سەرۆک کۆماری ئامریکا لەدوای سەردانیکردنی دامەزراوەکانی بایۆتێکنۆلۆژی لە کارۆلینای ڕۆژهەڵات، بە ئاماژەکردن بەوەی کە دامەزراوەی مۆدێرنا چۆتە قۆناغی سێیەمی بەرهەمهێنانی واکسێنی کۆڕۆنا، وتی کە ئەوە قۆناغی کۆتای پێش تەواو بوونە.
بەپێ ڕاپۆرتی دەنگی ئامریکا, دۆناڵد ترامپ، باسی لەوە کردووە کە گەیشتن بەم قۆناغە, پێشکەوتن و دەسکەوتێکی گەورەیە لە بەرهەم هێنانی ئەم واکسێنە دا لە جیهان.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەرمایەگوزاری دەوڵەت لە بەرهەم هێنانی ئەم واکسێنە دا، دڵنیایی دا کە لە ڕۆژەکانی یەکەمی پەسەندکردنی واکسێنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دا, ئەم واکسێنە دەخرێتە بەردەستی خەڵکی ئامریکا.
سەرۆک کۆماری ئامریکا هەروەها وتی: بەرهەمهێنانی دەرمانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهەمانشێوەی بەرهەمهێنانی واکسێن، خێراتر لە پێشبینیەکان دەڕوات و گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.