لە وڵاتی ئێرانی بندەستی ئاخوندان دا، ڕۆژانە شاهێدی لێکەوتەکانی قەیرانی فەقر و هەژاری و دیاردە و کارەسات و ڕۆژە ڕەشی خەڵک دەبینەوە.
لە وڵاتی ئێرانی بندەستی ئاخوندان دا، ڕۆژانە شاهێدی لێکەوتەکانی قەیرانی فەقر و هەژاری و دیاردە و کارەسات و ڕۆژە ڕەشی خەڵک دەبینەوە.
هەواڵدەری ئیرنا بە ئاماژە بە شێوازی نوێی ژیانی خەڵک لە ناو کانتینێرەکان، لەزاری هاووڵاتیەکەوە دەنوسێ: عەلی ڕەزا کە کەل و پەلی ناوماڵەکەی خۆی بردووەتە ناو یەکێک لەو کانتینێرە 15فووتانەوە و ئاگای لێیانە، دەڵێت قەرار نەبو لە دوای 12ساڵ ژیانی هاوبەش، خێزانم بەجێم بێڵێ و بگەڕێتەوە بۆ ماڵی باوکی.
هەر لەسەر ئەو بابەتە حسەین عەلی شەهریاری، ئەندامی مەجلیسی ئاخوندی 29ی پووشپەڕی 99، دانی بە بەتاڵانبردنی سیستماتیکی سەرچاوە و داراییە گشتیەکان و ترس لە تووڕەبوون و نەفرەتی خەڵک دانا و وتی: گرانی هاوار دەکات، سەرچاوە زەوییەکان و تەڵای ئەم وڵاتە لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمەوە هەڕاج کراوە و فرۆشراوە، ئەمڕۆکە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەڕاستی توانای کڕینی هێلکەی 1500تمەنی نیە.
هەروەها ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە ئایا سەرۆک کۆمار شەوێک بەبرسێتی خەوتووە هەتا بزانێت مانای برسیەتی چیە؟
جوابی تووڕەیی گەنجان و خەڵکانی برسی بۆ خامنەیی و ڕۆحانی و چارەسەری ئەم کێشانە، ڕژانە سەر شەقامەکانە.