بە پێی هەواڵێک لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سوریە شەوی دوشەممە 30ی پوشپەڕ، هێزی ئاسمانی سوریە بەرەنگاری هێرشی دوژمنانە بونەتەوە.
بە پێی هەواڵێک لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سوریە شەوی دوشەممە 30ی پوشپەڕ، هێزی ئاسمانی سوریە بەرەنگاری هێرشی دوژمنانە بونەتەوە.
هەروەها هەواڵدەری ڕۆیتەرز دەڵێت: ئەمە نوێترین هێرش لە زنجیرە هێرشەکانی ئیسراییل بۆ چەندین ناوچە لە سوریەیە و بە پێی هەندێک لە زانیاریەکانی ڕۆژئاوا، ئەم ناوچانە هێزەکانی ئێرانی تێدایە.
هەروەها هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی حکومەتی سوریە دەڵێن: کۆگاێیکی گەورەی چەک و تەقەمەنی ئێران ئامانجی ئەم هێرشانە بووە.
تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی سوریە دەڵێت ئەم موشەکانە لە بەرزاییەکانی جۆلان "هاوێژراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها هەندێک وێنەی بڵاو کردوەتەوە کە لەم وێنانەدا بەرەنگاربونەوەی هێزی ئاسمانی سووریە دەردەخات.
وتەبێژی نیزامی سپای سوریە بە تەلەڤیزیۆنی وتووە:کە ئەم موشەکانە چەندین شوێنیان لە باشوری سوریە کردووەتە ئامانج بەڵام زۆربەیان لە ئاسمان پێکراون و هەروەها وتویەتی کە ئەم هێرشانە خەسارەتی گیانیان نەبووە و تەنیا لەباری ئابوری خەسارەتیان پێ گەیشتووە.
هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریە بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئامانجی هێرشەکان، کۆگاێیکی گەورەی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی ئێران بووە کە لە جەبەل ئەلمەنە" لە نزیکی شاری ئەلکەسوە"یە. ئەم ناوچەیە لە پازدە کیلۆمەتری باشوری دیمەشقە و ماوەێیکی زۆرە لە بندەستی سپای پاسدارانی ئێران دایە.
لەو ڕاپۆرتە دا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە بەهێزی ئەم هێرشانە بەجۆرێک بووە کە خەڵک لە دیمەشقی پێتەختی سووریە هەستیان پێ کردووە.
شایانی ئاماژەیە: هێزە چەکدارەکانی ئێران وتویانە: لە هێرشەکانی ئیسراییل بۆ سەر سووریە لەساڵی ڕابردو ئێمە تەنیا هەشت کۆژراومان داوە.
کاناڵی ئەلعەرەبیەش دەڵێت: ناوەندێکی هێزەکانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بونەتە ئامانجی ئەم هێرشانەیە و هەروەها دەڵێت، هێزە ئاسمانیەکانی سوریە لە ناوچەی ئەزرەع، سۆیدا،قەنیتەرە"لە باشوری دیمەشق هەوڵی پێکانی ئەم موشەکانەیان داوە.
سەرچاوە ئەمنیەکان و زانیاریەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئیسراییل لە چەندین مانگی ڕابردو دا هێرشی زۆری کردووەتە سەر ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئێرانی تێدایە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕی ئیسراییل لە سوریە بەشێکە لە شەڕی نهێنی ئەم وڵاتە لەدژی بوونی ئێران لەسوریە بەبێ ئەوەی ئەم هێرشانە ببێتە هۆی پەرەپێدانی شەڕو پێکدادان لە ناوچەکە.
بەرپرسانی ئیسراییلی زۆرجار تەییدیان کردوە کە ئەم هێرشانە لەلایەن ئەوان وبە مەبەستی لاوازکردنی ئێران و هاوپەیمانانی تارانە.
بنیامین نەتانیاهو"ماوەێیک لەمەو پێش لە چاوپێکەوتنێک لە ئیسراییل لەگەڵ برایان هۆک" بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەگەر ڕێگە بە ئێران بدرێ کە لە خاکی سووریە جێگر بێ، داهاتوی سوریە و رژیمەکەی خۆی دەخاتە مەترسیەوە.