پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل مام سەلیم قادری

سەروەری گەل مام سەلیم قادری
زۆر شت هەن کە مۆری نەستەقی و ڕەوایی بە سەرتاپای ڕزگاری کورد و کوردستانەوە دەنێن و ئازادکردنی کوردستان مسۆگەر دەکەن، جا یەکێک لەوانە بەشداری بەرینی جەماوەری خەڵکی کوردستانە بە هەموو چین وتوێژەکانیەوە، با بڕوانینە دەفتەری سەروەران ئەو دەفتەرەی ناوی سەروەران واتە شەهیدە سەربەرزەکان بۆتە گوڵی هەموو ڕووپەڕەکان، دەبینین هەر لە لاوی ژیری 18 ساڵەوە هەتا پیری 75 ساڵە لە پێناو ویستی گەلە بەشخوراوەکەیاندا هەتا بەرزترین پلەی تێکۆشان واتە شەهید بوون وگیان بەختکردن سەر دەکەون. با لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە یادکردنەوەیە لە شەهیدان و دەرس وەرگرتن لە کردەوە هەرە باشەکانیانە، یادی وەفاداری پیرە پیاوێک بکەین کە هەموو توانای بەدەنی بۆ هەڵگرتنی چەکێک بە کاربرد کە بڕواو لە بن دەوەنان دژی داگیرکەران سەنگەر بگرێ و لە پێناو گەلەکەیدا دوا بەشی تەمەنی درێژی، پێشکەش بە نەوەی داهاتووی کورد بکا و لە مەیدانەدا جێ بکاتەوە. دوژمنی کورد بزانێ کە شەهید مام سەلیم ئەو شێرە پیاوەی ڕۆژی تەنگانەو هەموو شەهیدەکانی دیکە، ڕێ نیشاندەری ڕێگەی فیداکاری و شۆڕشگێرەکانن و پاش شەهید بوونیشیان یادەکەیان هاوباوەڕانی زیاتر هان دەدا بەرەو خەباتێکی سەرکەوتوو و شۆڕشێکی ڕەوا. هێزە بە کرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی کە چاویان بە ئازادی کوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایە، ڕۆژی 6/گەلاوێژ/1360 لەشکرێکی تەیار بە تۆپ و تانک و خۆمپارە و هەموو چەکێکی مۆدێرن لە بانەوە بەرەو سەردەشت وەڕێخست. پێشمەرگە هەمیشە وریاکانی کوردستان بۆ ئەوەی کە پێیان بسەلمێنن کە کوردستان تەنیا وەک گۆرستان دوژمنانی گەلی کورد وەردەگرێ، لە نزیک (زەرواو) لە سەر جادەی بانە سەردەشت سەنگەریان لێگرتن و دایاننەبەر ئاگری توند و دوژمن تەزێن و تەواوی ئەو هێزە تەیارەیان تێک شکاند و تەفروتونایان کردن و زیاتر لە 50 کەس لە ئەفرادی دوژمن کوژران و 62 کەسیان لێ بریندار بوو و زیاتر لە دە دەزگا تانک و ماشێنیان لە کار خرا و سووتێندران و زیاتر لە 50 قەبزە تفەنگ و هەزاران فیشەک کەوتە دەست پێشمەرگەکان. بەڵام بە داخێکی گرانەوە پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات ، پیرێکی ناو سەنگەری شەرەف و کوردایەتی بە ناوی سەلیم قادری کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی (یاکوباوایی) ناوچەی بانە بە گوللەی ڕەشاشی هەلیکۆپتەر پێکراو و لە تەمەنی 64 ساڵیدا شەهید بوو. شەهید مام سەلیم قادری پیاوێکی ئازاو کوردێکی کورد خۆشەویست بوو. پێی وابوو ئازادی کوردستان و ڕزگاری گەلی کورد دەبێ بە خوێن بکڕدڕێ و سەنەدی ئازادی کورد بە خوێنی شەهیدان مۆر بکرێ.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدان


4 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران