ئیتڵاعاتی سپای پاسداران بە ناردنی پەیامی هەڕەشە بۆ دادوەران، هەوڵی داوە تا کۆسپ بخاتە سەر ڕەوتی پێڕاگەیشتن بەو پەروەندانەی کە پێوەندی بە گەندەڵکاریەکانی سپای پ
ئیتڵاعاتی سپای پاسداران بە ناردنی پەیامی هەڕەشە بۆ دادوەران، هەوڵی داوە تا کۆسپ بخاتە سەر ڕەوتی پێڕاگەیشتن بەو پەروەندانەی کە پێوەندی بە گەندەڵکاریەکانی سپای پاسدارانەوە هەیە.
یەکێک لە دادوەرانی کرماشان ڕایگەیاندووە: پاش پشکنینی پەروەندەی گەندەڵی بەربڵاو تایبەت بە کۆکردنەوەی نایاسایی دەرمان و کەل و پەلی تەندروستی و فرۆشی درمانی ڕێگە پێنەدراو لە بازاڕ و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، پەیامی هەڕەشەیان بۆ ناردووە ، و وێنەی هاوسەر و کچەکەیان بۆ ناردووە لەشوێنی کارو قوتابخانە و هەڕەشەی ڕفاندنی کچ و هاوسەرەکەیان لێ کردووە.
هەروەها دادوەری یەکێک لە دادگاکانی تاران لە دۆخێکی هاوشێوەدا، بەدواداچوونی بۆ ئەم پەیامانە کردووە و دەڵێ سەرچاوەی ئەم پەیامانە ئیدارەی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانە.
ئەم دادوەرە سکاڵای خۆی پێشکەش بە دادگای نیزامی تاران کردووە، بەڵام دادستان، بڕیاری بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەرنەکردووە.