چوارشه‌مه‌ 

28 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا

فاتیمە داوەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو گیرابوو، و لە دوو دادگای جیادا سەرجەم حوکمی پێنج ساڵ و ٥ ما

فاتیمە داوەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو گیرابوو، و لە دوو دادگای جیادا سەرجەم حوکمی پێنج ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠  قامچی بە سەردا سەپاوە.
هەواڵدەری هەنگاو: فاتیمە داوەند، چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، دوو جار و لەلایەن دادگاکانی بۆکان و مەهاباد دادگایی کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کوردە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ لەلایەن لقی ١٠ ٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری بۆکان دادگایی و بە تۆمەتی ”شێواندنی ئاسایشی کۆمەڵگا“ حوکمی پێنج مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠  قامچی بە سەردا سەپاوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، فاتیمە داوەند، ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ”جەواد گوڵامی“ جارێکی دیکە دادگایی کراوە و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو چالاکە مەدەنیە لە باقی تۆمەتەکانی دیکە وەکوو ، ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبە سیاسیەکان، لابردنی حیجاب، پڕوپاگەندە دژی نیزام، موحاریبە، و لێدان و بێ ڕێزی بە فەرمانبەرێکی هێزە ئینتزامییەکان پاکانەی بۆ کراوە.
فاتیمە داوەند تەمەن ٤٢ ساڵ و دایکی سێ منداڵ، رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لە کاتێکدا کە بریندار بووبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرو بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ‌ گوازرایەوە و پاش ٣٠  ڕۆژ گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ‌.
ناوبراو هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگاییکرانی ئازاد کرابوو.
فاتیمە داوەند چەند رۆژ پاش دەستبەسەرکران لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێران ناچار بوو بێتە سەر تی ڤی و دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرت و لە هەواڵەکانی ٢٠ :٣٠  کاناڵی دووی دەنگ و رەنگی ڕژیم دا دانپێدانانەکانی بڵاو کرایەوە.


4 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا

فاتیمە داوەند حوکمی 5 ساڵ و پێنج مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران