رۆژى سێ شەممە رێکەوتى 14/6/2016 ئەندامێکى تێکۆشەر و دلسۆزى سازمانى خەبات لە شارى بانە کۆچى دوایی کرد. سۆفى ساڵحى گەورە دار کەسایەتى نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر و خۆشەویستى شارى بانە یەکێک لەو رۆڵە خۆنەویستانە بوو کە لە شەرى دژ بە دیکتاتۆریەت و خۆسەپینى ئاخوندانى تازە بە دەسەڵات گەیشتوو وەک هێزى بەرگری سەر بە سازمانى خەبات ى کوردستان چەکى کردە شان و رووبەرووى ئاخوندانى ملهور بویەوە.
سۆفى ساڵەى گەورەدار هەتا ئەو ساتەى بە هۆى نەخۆشیەوە مالئاوایی لە ژیان کرد وەک کەسێکى شۆڕشگیر و سازمان خۆشەویست مایەوە و لە دەربرینى خۆشەویستى و دلسۆزى خوى بۆ گەل و نیشتمان و هەروەها بۆ سازمانى خەبات ى کوردستانى هیچ ترسێکى نەبوو.
بەو بونەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەى خوا لێى خوشبێت سوفى ساڵەى گەورەدار دەکەین و لە خوا داواکارین روحى سوفى سالە بە بەهەشتى بەرین شاد بێ و سێبوورى کەس و کارى بێ.
انا اللە و انا الیە راجعون