بەهۆی سیاسەتی دژە گەلی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، خەڵکی ئەو وڵاتە لەئێستادا لەکۆڕۆنا ناترسن! بەهۆی زۆری و بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی قەیران و نەهامەتیەکانی ئەو خەڵکە زوڵم
بەهۆی سیاسەتی دژە گەلی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، خەڵکی ئەو وڵاتە لەئێستادا لەکۆڕۆنا ناترسن! بەهۆی زۆری و بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی قەیران و نەهامەتیەکانی ئەو خەڵکە زوڵم لێکراوە.
ئەو کەسەی کە کارەکەی لەدەست داوە، ئەوەی کە پوڵی کڕینی دەرمانی نیە، ئەوەی کە بە برسیەتی دەخەوێ، ئەوەی کە نە ئەمنیەتی گیانی هەیە و نە ئەمنیەتی خۆراکی، کەواتە لەچی بترسێ؟!.
محەممەد عەلەوی بەرپرسی ناوەندی تەندروستی 30ی پوشپەڕی 99، دەڵێت: لەکاتێکدا دەرامەد زۆر کەمی کردووە و باقی شتەکانیش گران دەبن وەکوو کرێ خانوو، نرخی ئاو نرخی کارەبا، ئیتر پوڵێک نامێنێتەوە بۆ خێزانەکان کە بیانهەوێ مەوادی خۆراکی بکڕن، لێرەدایە کە دەڵێین ئەمنیەتی خۆراکی نیە.
لەلایەکی ترەوە کرێکارانی ڕۆژکار دەڵێن 5 ڕۆژی مابوو بۆ مانگی خاکەلێوە واتە لەدوای ساڵی تازەوە ئێمە بێکارین، ئێستاش کە دەبینن لەم بەر و لەوبەری شەقامەکاندا کرێکار دانیشتوون و بێکارن.
ڕۆژنامەی ئێعتمادی ڕژیم نوسیویەتی: یەکەم ڕۆژی مانگی گەلاوێژی 99، لەدوای 40ساڵ دروشمی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، 60ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری و یارمەتیدان هەیە، کەوایە لەو ساڵانەدا چیمان کردووە؟؟
لەلایەکی ترەوە هاووڵاتیەک دەڵێت ئەمە دەرئەنجامی 42ساڵ حکومڕانی ئەم ڕژیمە گەندەڵ و دز و مرۆڤ کوژەیە، لە چ شوێنێکی ئەم دونیایەدا منداڵێکی 5ساڵە مەجبورە کار بکات؟.
ئەمانەو بە دەیان و سەدان دیاردە و نەهامەتی و قەیرانی تاقەت پروکێن بەرۆکی خەڵکی ئەو وڵاتەی گرتووە و ژیانی لێکردوون بە دۆزەخ،
کەوایە خەڵکی ئەو وڵاتە خۆیان لەگەڵ ڤایرۆسێکی گەورەتر لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەست و پەنجە لێدەدەن.