریکردنی جەماوەر و چ لەبواری هاودەنگی و یەکریزی و هاوکاری خەباتکاران له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر نا عه‌‌‌داله‌‌‌تی ودواکه‌‌‌وتوویی و دکتاتۆری دا، نەگۆڕ و خۆراگر ڕاوه‌‌‌ستا. مامۆستا هاوده‌‌‌م وهاوڕێی شۆڕشگێران وپشت و په‌‌‌نای لێقه‌‌‌و و ئازادیخوازان بوو. لای مامۆستا گه‌‌‌ل و نیشتمان یه‌‌‌ک بوو. دانیشتوانی نیشتمان وەک یەک خاوەن مافی ژیان و ئازادی بوون، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ لەو‌ پێناوە دا  رێبازێکی پڕا و پڕ کوردانه‌‌‌ و به‌‌‌دوور له‌‌‌ ره‌‌‌نگ و بۆی ده‌‌‌ره‌‌‌کی و بیگانه‌‌‌ به‌‌‌ کوردایه‌‌‌تی، گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌ کرد وله‌‌‌ قەوارەی ته‌‌‌شکیڵاتێکی سیاسی خەباتگێڕ و تێکۆشەر و رێباز روونی خۆماڵیانەی کوردی دا، به‌‌‌ناوی سازمانی خه‌‌‌بات،ی کوردستانی ئێران دامه‌‌‌زراند، که‌‌‌ لە سەرەتای دروست بوونیەوە تا ئێستا جێگای باوه‌‌‌ر و خۆشه‌‌‌ویستی کۆمه‌‌‌ڵانی کورده‌‌‌واری بوه ‌و هه‌‌‌یه.ئەوەی کە بۆ ئێمە قوتابی و رێبوارانی رێگای ئەو سەرکردە و رێبەرە رێباز روون و دیارە جێگای شانازیە ، بیر و ئەندێشە و تێڕامان و رەفتار و وتارە راست و بێ پەڵە و تێروانیەنەکانیەتی لە بارەی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ بە بێ جیاوازی  رەگەزی ،نەتەوەیی ، ئایینی و رەنگ و رواڵەتەوە و ..هتد. هاونیشتمانیانی تێکۆشەر! لەم یاد و بیرەوەریە خەمناکە دا، ئەوەی کە زیاتر بۆ ئێمەی پەیڕەو و رێبوارانی  رێبازی مامۆستای نەمرمان  زیاترجێگای کەسەر و داخە و وەک کەلێنێکی دیار وپڕ نەبوەوە دێتەبەرچاو، نەبوونی مامۆستایە لە هەڵ و مەرجی سیاسی  وپڕ مەترسی ئەمرۆی کوردستان و چۆنیەتی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمانە، چونکە بوونی کەسایەتی و سەردەرچوێکی شارەزا و دوور بین و خەسارناس و هاندەری خەباتکاران لە پێناو خەبات و تێکۆشان بۆ یەکرێزی و هاوکاری لە پێناو قۆستنەوەی دەرفەت و هەلە هەڵکەوتوەکان دا،بە ڕوونی خۆی دەنوێنێ . سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە دەیەمین ساڵیادی فەوت و کۆچی دوایی ئەم مرۆڤە بەرز و بەنرخ و خاوەن ئەزموون و شۆڕشگێڕە کوڵنەدەرە دا، لەم هەل و مەرجە تایبەتیەی کە بە هۆی بەڵای دنیاگیری کڕۆنا لەلاێک و، پیلان و بەرنامەی دژمنانی نەتەوەکەمان بۆ داگیر کردن و کاولکردنی نیشتمان و بە لارێدا بردنی بیرو ڕای گشتی لە حاست بزاڤی ڕەوای نەتەوایەتیمان لە لایەکی ترەوە ، داوا لە تیکڕای لایەنە سیاسی و خەباتکارەکانی دەربەست بە  ماف و چارەنووسی گەلەکەمان و کۆمەڵانی تینووی ئازادی و ڕزگاری خەڵکی کوردستان دەکەین،کە یەکیەتی و هاوکاری  خۆیان بپارێزن و لە هەر هەلێکی هەڵکەوتوو بۆ دژایەتی دژمنانی  داگیر کەری کورد و کوردستان، کۆتایی نەکەن . هەر بەم بۆنەشەوە داوا لە تێکڕای ئەندام و لایەنگران و دۆستانی سازمانەکەمان دەکەین کە،لە پێناو گەشەو پێشخستنی سازمان ورێبازی رێبەری نەمرماندا،فیداکارانەو دڵسۆزانە لە بەڕێوە بردنی هەر ئەرکێکی سازمانی و شۆ٠رشی ڕەوا بەرانبەر ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی خۆ نەبوێرن و بەو پەڕی باوەڕ بە خۆ بوون و تەبایی و خۆشەویستی بۆ یەکتر و سازمانەکەمان وگەیشتنی گەلی کورد بە مافەکانی و ڕوخانی دەسەلاتی دواکەوتوو و مرۆف کوژی ئاخوندی تێ بکۆشین، تا بە هەموومان بتوانین ئەرکی پێسپێردراومان کە درێژەدان بە رێبازی شەهیدان و لە سەروی هەمویانەوە مامۆستای ریبەر و سەرکردەو سەروەرمانە، بەباشی بەرێوەبەرین.



 درود و سڵاو  بۆ گیانی پاکی مامۆستای نەمرمان. هەر شەکاوەبێ ئاڵای بەرزی رێبازی پڕ لەسەروەری و شانازی سازمانی خەبات،ی کوردستانی ئێران. بژی کورد، ئازاد

کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران


4 ساڵ و 4 مانگ و 4 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالەدین حوسەینی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالەدین حوسەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران