یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نەتانیاهو: حیزبوڵڵا یاری لەگەڵ ئاگر دەکات!

نەتانیاهو: حیزبوڵڵا یاری لەگەڵ ئاگر دەکات!
دەنگی خەباتی کوردستان

بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسراییل لە بەرانبەر پێکدادانی سوپای ئیسراییل لەگەڵ حیزبوڵڵا لەسنوری لوبنان، ڕۆژی دوشەممە 6ی گەلاوێژ، هەڵوێستی گرت و هۆشداری دا بە گروپی حیزبوڵڵای لوبنان و وتی: حیزبوڵڵا یاری لەگەڵ ئاگر دەکات.
بەرپرسانی ئیسراییل ڕایانگەیاند کە ژمارەێیک لە هێزەکانی حیزبوڵڵا بە تەمابوون بڕۆنە نێو خاکی ئیسراییل،کە بەهۆی بەرپەرچدانەوەی سوپای ئەم وڵاتە، ناچار بە پاشەکشە بوون. 
بەڵام حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەێیندراوێکدا ئەم وتانەی ڕەد کردەوە و وتی: لەڕووداوەکانی ڕۆژی دوشەممە دابەهیچ شێوەێیک شەڕو پێکدادان و یا تەقەکردن لەلایەن حیزبوڵڵاوە ڕوی نەداوە و ئەوەی کە ڕوویی دا، تەنیا لەلایەن سوپای ئیسراییلەوە بووە.
بەڵام بنیامین نەتانیاهو شەوی دوشەممە وتی: حیزبوڵڵا و دوڵەتی لوبنان لەبەرانبەر هەوڵی ئەم گروپە کە ویستویانە بچنە نێو سنوری باکوری ئیسراییل بەرپرسیارن. 
سەرۆک وەزیری ئیسراییل وتی: حیزبوڵڵا یاری لەگەڵ ئاگر دەکات و وەڵامی ئێمە زۆر توند دەبێت.
هەروەها وتەبێژی سوپای ئیسراییل ڕۆژی دوشەممە وتی: چەکدارەکانی ئیسرائیل توشی هیچ خەسارەتێک نەبون و ئەو هاوڵاتیانەش کە بۆ ماوەێیک هاتنە دەرەوەیان لەماڵ بۆ چەندین ساعەت قەدەغە کرابو، دەتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێبکەنەوە. 
بە پێی ڕاپۆڕتی مێدیاکانی ئیسراییل بنیامین نەتانیاهو، لەگەڵ بنی گانتس" وەزیری بەرگری وئاڤیڤ کوخاوی" سەرۆکی سوپا، چەند چرکەێیک پاش ئەم ڕوداوە ڕۆیشتون بۆ مەقەڕی تێل ئاڤیڤ" تا پشکنین بۆ هەڵوێستەکانی دواتری ئیسراییل بکەن. 
بنیامین نەتانیاهو لە تویتێرێک دا نوسی: سیاسەتی دوڵەتی ئەو ڕوونە و ڕێگە بە ئێران نادەین لە سنووری سووریە بنکەی نیزامی دامەزڕێنێ.
ئەمە سیاسەتێکە کە چەندین ساڵ لەمەوپێش دیاری کراوە و ئێستاش هەر لەسەر ئەو ڕەوتە بەردەوامین.
هەروەها لە درێژەدا وتی: لوبنان و حیزبوڵڵا لەبەرانبەر هەر چەشنە ڕوداوێیک بەرپرسیارن و ئیسراییل بۆ هەر شێوە سیناریۆێیک ئامادەیە. 
ئەمە لەکاتێکدایە کە حیزبوڵڵای لوبنان لە حەوتوی ڕابردودا وتی: بە کوشتنی عەلی کامل موحسین" چەکداری نیزامی ئەم گروپە، شەوی 30ی پوشپەر، بەهۆی هێرشی ئیسراییل لە ناوچەی ئەلکەسوە" لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازی دیمەشق کوژرا، هەڵوێست نیشان ئەدات.


4 ساڵ و 3 مانگ و 26 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەتانیاهو: حیزبوڵڵا یاری لەگەڵ ئاگر دەکات!

نەتانیاهو: حیزبوڵڵا یاری لەگەڵ ئاگر دەکات!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران