رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 15/6/2016 ئەندامێکى دلسۆزى سازمانى خەبات لە ناوچەى بانە کۆچى دوایی کرد. مام وێنسی زەربەنێ کەسایەتى نیشتمانپەروەرى ناوچەى بانە یەکێک لە ئەندامانى هێزى بەرگرى سازمانى خەبات بووە و ماڵەکەى بەردەوام شوێن و مەکانى حەسانەوەى پێشمەرگەکانى سازمانى خەبات بووە . تەرمى ناوبراو هەر لە گوندى زەربەنێ ئەسپەردەى خاک کرا.
مام وێنس هەتاتەمەنى 80 ساڵى وەک کەسێکى شۆڕشگیر و سازمان خۆشەویست مایەوە و لە دەربرینى خۆشەویستى و دلسۆزى خوى بۆ گەل و نیشتمان و هەروەها بۆ سازمانى خەبات ى کوردستانى هیچ ترسێکى نەبوو.
بەو بونەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەى خوا لێى خوشبێت مام وێنسی زەربەنێ دەکەین و لە خوا داواکارین روحى مام وێنس بە بەهەشتى بەرین شاد بێ و سێبوورى کەس و کارى بێ.
انا اللە و انا الیە راجعون