پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەبات، بۆ یادی کۆچی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی

پەیامی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەبات، بۆ یادی کۆچی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی

ئافرەتان و لاوانی تێکۆشەر!

ئافرەتان و لاوانی تێکۆشەر!
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان!
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
30ی پووشپەری ساڵی 1389 بەرانبەر بە 21 .7. 2010 ی زایینی، ڕۆژێکی ناخۆش و پڕ کارەسات بوو بۆ سازمانی خەبات و نەتەوەی کۆڵنەدەری کورد لە کوردستانی ئێران. لەم ڕۆژەدا دڵە گەورەکەی مامۆستا شێخ جەلال کەسایەتی ئایینی وسیاسی بەرزی کورد ودامەزرێنەری سازمان لەلێدان کەوت و بەجەستە ماڵ ئاوایی لێکردین، بەڵام ڕۆحی هەر لەگەڵمانە و نەتەوەکەمان بۆ ساتێکیش ئەم ڕێبەرە جوامێرە لەبیر ناکەن. لەیادی 10 ساڵەی کۆچی دوای ئەم زاتە مەزنە سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پڕ لە فیداکاری و کوردپەروەری بەڕێزیان و سەرجەم شەهیدان.....
بەڕێزان جەنابی مامۆستا شێخ جەلال ی حوسەینی سەرکردە و رێبەرێکی بەتوانا و لێهاتوو، بەکردار تا دوایین هەناسەی ژیانی لەخزمەت دۆزی ڕەوای گەلەکەیدا مایەوە وخەمخۆرێکی راستەقینەی گەلی کورد بوو کە تەواوی ژیان و گوزەرانی خۆی تەرخان کرد بۆ کوردایەتی ونیشتمان پەروەری. مامۆستا تەنها ڕێبەری هۆگرانی و شوێنکەوتوانی ڕێبازەکەی نەبوو، بەڵکو خۆشەویست و پەسەندی خەڵک بوو، زانایی و تێگەیشتوویی، توانا و لێهاتوویی لە سەرکردایەتی کردن، مامۆستای کردبووە پایە و پاڵپشتی بەهێزی گەل و نیشتمان.
مامۆستا شێخ جەلالەدینی حوسەینی زانایەکی ئایینی بەتوانا و زاڵ بوو بەسەر هەموو بوار و پایەکانی ئایندا و چەندین مەلا و کەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشگێڕ لە مزگەوت و حوجرەی جەنابیانەوە پێگەیشتن.
مامۆستا لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش و زانایی ئایینی و کاریگەری وەک عەلامەی کوردستان، شاعیر، ئەدەب ناس و نووسەرێکی بەتوانا بوو. لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستا زمانەوانێکی لێهاتوو بوو، زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی بۆ نووسین و شیعرەکانی بەکارهێناوە و لە هەریەک لەو زمانانەدا شارەزایی تەواوی خۆی پیشان داوە.
مامۆستا مرۆڤێکی نەرم و نیان، لەبەر دڵان، نوورانی و هەروەها ئارام لەگەڵ گەورە و بچوک بوو، ئەو کەسانەی بۆ تەنها جارێکیش بە خزمەتی گەیشتبن شاهێدی گەورەیی و ناوازەیی ئەو زانایەن.
هەڵسووکەوتی جوان و خەسڵەتی بەرز و تێگەیشتوویی ئەندامانی ڕیزەکانی ڕێکخراوەکانی سازمانی خەبات، ڕەنگدانەوەی پەروەردەی دروستی ڕێبازی پیرۆزی جەنابی مامۆستا شێخ جەلالەدینی حوسەینی یە و چاونەترسی و ئازایەتی و سڵ نەکردنەوە لە دوژمن، وانەی سەرەکی خوێندکارانی ئەم ڕێبازەیە.
ئێمەی ڕۆڵەکانی نیشتمان، لە ٣٠ ی پووشپەڕ و لە یادی کۆچی دوایی ئەم زاتە مەزنەدا، جارێکی تر پەیمان نوێ دەکەینەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بین و تا ڕوخان و لەناوچوونی ڕژێمی ئاخوندی و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بین.
جارێکی تر بەرز و بەڕێزبێت ٣٠ ی پووشپەڕ یادی جەنابی مامۆستا.
بڕوخێت ڕژێمی ملهوڕی ئاخوندی.
سەرکەوێت خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.
ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری
٣٠ ی پووشپەڕی ١٣٩٩


4 ساڵ و 4 مانگ و 11 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەبات، بۆ یادی کۆچی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی

پەیامی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەبات، بۆ یادی کۆچی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران