هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرینی کورد بۆ ٣٠  پووشپەر

پەیامی مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرینی کورد بۆ ٣٠  پووشپەر

مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە، کەسایەتی دیارو تێکۆشەری کورد، بەبۆنەی 30ی پوشپەڕ، یادی 10 ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسەینی، پەیامێکی ئاراستەی سەرکردایەتی

مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە، کەسایەتی دیارو تێکۆشەری کورد، بەبۆنەی 30ی پوشپەڕ، یادی 10 ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسەینی، پەیامێکی ئاراستەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات کردووە، کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
دەفتەری سیاسیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەگەڵ سڵاوی گەرم و ئاواتی سەرکەوتن
بەدڵەوە سوپاسی برای بەڕێز کاک عەلی بەهرامی دەکەم کە دوێنێ لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا ٣٠ ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستای نەمر سەید جەلالی حوسەینی ڕێبەری لێوەشاوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی وەبیر هێنامەوە. دەگەڵ هەموو جیاوازییەکی تەمەن و پایەی کۆمەڵایەتی، پێوەندیی من و بنەماڵەکەم دەگەڵ مامۆستا زۆر کۆنە. ئەمن منداڵ بووم کە ئەو و ڕەحمەتی مامۆستا شێخ عزالدینی برا گەورەی لە گوندەکەی ئێمە خوێندوویانە و لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەمان لەگەڵ ڕەحمەتی مامۆستا سەید حوسێنی مامۆستا و زاوایان یەکماڵ بوون، هەردووکیان زۆر هۆگری بنەماڵەکەمان بوون و دواتریش کە ئەمن گەورە بووم و بۆ خوێندن چوومە حوجرەکانیان بۆ هەردووکیان وەک کوڕی ماڵێ حیساب کراوم. خۆشحاڵم کە ئەو پێوەندییە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییە لە هەموو سەردەمەکاندا بەردەوام بووە و تەنانەت کاتی ململانە سیاسییە بێکۆتاییەکانی کۆردستانیش دەگەڵ بوونی جیاوازیی بیروبۆچوون بارە ئینسانی و کۆمەڵایەتییەکە کەلێنی تێنەکەوتوە.
مامۆستا سەید جەلال وەک هەموو مرۆڤێکی دیکە لەباری فکری و سیاسییەوە گۆڕانی بەخۆیەوە دیوە، بەڵام ئەوەی تا دوا هەناسەی ژیان بەردەوام باوەڕی پێی هەبوو، دوو شت بوون: یەکیان باوەڕ بەخوا و بنەما نەگۆڕەکانی ئایین، ئەوی دیکەشیان بڕوا بە ڕەوایی داخوازەکانی نەتەوەی کورد تا سنووری سەربەخۆیی و پێویستیی خەبات و فیداکاری لە پێناوی وەدیهێنانیاندا.
وەک زانیومە لە سەردەمی کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستاندا ئەویش و مامۆستا شێخ عزالدینی براگەورەشی ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف بوون. بەڵام دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان و ئەمجار بووژانەوەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هیچوەخت بە ڕەسمی نەچووە نێو ڕیزی ڕێکخراوەکانی ئەو حیزبە، بەڵام بەدرێژایی دەورانی خەباتی نهێنیی حیزب هەموو کاتێک جێمتمانەی تێکۆشەرانی حیزب بوو و حوجرەی فەقێیەکانیشی هەمیشە مەکۆی ئەو قوتابییە ئایینییانە بوو کە ئەندامی حیزبی دێموکڕات بوون و تەنانەت لە ڕێی ئەوانەوە پێوەندیی بە حیزبەوە دەگرت و بە ناردنی شێعرە نیشتمانییەکانی هاوکاریی ڕۆژنامەی «کوردستان»ی ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبیشی دەکرد. لەو شێعرانەی لە ڕۆژنامەدا چاپ کران، ئەوندەی وەبیرم بێ یەکیان «وەفای زۆردار» بوو، یەکێکیان وتووێژی نێوان کەروێشک و تاژی بوو. هی دیکەش هەبوون کە وەبیرم نایەن.
لە سەردەمی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی حەمەڕەزاشادا لە حاڵێکدا ماڵەکەی کەمتر لە دوو کیلۆمیتر لە پادگانی ئەرتەش دوور بوو و دەزگای جەهەننەمیی ساواکیش لە
«بڕەمبڕەم» نەکەوتبوو، مامۆستا سەید جەلال قۆڵی هیممەتی هەڵماڵی و بوو بە پێشەنگ یان هەرنەبێ یەک لە پێشەنگانی بزووتنەوەی ناڕەزایی دژی شا لە شاری بانە.
دوای ڕووخانی شا مامۆستا بە هاوکاریی چەند ڕێبەرێکی ئایینی -لەوانە مامۆستا مەلا خدری عەبباسی- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی دامەزراند کە هەرچەند سروشتێکی مەزهەبیی پێوە دیار بوو، بەڵام ئامانجەکانی لەخزمەتی بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستاندا بوون. لەو ماوەیەشدا هەرچەند هێندێ وردە ناکۆکی و ناخۆشی دەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کوردستان پەیدا کرد، بەڵام هیچکات لە شاڕێگای کوردایەتی نەترازا و باوەڕی بە هەقانیەتی داخوازەکانی گەلی کورد لەق نەبوو.
لایەنێکی زەقی کەسایەتیی مامۆستا سەید جەلال توانای بەرزی ئەدەبی و شارەزایی لە زمانی کوردیدا بوو. مامۆستا هەم بە شێعر و هەم بە پەخشان خاوەنی قەڵەمێکی بەبڕشت بوو. ئەو بە دوو زمانی عەڕەبی و کوردی بە دەیان و بگرە سەدان قەسیدەی نایابی لە پاش خۆی بەجێ هێشتوە و ڕەنگە بە فارسییش شێعری گوتبێ کە ئەمن بەبیرم نایەن. لەوانەش بگەڕێتەوە، شارەزایی و ئۆگرییەکی باشی بە مێژوو هەبوو. بەتایبەتی زانیارییەکی بەرینی لەسەر مێژووی ناوچەی بانە هەبوو کە دەکرا پێی بڵێی مێژووی زنیدوو. بەش بەحاڵی خۆم زۆرجارم داوا لێکردوە کە ئەو زانیارییانە بێنێتە سەرکاغەز کە هیوادارم ی٠”ەو کارەی کردبێ.
ماوەتەوە ی٠”ەوە کە جارێکی دیکە گلەیی لە سازمانی خەبات و بەتایبەتی بنەماڵە بەڕێزەکەی بکەم کە تا ی٠”ێستا کارێکیان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە ی٠”ەدەبییەکانی مامۆستا نەکردوە، بەرهەمێک کە بە باوەڕی من جێگای لە کتێبخانەی کوردیدا بەتاڵە. هیوادارم ئەمە دواگلەییم بێ و بە زوویی هەنگاوی پێویست بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بهاوێژرێ.
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستاوە سڵاو بۆ گیانی پاکی دەنێرم، ڕێز بۆ خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی دادەنێم و سڵامەتی و بەختیاری بۆ ئەندامانی بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوبیرەکانی بەئاوات دەخوازم.
عەبدوڵڵا حەسەنزادە
24/4/1399


3 ساڵ و 11 مانگ و 1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرینی کورد بۆ ٣٠  پووشپەر

پەیامی مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرینی کورد بۆ ٣٠  پووشپەر

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران