یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانیان هه‌ژاند

دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانیان هه‌ژاند
دەنگی خەباتی کوردستان

خه‌‌‌باتمیدا: ڕۆژی سێ‌شەممە ١٤ی گەلاوێژ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٤ی ئه‌‌‌گوستی ٢٠ ٢٠  دوو ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌هێز  لە بەندەری بەیرووتی لوبنان ڕویاندا که‌‌‌ بوه‌‌‌ هۆی گیان له‌‌‌ده‌‌‌ستدانی زیاتر له‌‌‌ ١٠ ٠  که‌‌‌س و برینداربونی نزیک به‌‌‌ چوار هه‌‌‌زار که‌‌‌س. دوابەدوای تەقینەوەکە، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە ڕایگەیاندبوو کە هۆکاری ڕووداوەکە تەقینەوەی کارگەیەکی یاریی ئاگرین بووە لە ناوچەکە. لە ئێستادا، گرژییەکانی نێوان بزووتنەوەی حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل هەڵکشاون و جارجار لەسەر سنووری هەردوو وڵاتەکە ڕووبەڕووبوونەوە و تەقەکردن دروستدەبێت.

ئه‌‌‌م ڕوداوه‌‌‌ وێڕای زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی لێ‌کەوتوەتەوە که‌‌‌ به‌‌‌وته‌‌‌ی پارێزگاری به‌‌‌یروت  زیانه‌‌‌ مادیه‌‌‌کان له‌‌‌نێوان ٣ بۆ ٥ ملیار دۆلاره‌‌‌. پارێزگاری به‌‌‌یروت  مه‌‌‌روان عه‌‌‌بدوو له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی لێدوانه‌‌‌که‌‌‌یدا ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ نیوه‌‌‌ی پایته‌‌‌ختی لوبنان به‌‌‌ یه‌‌‌کجاری وێران بوه‌‌‌.

پسپۆرانی چەک و تەقەمەنی، هاوڕان لەسەر ئەوەی تەقینەوەکە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک بووە لە کۆگای مادەی کیمیاوی هەڵگیراو لە کۆگاکانی بەندەری بەیرووت. یەکێک لە تەقینەوەکان زۆر بەهێز بووە و هەورێکی گەورەی بەسەر ناوچەکەدا دروست کردووە، کە دەڵێن هاوشیوەی تەقینەوەی بۆمبای ئەتۆمییە.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ ڕایگەیاند که‌‌‌ پاش دیداری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ندێک له‌‌‌ جه‌‌‌نڕاڵ و شاره‌‌‌زایانی سه‌‌‌ربازی ووڵاته‌‌‌که‌‌‌ی  پێێ وایه‌‌‌ که‌‌‌ تەقینەوەکەی بەیرووت بەهۆی هێرشێک یان تەقینەوەی بۆمبێکەوە بووە. دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ تەقینەوە گەورەکەی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کرد و وتی، "ئەمریکا ئامادەیە دوای ئەو تەقینەوەیەی شاری بەیرووت، یارمەتی لوبنان بدات.


4 ساڵ و 3 مانگ و 18 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانیان هه‌ژاند

دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانیان هه‌ژاند

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران