مریەم سەما ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەفغانستان لە تویتێکدا بە ئاماژە بە وتووێژی تایبەتی عەباسی عەراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دۆخی دەرەوەی ئێران لەگەڵ کاناڵی (گ
مریەم سەما ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەفغانستان لە تویتێکدا بە ئاماژە بە وتووێژی تایبەتی عەباسی عەراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دۆخی دەرەوەی ئێران لەگەڵ کاناڵی (Ø·لوع) نیوز نوسی: حکومەتی ئێران چەندین ساڵە دەست تێوەردان لە دۆخی ئەفغانستان دەکات و چەندین بەڵگەی ئاشکرا هەیە ئەوە دەسەلمێنێ کە ڕژیم بەئاشکرا لەگەڵ تاڵیبان پێوەندی هەیە.
سەما لەدرێژەدا نوسی: ئێستا عەراقچی " داخوازی ئەوەیە کە تاڵیبان لە پێکهاتەی هێزی سیاسی ئەفغانستان بەشدار بێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان وادیارە لەخەودایە و هەروا بابەتی تاوانی هێزەکانی سەرسنووری ئێرانی لە ڕوباری هەریر"و توند و تیژیەکانی یەزدی لەبیرکردووە، و بەم دەستێوەردانانەش بێهەڵوێست دەبێ.
وتووێژی عەباسی عەراقچی"لەگەڵ کاناڵی Ø·لوع نیوز، بڵاوکرایەوە و بابەتی پەنابەرانی ئەفغان لە ئێران و پێوەندی ئێران لەگەڵ تاڵیبان و هەناردەکردنی پەنابەرانی ئەفغان لەژێرناوی فاتمیون"بۆشەڕی سووریە، لەبابەتە هەرە گرنگەکانی ئەم وتووێژە بوو.
عەباسی عەراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دۆخی دەرەوەی ئێران تەئکیدی کردەوە کە دەوڵەتی ئێران لەگەڵ تاڵیبان پێوەندی هەیە بەڵام پێوەندێیکی سیستماتیک نیە.